ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵكی دیكه‌م نه‌خواردبێت ئه‌وا یه‌كه‌م بابه‌ت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و چاككردنی یاسای خانه‌نشینیان من نووسیم و بڵاوم كرده‌وه.
په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م 2 ساڵه گفتوگۆ‌و نووسین و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه، به‌وانه‌شه‌وه كه به وه‌زیری خانه‌نشین كراون و ده‌سه‌ڵات به گه‌نده‌ڵ ده‌زانن بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك چوبێتنه سه‌ر مێزی وزاره‌ت نه‌هاتن له موچه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ده‌ستی پێ بكه‌ن، قسه‌ی زلیان كرد و گوێی خۆیان گرت و چاویان داخست.
واز هێنانی د.فایه‌ق له موچه‌ی په‌رله‌مانتاری كه نانی خه‌ڵكه به هه‌نگاوێكی ئیجابی و سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ر دێته ژماردن له كوردستان، ئه‌مه ئه‌و موباده‌ریه‌یه ئێمه چاوه‌ڕوانین، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم ئافه‌رین د.فایه‌ق گوڵپی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
