بڕیار بوو ئه‌مڕۆ 5 حیزب له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه، دووی ده‌سه‌ڵات و سیانیش به ناو ئۆپۆزسیۆن بۆ گفت و گۆ كردن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا ئه‌و لایه‌نانه مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه له بری خه‌ڵك له پشت مێزه‌كانه‌وه و له ژوره داخراوه‌كان قسه بكه‌ن له سه‌ر كێشه‌كان له كاتێكدا خاوه‌ند كێشه‌كان له به‌ر لێزمه‌ی بارانن و له تاو بێكاری و برسێتی له وتنه‌وه‌ی درووشمه‌كان ماندوو نابن.
ئه‌م 5 لایه‌نه له یه‌كه‌م چركه ساته‌كانه‌وه هه‌موو خۆیان بێ به‌ری كرد له خۆپیشاندانه‌كه یاخود ئه‌وانه بوون به‌ره‌و رووی بوونه‌وه به ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ر ناویانیان برد، ئیتر به چ ئابرووییه‌كه‌وه دێن له بری ئه‌وان له ژوره داخراوه‌كانه‌وه له سه‌ر مافه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن، له 17 ی مانگه‌وه بۆ ئێستا مێژووییه‌كی هێنده دوور نییه له بیر بچێته‌وه.
له تونس و میسریش هه‌مان سیناریۆ به‌رده‌وام دووباره ده‌بوه‌وه، بن عه‌لی و موباره‌ك به‌رده‌وام له گه‌ڵ پارته به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كان كۆ ده‌بوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، به‌ڵام خه‌ونه‌كانی شه‌قام به‌و گفت‌و گۆیانه چاره‌سه‌ر ناكرا، خه‌ڵك وێڵی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و كه‌رامه‌ت بوو.
ئێمه هه‌موو له گه‌ڵ ئارامیداین، نه‌فره‌ت له‌وه‌ی ئارامی ده‌شێوێنێت، باش ده‌زانین مناڵی سه‌ركرده‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌موو له شوێنه ئارامه‌كان پارێزراون، ئه‌وانه‌ی ده‌كوژرێن به‌چكه‌ی هه‌ژارن و جگه‌ر گۆشه‌ی ئێمه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌وان زیانی لێ ده‌كه‌ن له نا ئارامی بازاڕ و ئیمتیازات و دابه‌زینی نرخی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیانه، ئه‌گه‌ر به راستی ده‌تانه‌وێت كوردستان ئارام بێت ئه‌وا گوێ له خه‌ڵك بگرن، كه‌رامه‌تیان مه‌شكێنن و برسیان مه‌كه‌ن، بنه‌ماڵه له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه، نان له قورگی حیزب ده‌ركه‌ن...ئاخر ئێمه تاوانمان چییه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین هه‌ر ئه‌و ده‌موچاوانه ده‌بینین شه‌ڕمان پێده‌كه‌ن و مفاوه‌زاتمان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئێوه به‌رده‌وام هاورێن، یان دوژمن، به كوشتمان ده‌ده‌ن، ده‌مان خه‌نه به‌ر گازی خه‌رده‌ل، ئێمه بووینه‌ته رۆبۆت بۆ گه‌مه نا شه‌ریفانه‌كان ئێوه ده‌بڕۆن نه‌تان بینینه‌وه، قێزمان له‌و چاوانه ده‌بێته‌وه ئێوه‌ی پێ ده‌بینین، باسه گه‌مه شه‌رمه‌زارییه‌كانتان.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین نه‌ك 5 حیزب، 500ی له‌و جۆره‌ش كۆببنه‌وه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئیتر ناتوانن له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌كانتان پاڵ ده‌نه‌وه به ئارامی، كورسی بۆ كه‌س تا سه‌ر نامێنێت، تاكه‌ی بۆ حه‌كایه‌ته دووباره‌كان ئێوه ببین به قوربانی، ئه‌و كێشانه‌ی ئێمه هه‌مانه له برسێتی و هه‌ژاری و بێكاری، له ئاو‌و و كاره‌با، له كه‌رامه‌ت و سوكایه‌تی پێكردن...كێشه‌ی ئێوه نییه، ته‌نها له شاشه‌كانه‌وه ده‌یان بینن، كێشه‌ی ئێوه ته‌نها كێشه‌ی گیرفانه‌كانتان و كورسییه‌كانتانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
