ده‌ستپێك: به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه راگه‌یاندنی كوردی له‌هه‌ندێ له‌وگرفتانه‌ی دووچاری هاتووه ده‌ربازی نه‌بێت، سروشت و پێكهاته‌ی خودی كۆمه‌ڵگایه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تاراده‌یه‌ك تێكه‌ڵه له‌رووی ئاین و كو‌لتور هه‌روه‌ها به‌پێی پێوه‌ره‌كانی پێشكه‌وتنی جیهانی تاراده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوونیه. له‌وانه‌یه زۆرجار به‌رده‌وامی كێشه‌كان له‌ناو راگه‌یاندنی كوردی هه‌رئه‌و هۆكارانه نه‌بن كه‌ئاماژه‌مانكرد بۆیان به‌ڵكو كه‌م شاره‌زابوون له بواره‌كه و نه‌بوونی نوێگه‌ری و ریفۆرم له‌ناو ده‌زگاكاندا خۆیان هۆكاری ئه‌و حاڵه‌تانه بن، یان هه‌ندی جار كێشه‌كان له‌ناو راگه‌یاندنی كوردی بۆ ناته‌واوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه، به‌واتایه‌كی تر گرفته‌كان به‌شێوه‌ی بنبر و زانستیانه چاره‌سه‌رناكرێن و به‌هه‌ڵواسراوی و سه‌رئاوه‌ڵه‌یی ده‌هێڵدرێنه‌وه.
بۆنمونه كاتێك له‌سه‌ر حسابی ناته‌واوی كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن كه‌ناڵێكی تری هاوشێوه ده‌كرێته‌وه، یان زۆربه‌ی جاره‌كان به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نێك بۆ موجامه‌له كردنی خه‌ڵكانێك یان هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له‌به‌رپرسان كێشه‌كان دروست ده‌بن، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ندی له‌راگه‌یاندنه‌كان به‌زه‌قی ئه‌و كێشانه‌یان پێوه دیار بێت كاتێك بۆ چه‌ندین ساڵ له‌دۆخێكی چه‌قبه‌ستوودا ده‌یانبینی.
هه‌ندێك له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو توانیویانه كۆمه‌ڵێك میكانیزمی پێشكه‌وتو بهێننه ئاراوه كه بتوانێت سنورێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كێشه‌كان دابنێت، ئه‌و كێشانه‌ی له‌ئه‌نجامی ململانێی نادروستی هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان دێنه ئاراوه، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له‌ومیكانیزمانه په‌یوه‌ستن به‌پێشكه‌وتنی راگه‌یاندن له‌م شوێنانه‌و خودی پرۆسه‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌په‌ره‌پێدانی توانای رێكخستنی ده‌زگاكه له‌ناو خۆیدا.
لێره‌وه ئاماژه ده‌ده‌ین به‌هه‌ندی له‌گرنگترین خاڵ له شاشیه‌كانی میدیای كوردی له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو واته قۆناغی دوای ئازادی و راپه‌رینی به‌هاری 1991 تا ئازادی ئێراق له2003، دواتریش له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا دێینه سه‌ر هه‌ندی لایه‌نی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به‌پێی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعبینانه‌ی مه‌یدانی كاری رۆژنامه‌نووسی.
هه‌ندێك له‌گرفته‌كانی راگه‌یاندن:
1- هاوكات له‌گه‌ڵ راپه‌رین، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی له‌شاخه‌وه گه‌رایه‌وه ناوشار ئه‌گه‌رچی به‌هه‌نگاوی ساكاریش با، ده‌بوایه به ده‌ستپێكێكی نوێی پیشه‌ییانه ده‌ست پێ بكات، وێرای خوڵقاندنی كه‌شێكی گونجاو و ئارام بۆ هاوڵاتیان و گۆمه‌ڵگه چونكه راگه‌یاندن له‌و بواره‌دا سه‌رمه‌شقه،
2- ده‌كرا راگه‌یاندنی كوردی به‌گرتنه به‌ری گوتارێكی میدیایی عه‌قڵانی، نیشتیمانی و پێگه‌یه‌نه‌ر، دروستكه‌رو نوێخوازی هاتبایه مه‌یدان، به‌داخه‌وه ئه‌گه‌رچی له‌وكاته‌شدا به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌و قۆناغه ئه‌وه‌نه‌كرا به‌ڵام خۆ ده‌بوایه له‌ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌و مێژوویی دواتردا وه‌ك قۆناغی دوای روخانی رژێمی پێشوو له‌به‌غدا 2003، راگه‌یاندنی كوردی بتوانی ئه‌و هه‌له به‌هێند وه‌رگری و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان یاریزانێكی "موحته‌ریفی" گۆره‌پانه‌كه بێت، كه هه‌موولایه‌ك باش ده‌زانین سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بودجه‌یه‌كی زۆر و پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نی بۆ رووبوروبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان دانابوو. لێره‌وه ده‌بوایه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی به به‌به‌رنامه‌یه‌كی پێشتر ئاماده‌كراو و به‌فۆرم و ناوه‌رۆكێكی پرۆفیشنالترخۆیان نیشانی جه‌ماوه‌ر بدایه چ له رووی پرۆگرام و سیاسه‌تی كاركردن یان دیاریكردنی خیتابێكی ئیعلامی گونجاو بۆ دوای هه‌لومه‌رجه‌كه‌و سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی سی ده‌یه‌ی كاولكاری رژێمی پێشوو بۆسه‌ر بیر‌و ژیانی خه‌ڵك، ئه‌مه له‌كاتێكدا میدیای كوردی له‌كوردستان له‌مێژ ساڵ‌بوو له‌مه‌یدان داب‌و و تاراده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جۆرێك له ئه‌زموونی راگه‌یاندنی ئازاد ده‌ست و په‌نجه‌ی راهاتبوو.
ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نرا، به‌ڵكو به‌هه‌ڵكشانی كێرڤی كێبركێی سیاسی، توانا مرۆیی و رۆژنامه‌نوسی و كایه رۆشنبیریه‌كان په‌رته‌وازه بوون و له‌بری ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك دوو ده‌زگای چاپ و وه‌شان له‌هه‌ر لایه‌ك ئه‌و توانایانه رێك‌بخرێن، به‌پێچه‌وانه‌و له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی كۆپیكراوی یه‌كتریدا تواناكان په‌رش و بڵاوكران و له‌ئه‌نجامدا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ترو مونافه‌سه‌یه‌كی فراوان و زبر له‌كاری میدیا له كوردستان دروست بوو. ئه‌م ره‌وشه به‌به‌رده‌وامی كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر شێوه و رۆڵی به‌رهه‌مهێنان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌جۆرێك وای له وه‌رگری كورد كردووه تینویه‌تی به‌بابه‌ته‌كانی میدیای خۆماڵی نه‌شكی و به‌ئاسانی بروات بۆ گۆشه‌یه‌كی تر له جیهانه بێ كۆتاییه‌كه‌ی راگه‌یاندن.
3- له‌هه‌ڵبژاردنی نامه‌دروس و نادروستی هه‌ندێك كه‌س و كاره‌كته‌رانی میدیاكار هه‌روه‌ها له‌غیابی په‌یامێكی دیاریكراوی كاركردندا، دیارده‌ی قوتكردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌ویتری سه‌ریهه‌ڵدا، یاخود بۆرازیكردنی كه‌سێك یان دڵراگرتنی فلانێكی ناوخۆ و هه‌نده‌رانی پاداشتی كردنه‌وه‌ی "ده‌زگایه‌كی چاپ یان رادیۆ یا تیڤی " دراوه!
ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی خه‌ڵكانێك بونه‌ته ماڵ به‌سه‌ر وه‌زعه‌كه‌وه پێشتر به‌خه‌ونیش نه‌یانبینیوه له‌راگه‌یاندن كاربكه‌ن یان رۆژێك له‌رۆژان گوتنێك ده‌رببرن یا دوورسته بنوسن پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بینی كراوه به‌ئه‌ستێره گه‌شه‌و جه‌نابیان بوون به‌مودیر! به‌هه‌مان شێوه كه‌سێك له‌وانه‌یه به‌میوانی سه‌ردانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنێكی نه‌كردبی و هیچ له سه‌نعه‌ته‌كه نه‌زانێت، ده‌بینی له‌پڕ ده‌زگایه‌كی وه‌شانی رادیۆوتیڤی بۆ دامه‌زراوه! كه‌سانێك خزاونه‌ته ناو بواره‌كه ره‌نگبێ "موئه‌هه‌لاتی" شۆفێریان نه‌بێت كه‌چی له‌شوێنێك ده‌كرێت به به‌رپرسێكی زلی راگه‌یاندن!
ئینجا كه ره‌وشه‌كه به‌م شوێن و ئاسته گه‌یشتبێت و خزمایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت له بواره‌كه‌دا باڵا ده‌ستی بكات بێگومان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای لی دێت كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی تێی كه‌وتووه له "كرچ و كاڵی و لاسایكردنه‌وه‌و كۆپیكردن له پرۆگرام و به‌رهه‌م، بێهێزی ئه‌دائی كه‌سی و لاوازی زمانه‌وانی، بێزه‌وقی له‌وه‌شانی هه‌ندی ده‌زگای رادیۆوتیڤی، ده‌یان جار دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی چاپ و ووردبینی نه‌كردن، پشتگوێ خستنی به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كان و سوكایه‌تیكردن و موهاته‌رات بڵاوكردنه‌وه، بوختانكردن و بێ رێزی به‌رامبه‌ر كه‌سه‌كان، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و مێژووی نه‌ته‌وه، ناعه‌داله‌تی له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سه ماندووه‌كان و نادیده‌گردنی خزمه‌ته‌كانیان و خراپ به‌كارهێنانی ماڵیاتی ده‌زگاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و خۆپركردنی كه‌سه باڵاكانی ناو ده‌زگاكان.
به‌گشتی ئه‌مانه هه‌ندێك لایه‌نی سلبی ناو راگه‌یاندنه‌كانی كوردییه له‌رابردوو و ئێستادا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردنی مه‌دروس و روون هه‌یه به‌پشت به‌ستن به‌راستی و مه‌وزوعیه‌تی كاركردن، به‌جۆرێك پلان و نه‌خشه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌و گونجاو بۆ باشكردنی ره‌وشه‌كه بدۆزرێته‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و ئیراده‌و ویسته له‌ئارادایه كه‌چاوخشاندنه‌وه بكرێت به‌و بواره له‌سه‌ر گشت ئاسته جیاوازه‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
