
دوای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی كه ناحه‌زانی ئیسلام ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌م ئاینه كه‌جی ده‌بینین رۆژانه په‌یتا په‌یتا زانایان و سیاسی وپیاوانی كه‌نیسا له‌م ولاته ئه‌وروپیانه باوه‌ش بۆ ئه‌م ئاینه پیرۆزه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه به درۆ ده‌خاته‌وه كه گوایه ئاینی ئیسلام به زه‌بری شمشیر بلاو بۆته‌وه یه‌كیك له‌و ولاتانه‌ی كه رۆژانه خه‌لكه‌كه‌ی ئاینی ئیسلام ده‌كه‌نه ناسنامه‌ی خۆیان ولاتی سویده به پیی ئاماره‌كان كه زیاتر له 16 هه‌زار سویدی له‌م سالانه‌ی دوای موسولمان بونی خۆیان راگه‌یاندوه زۆریك له كه‌سایه‌تیه سیاسی و ناوداره‌كانی سوید كه باوه‌شیان بۆ ئیسلامه كردۆته‌وه بریتی بوو له گه‌وره سیاسی نیو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید سه‌فیر كه‌نوت بینسترۆم كه ناو خۆی نا محمه‌د كه توانی قورئانی پیرۆز به زمانی سویدی ته‌فسیر بكات، كه پیش سالیك وه‌فاتی كرد هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر یان سامیلسۆن مامۆستای زانكۆ به‌شی میژو، وه رۆژنامه‌نوسی به‌ناو بانگی سویدی هۆكان لارسۆن كه خاوه‌نی 20 كتیبه هه‌ره‌ها پرۆفیسۆر بینگت یۆهانسۆن كه خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتۆرایه له هه‌نده‌سه‌ی ئه‌لكترۆنی، هه‌روه‌ها پزیشكی ناسراوی سویدی ماریه ئیلبورسون و چه‌ندین كه‌سایه‌تی گه‌وره‌و به‌ناو بانگی تر كه پیویست به‌ناو هینانیان ناكات لیره، ، قه‌شه له‌یف عه‌بدل حه‌ق دوای موسولمان بونی هه‌میشه وه‌ك، بالیۆزیكی ماندونه‌ناسی ئه‌م ئاینه له میدیاكانی سوید به جوانی باسی ئیسلام ده‌كات، كه ئیستا وه‌ك ئیمامی مزگه‌وتی شاری ئیسكلیستونای سوید هه‌فتانه وتاری هه‌یه به زمانی سویدی، زۆربه‌ی وتاره‌كانی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی وئیمانی له خۆ ده‌گریت پیمان خۆش بوو دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ل ساز بكه‌ین.
"سه‌ره‌تا پێمان خۆشه خۆت بناسێنی به خوێنه‌ران؟ من ناوم له‌یف عه‌بدالحق گه‌یلانه له دایكبووی شاری ئیسكلیستونه‌م، ئیمامی مزگه‌وتی ئه‌م شاره‌م، ده‌رچووی زانكۆی لوند به‌شی فه‌لسه‌فه‌و دواتریش له زانكۆی یۆتۆبۆری بروانامه‌ی زمان م به ده‌ستهێناوه.
" هۆكار چی بوو كه ئاینی ئیسلامت هه‌ڵبژارد؟ من له ساڵی 1963 وه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئیسلام و موسووڵمانان په‌یدا كرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكم كرد بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ناسینی ئه‌م ئاینه سه‌رسام بووم به په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوازی ژیان و ره‌فتاری ره‌وشت به‌رزیان و هه‌روه‌ها شاره‌كانیان له ڕووی بیناسازییه‌وه كه هه‌ر له‌و كاته‌وه له دڵمدا مووسوڵمان بووم، دوای گه‌رانه‌وه‌م له‌و سه‌فه‌ره هه‌وڵی دراسه كردنی ئیسلامم دا پاشان كه رازی بووم ئیسلام ببێته ئاینم له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی مزگه‌وتێك بووم بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام بوونی خۆم راگه‌یه‌نم به‌ڵام به‌داخه‌وه له حه‌فتاكاندا هیچ مزگه‌وتێك له شاری یۆتۆبۆری نه‌بوو كه ئه‌و كات من تێیدا ده‌ژیام، بۆیه له چاوه‌روانیدا بووم هه‌تا ساڵی 1984 كه شه‌هاده‌م هێنا، له دوای ئه‌و ساڵه‌وه كه مامۆستا بووم له ستۆكهۆڵم سه‌ردانی مزگه‌وته‌كانم ده‌كرد له لای زۆرێك له ئیمامه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه بووم له‌سه‌ر ئیسلام و ده‌ستم كرد به نوێژ كردن و رۆژوگرتن.
