ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ك له بوونی پێگه‌ی ژنان هه‌ست پێده‌كرێت له عێراقدا
- ئه‌ندامێكی په‌له‌مان: به‌داخه‌وه دیار كۆده‌نگیه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر فرامۆشكردنی ژن و بایه‌خنه‌دان به به‌شداریپێكردنی ژن له پۆسته گرنگه‌كاندا
- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: ره‌وشی ژناندا له كابینه‌كه‌ی مالیكی‌دا هه‌نگاوێكی به‌ره‌و دواوه ناوه وه‌كچۆن له هه‌رێمی كوردستانیش له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت هه‌بوو
- چالاكوانێكی بواری ئافره‌تان: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پۆستیان پێدراوه وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز داندراون و كار بۆ ژنان ناكه‌ن
هه‌رچه‌ند مالیكی توانی له‌ماوه‌ی ده‌ستوریی خۆیدا كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه جێگه‌ی تێبینی ناوه‌نده سیاسیه‌كان جگه له هێشتنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێك و به‌رێوه‌بردنیان له‌لایه‌ن خۆی و جێگره‌كانی نه‌بوونی ئافره‌ت بوو له كابینه‌كه‌ی به‌مه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌كانه‌وه چه‌نده بۆ تێپه‌راندنی بارودۆخه‌كه ده‌نگیان به كابینه‌كه دا به‌ڵام هه‌رزوو ده‌نگی ناره‌زایی له نه‌بوونی رێژه‌ی به‌شداری ئافره‌ت له كابینه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه.
له ئێستادا به‌شداری ئافره‌ت له په‌رله‌مانی عێراق زیاتر له 80 په‌رله‌مانتاره به‌مه‌ش رێژه‌ی ئافره‌ت له30% به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی چالاكوانانی مافی ئافره‌تان باسی لێوه ده‌كه‌ن" له ئێستادا رێژه‌ی به‌شداری ژنان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رێوه‌بردن له پاشه‌كێشی دایه و نموونه‌ی كابینه‌كه‌ی نوری مالیكیش له نه‌بوونی ئافره‌ت به باشترین وێنه‌ی ئه‌و پاشه‌كشێیه وه‌سف ده‌كه‌ن"، له‌مباره‌یه‌وه شه‌مسه سه‌عید ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا" ره‌وشی گۆرانكاری له ره‌وشی ژناندا له كابینه‌كه‌ی مالیكی‌دا هه‌نگاوێكی به‌ره‌و دوای ناوه و پاشه‌كشێی كردوه هه‌ر وه‌ك چۆن له هه‌رێمی كوردستانیش له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت هه‌بوو، كه دواتر حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكیش ئه‌و به روونی بیندرا ئه‌م به‌شداریه‌ش به سلبیه‌وه ده‌بیندرێت به‌وه‌ی كه ئافره‌تان به‌شداریان هه‌بێت له سه‌رجه‌م كایه‌كاندا به‌و شێوازه‌ی كه وه‌ك رێژه‌یه‌ك بۆیان دیاری كراوه كه بوونی هه‌بێت"، جگه له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه، په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ش كه یه‌كێكه له چالاكوانه‌كانی بواری داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادییه‌كانی ئافره‌تان باسی له‌وه ده‌كرد " پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ك له بوونی پێگه‌ی ژنان هه‌ست پێده‌كرێت له عێراق"، بۆیه وتیشی" به‌دووری نابینم ئه‌گه‌ر وریانه‌بین بگه‌رێته‌وه بۆ كوردستانیش، هۆكاریش زۆر له‌وانه بوونی ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ی كه له خودی پێكهێنانی حكومه‌ت پێیدا تێپه‌ری و تا رێكه‌وتن كاتێكی زۆری ویست كه سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌كانیشه‌وه هه‌بووه، بوونی كه‌لێنه‌كانی یاسایی هه‌ڵبژاردن و هه‌موو ئه‌و كوتلانه كه خۆشیان له‌ناو خۆیانیش چه‌ند كوته‌له‌یه‌كی ترن و خه‌ریكی ململانێشن و ئه‌مانه هه‌موویان خه‌ریكی ململانێن له سه‌ر پۆست و پێگه‌كان، دیاره كاتی ئه‌و ململانێیه سه‌خته هه‌بێت به‌مه‌ش ژن ده‌بێته قوربانی"، زه‌نگه‌نه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌وا " ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به گشتی له پێگه‌یه‌كی لاوازدایه و هه‌ر یه‌ك له كلتور و یاسا و دابونه‌ریت هه‌موویان ئه‌یخه‌نه پێگه‌یه‌كی لاوازه‌وه و په‌یوه‌نده‌ییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كۆمه‌ڵگای ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاری ره‌گه‌زی نێوان ژن و پیاودامه‌زراوه"، به‌ڵام به بۆچوونی رۆژنامه‌نووس و چاكوانی بواری ئافره‌تان ئه‌ڤین فه‌تاح ئه‌وه‌ی له كابینه‌كه‌ی مالیكی روویدا بۆ ئه‌و موفاجه‌ئه نه‌بووه، بۆیه ده‌شیووت" لای من موفاجه‌ئه نه‌بوو كه بینیم حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی بێ ئافره‌ت به‌دیار كه‌وت ته‌نیا یه‌ك ژنیان بی وه‌زاره‌ت داناوه، ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه بۆ بارودۆخی ئێستای ژنانی عێراق"، ئه‌ڤین وتیشی" نه‌بوونی ژنانیش له پێكهاته‌ی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی خه‌باتی ژنانه له عێراق و كوردستان به تایبه‌تی به‌م دوایه له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بارودۆخی ژنان خراپ بوو كه‌چی له كابینه‌كانی تر زۆر باشتر بوون، بۆیه به‌گشتی له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش بارودۆخی ژنان له پاشه‌كێشه‌و به‌ره‌و خراپی ده‌روات".
