جوتیارانی گوندی قازیخانه له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو، پێشه‌نگی هاوچین‌و هاو توێژه‌كانیان بوون له‌ناوچه‌كه. له‌ساڵی 1947، جوتیارانی ئه‌م گونده، به مانگرتنی یه‌كگرتوویان، ئاغای گوند حافزی حوسێن مه‌لایان ده‌ربه‌ده‌ر كرد، له‌ساڵی 1948یش كاتێك ئاغا ویستی له‌هه‌مبه‌ر به‌شداری جوتیاران له‌خۆپیشاندانه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر به ته‌عه‌هودی دوو دینار سزایان بدات، ئه‌وا لێی یاخی بوونه‌وه، قازانج سه‌ری مایه‌ی ئاغای خوارد، نه‌ك باجیان نه‌دا بگره سه‌رانه‌شیان لێی بڕی.
له‌مانگی شوباتی 1953 كاتێك ئاغا ویستی له‌و جوتیارانه‌ی كه جووته هێسترێكی هه‌بوو عه‌لبه گه‌نمێكیان سه‌رانه لێ بستێنێت، ئه‌وه‌شی كه ته‌نها جوته گوێدرێژێكی هه‌بوو نیو عه‌لبه گه‌نم خاوه‌ی بداتێ، جوتیاران هه‌موو پێكه‌وه سوێندیان خوارد له‌خێرو شه‌ڕی یه‌كتر شه‌ریك بن، پێكه‌وه بڕیاریاندا سه‌رانه هیچی دی نه‌ده‌ن به جه‌نابی ئاغا، له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتن‌و بوونه سه‌ر مه‌شقی هه‌ژارانی ده‌شتی هه‌ولێر‌و هه‌موو كوردستان، ئه‌و ساڵه‌شیان ناو نا ساڵی سوێند خواردنه‌كه .
جوتیاران ده‌گێڕنه‌وه له‌ساڵی 1953، له‌هه‌مان له‌گوندی قازیخانه‌وه بزووتنه‌وه‌ی جوتیاری ده‌ستی پێكرد بۆ راماڵینی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له‌ده‌شتی هه‌ولێر، له‌وێوه جوتیاران به خه‌بات‌و تێكۆشانیان تێك‌و پێكیاندا ته‌خت‌و تاراجی هه‌زاران ساڵه‌ی ئاغایه‌تی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شێك له‌به‌چكه ده‌ره‌به‌گه‌كان، كه هه‌ڵگری بیری چه‌پگه‌را بوون سه‌ركردایه‌تی جوتیارانیان ده‌كرد بۆ تێكشكاندنی هاوچینه‌كانی خۆیان، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ره‌قیبی حوسێنی مه‌لا ده‌یكرد، كه‌چی حه‌یف‌و مخابن ئێستا به‌رپرسه حیزبییه‌كان كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش نین، له‌هه‌مان گوند سه‌دان دۆنم زه‌وی ده‌كڕن‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، به‌چكه ئاغا چه‌پگه‌راكان زه‌وی خۆیان ده‌دا به جوتیاران، سیاسییه راستگه‌راكانی هه‌نووكه به‌پاره‌ی میلله‌ت ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌كی بێ به‌رهه‌م بنیات ده‌نێنه‌وه، له‌هه‌مان گوند‌و هه‌مان ناوچه، یه‌كێك له‌به‌رپرسه قارونه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه 400 دۆنم زه‌وی كڕیوه، برای عه‌ره‌بی چاو ره‌شیشی هاورده كردووه كاری بۆ ده‌كه‌ن. جاران هه‌ژاران به ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ئینسانیان رزگار ده‌كرد، ئێستاش به‌ئه‌نته‌رناسیۆناڵ مرۆڤ ده‌كه‌ن به كۆیله‌ی سه‌رمایه، ئه‌م كێڵگانه‌ی ئاغا نوێیه راستڕه‌وه‌كان بۆ به‌رهه‌م هێنان نین، به‌ڵكو ته‌نها بۆ كه‌یف‌و سه‌فای خاوه‌نه‌كانیانه.
له‌گوندی سێبیرانیش، كچی به‌رپرسێكی كۆن‌و تازه به‌رپرسێكی دوا مۆدیل 400 دۆنم زه‌وی بۆ بنیاتنانی كۆگای گه‌نجینه به‌خۆڕایی وه‌رگرتووه، ئه‌مه جه‌نابی نوێنه‌ری حكومه‌تی كوردستان له‌وڵاتی عوزما، ئه‌گه‌ر دانیشتووی كوردستان بوایه، ئه‌وا به‌خوا هه‌نووكه كوردستانی هه‌موو لوش ده‌دا.
سیاسه‌ت هه‌نووكه ئاوهایه، ئه‌گه‌ر جاری جاران بوایه، ئه‌و كاتانه‌ی هه‌موو شتێك لای میلله‌ت به روبه‌ی چه‌پانه ده‌پێورا، ئاغا‌كان بۆ خۆیان پێشی جوتیاران ده‌كه‌وتن‌و زه‌وییه‌كانیان پێ ده‌دا، ئێستاش سه‌رده‌می تاڵان‌و بڕۆی بازاڕی سه‌رمایه‌دارانه، له‌و په‌ڕی دنیاوه دێن زه‌وی ده‌شتی هه‌ولێر داگیر ده‌كه‌ن، كه رۆژانێك بوو ئاغا خۆی له‌به‌ر ئه‌و جوتیارانه نه‌ده‌گرت، جیاوازی چه‌پ‌و راست له‌مه‌دایه، چه‌پ دابه‌شی ده‌كات، راستیش تێر ناخوات‌و هه‌مووی لوش ده‌دات.
http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17
http://www.awene.com/Rojname/256/25617.pdf
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