" ده‌توانی هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ی له نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت؟ مه‌سیحیه‌ت ئاینێكه خاوه‌ن په‌یامه‌و پێویسته ئێمه رێزیان لێبگرین كه‌سانێكی باش و چاكیان هه‌یه كه هه‌وڵ ده‌دن ئاینه‌كه‌یان به پاكی رابگرن دوور له خورافیات، هه‌وڵی گرتنی رێگه‌ی راست ده‌دن بۆ لای خوا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆرێكیان سه‌ریان لێشێواوه شت گه‌لێكی زۆری خورافیات تێكه‌ڵی ئاینه‌كه‌یان كردووه كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر عیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌بووه، ئاینی ئیسلامیش مۆمێكی پرشنگداره كه رێگه بۆ مرۆڤایه‌تی ڕووناك ده‌كاته‌وه، داواكارین خوا هیدایه‌تی گومراهان بدات بۆ سه‌ر رێگه‌ی راست.
"وه‌ك ده‌زانن ئاینی ئیسلام دووه‌مین ئاینه له سویددا، ئایا به‌رای جه‌نابتان رۆڵی موسووڵمانان و كاریگه‌ریان له كۆمه‌ڵگای سویدی چۆنه؟ له راستیدا موسوڵمانان تا ئێستاش كار ئاسانی باشیان بۆ نه‌كراوه تا بتوانن كاریگه‌ری باشیان هه‌بێت له كۆمه‌ڵگای سویدی، به‌داخه‌وه وه‌كو پێویستیش مووسوڵمانی تێگه‌یشتوو ده‌رچووی زانكۆكان كه‌من له بواره جیاجیاكاندا تا بتوانن به‌شداری و كاریگه‌ری پێویستیان هه‌بێت له رۆژنامه‌كان و میدیای سویدی بۆ ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پێویستیمان به په‌یمانگای تایبه‌ت هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنی ئیمام و كه‌سانی تایبه‌ت كه بتوانن ئاینه‌كه به‌باشی بلاو بكه‌نه‌وه به تایبه‌ت له نێو چینی گه‌نجاندا كه بتوانن سروشتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بناسێنێ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو كه ژیانی خۆیان وه‌ك موسوڵمانێك ته‌واو به‌سه‌ربه‌رن، ئێمه ریكخراویكمان دامه‌زراندوه به ناوی رێكخراوی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئیسلامی سویدیی كه هاوكاری زانكۆ ئیسلامیه‌كان ده‌كات له جنوبی ئه‌فریقاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تا بتوانن په‌یمانگای ده‌رچووی ئیمام بكرێته‌وه لێره..
"به رای ئێوه بۆ سویدیه‌كان ئاینی ئیسلام هه‌ڵده‌بژێرن؟ ئاینی ئیسلام رێگه‌یه‌كی راست و دروسته، وه باشترین شێوازی ژیانی دارشتووه بۆ مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بژین له هه‌ردوو دونیا، ئیسلام باشترین شێوازی ژیانه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان شوینی بكه‌ون.
"ئیسلام ئاینێكه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه له جیهاندا، زۆر كه‌س به چاوێكی گه‌شبینانه‌وه ده‌رواننه ئه‌م گه‌شه‌كردنه زۆرێكیش له‌مه ده‌ترسن رای جه‌نابت چیه له‌م باره‌وه؟ هه‌موو شتێك له ده‌ستی په‌روه‌ردگاردایه، ئێمه سوپاسی خوا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر هه‌موو شتێ وه زۆر خۆشحاڵ ده‌بین كاتێ ده‌بینین خه‌ڵك پۆل پۆل به‌ره‌و ئه‌م ئیسلامه دێن، بیر له‌و ئایه‌ته پیرۆزه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌فه‌رمێ ادَا جاا النێر الله والفتح، ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه سوپاسگوزاری خوای گه‌وره بكه‌ین و داوای لێ‌خۆش بوونی لێ بكه‌ین چونكه به‌راستی هه‌میشه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه وا ئه‌م ئاینه هه‌رده‌م له گه‌شه‌كردندایه چ جای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی ده‌كرێت كه‌چی هه‌ر به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ی مووسوڵمان به‌م ئاینه‌وه پایه‌دار ده‌بین و ئه‌بێت ده‌ستی پێوه بگرین، له هه‌موو گرنگتر گه‌یاندنی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئاینه‌كه دیاری كردووه.
"سیاسه‌ت پانتایه‌كی زۆری له ڕووبه‌ری ئیسلام پركردۆته‌وه داهاتووی سیاسه‌تی ئیسلامی له سوید چۆن ده‌بینی؟ به رای من ده‌بێت ئێمه پێش هه‌موو شتێ گرنگی به لایه‌نی رۆحی بده‌ین، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مه‌به‌ری خوا درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت له شاری مه‌ككه گرنگی ده‌دا به دانانی پایه‌كی به‌رزی عه‌قیده، پاشان له مه‌دینه ده‌ستی دایه دامه‌زراندنی حكومه‌ت و به‌رێوه‌بردنی كاروباری سیاسیه‌ت.
" داهاتووی ئیسلام له سوید چۆن له‌یه‌ك ده‌ده‌یته‌وه؟ خوازیارم ئیسلام بتوانێ جێگای خۆی بكاته‌وه له ناو كۆمه‌ڵگای سویدی دا وه‌ك به‌شێكی سروشتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه سه‌یر بكرێت، ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌ی موسووڵمانه له خه‌می په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان بین و هانی كوران و كچانی خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له رێگه‌ی به ده‌ست هێنانی بروانامه‌ی به‌رز جێگه‌ی خۆ‌یا ن بكه‌نه‌وه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری باشیان هه‌بێت و گرنگی زیاتر بده‌نه لایه‌نی رۆحی ئه‌خلاقی.
"ئێوه پێناسه‌یه‌كی جوانی ئیسلامتان كرد له میانه‌ی پرسیاره‌كاندا، هۆكار چیه میدیای ئه‌وروپی زۆر جار وێنه‌یه‌كی ناشرین له ئیسلام نیشان ده‌دات؟ ئه‌و وێنه ناشرینه‌ی كه ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپی له سه‌ر ئیسلام نیشان ده‌درێت هۆكارێكی سیاسیی و ئابوری و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كاری نا مرۆڤانه‌ی هه‌ندێ گروپی توندره‌وی ئاینی وای كردووه كه ئاوا له ئیسلام بگه‌ن، داوا له خوا ده‌كه‌ین یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن و درۆ بڵا ده‌كه‌نه‌وه، هیدایه‌تی ئه‌وانیش بدات. داواكارین له خوای گه‌وره تاقیمان نه‌كاته‌وه به شتێك كه ئێمه توانای هه‌ڵگرتنیمان نه‌بێ هه‌روه‌ها داوای فیرده‌وسی باڵا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی كه چاكه‌كارن.
" ئایا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سویدی چیه له‌سه‌ر كاریكاتێره‌كان كه له ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام؟ حكومه‌ت و گه‌لی سویدی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه خۆیان له دژایه‌تی كردنی هیچ ئاین و شارستانێتێك ببینن، گه‌لێكین هه‌میشه حه‌زیان له ئاشتی وپێكه‌وه ژیانه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان به جیاوزای بیر‌و رای ئاینه‌كان، ته‌نانه‌ت له كاتی دروستكردنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ستۆكهۆڵم سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆن ویران پێرشۆن یه‌ك میلۆن كرونی به دیاری به‌خشییه مزگه‌وته‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌كیش كاری ئاوا نابه‌جێ ده‌كات مانای ئه‌وه نیه كه حكومه‌تو گه‌لی سویدی رازییه به‌و كاره، كاتێ كاریكاتێره‌كان له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی بڵاو بوونه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید‌و وه‌فدێكی باڵای حكومه‌ت سه‌ردانی رابیته‌ی ئیسلامی سوید و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ستۆكهۆڵم یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بتوانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن كه هیچ گرژی و ئاڵۆزییه‌ك ڕوو نه‌كاته وڵاته‌كه، سوپاس بۆ خوا حیكمه‌تی موسووڵمانان و كارئاسانی حكومه‌ت كارێكی وای كرد كه هیچ كێشه‌یه‌ك ڕووی نه‌دا، وه چه‌ند ماڵپه‌رێكی سویدی له هه‌وڵی بڵاو كردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان بوون به‌ڵام به زوویی حكومه‌ت ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی بلۆك كرد‌و دایخست.. له كۆتاییدا سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