نه‌رمین عوسمان ئه‌مینداری گشتی ژنان له كۆمكاری عه‌ره‌بیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له شاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا" به به‌راوورد له‌گه‌ڵ دوو كابینه‌كه‌ی تری حكومه‌تی عێراق به‌شدارییكردنی ژنان له حكومه‌ت له پاشه‌كشێدایه"، نه‌رمین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه" له حكومه‌ته تازه‌كه‌ی نوری مالیكی هیچ پۆستێكی وه‌زاری به ژنان نه‌دراوه، بۆیه ده‌توانین بلێین ژنان له ئێستادا له عێراق به پله‌ی دوو سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه پێویسته رێكخراوه‌كان ژنان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه چیتر ژن فرامۆش نه‌كرێت"، به‌ڵام په‌خشان زه‌نگه پێی وابوو" بنه‌مای كه‌لتوریمان و یاساكانیشمان هه‌مووی جیاكاری نێوان ژن وپیاوی هه‌یه، بۆیه له ئێستاوه دیاره له‌و هه‌لومه‌رجه پاشه‌كشێی به‌رچاو ده‌بینین، چونكه ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت گوایه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون بیده‌نه ژن، باشه كامانه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌تانه خۆی ته‌نیا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت ماوه واته وه‌زیری بێ پۆست كه به بڕوای ما ئه‌وانه نابنه پێگه‌ی بڕیاری به‌هێز"، هه‌ر له‌باه‌ر قورغكردنی پۆسته‌كان له‌لای پیاوه‌كان و پێنه‌دانی پۆسته‌كان به ئافره‌تان، شه‌مسه سه‌عید وتیشی" له ئێستادا ئه‌وه نه‌ماوه كه هه‌ر پۆستێك هه‌بێت قۆرغ بكرێت له ره‌گه‌زێك خۆیببینێته‌وه، چونكه ره‌وشی ژیان و بارودۆخی سه‌رده‌می ئێستا‌و ئه‌و پێشكه‌وتنه خێراییه وا ناخوازێت كه پۆسته‌كان ته‌نیا له ده‌ستی ره‌گه‌زێكدا بمینێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیان به هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه جوان و ئه‌و دووانه‌ش ده‌بنه ته‌واو كه‌ری یه‌كتری به تێر‌و ته‌سه‌لی وا بكه‌ن كه ئه‌و ره‌هه‌ندانانه‌ی هه‌یه بتوانێن پراكتیزه‌ی بكه‌ن به سه‌ركه‌وتووی".
له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداری ژنان له بارودۆخی ئێستای عێراق و به‌شداربونیان به رێژه‌ی له 30% له ئه‌نجومه‌نی نیشتكانی عێراق، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له كابینه‌كه‌ی نوری مالیكی بیندرا ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی پێدرا، ئه‌ڤین فه‌تاحی رۆژنامه‌نووس ده‌ڵی" ئه‌و رێژه‌یه‌یی كه باس لێوه ده‌كرێت ته‌نیا له‌و شوێنانه‌ن به‌كار دێت كه خه‌ڵك ده‌نگی پێده‌دات ئه‌وانه به‌رێژه دیاری ده‌كرێت و یانیش ده‌یكه‌نه بواری كۆتاوه، به‌ڵام كاتی كه حكومه‌ت ته‌شكیل ده‌كرێت گوێی به‌رێژه‌كان ناده‌ن و سیسته‌می كۆتاش په‌یره‌و ناكرێت"، به‌ڵام په‌خشان زه‌نگه‌نه باسی له لایه‌نێكی تری فرامۆشكردنی ئافره‌تان ده‌كرد له كۆمه‌ڵگای ئێستای عێراقی ده‌یووت" له ئێستادا ده‌بیتم پیاوه‌كان كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵڵاو ده‌ڵێن ئه‌وه فه‌زیعه‌ته و نابوایه ئه‌وها بوایه ئه‌ی ئه‌مانه له كوی بوون پێش ته‌شكیلكردنی حكومه‌ت و قسه‌شیان نه‌كرد تا ژنه په‌رله‌مانتاره‌كان و رێكخراوه‌كانی ژنان له به‌غدا قسه‌یان نه‌كرد ئینجا ئه‌مان بیریان كردوه، بۆیه به‌داخه‌وه دیار كۆده‌نگیه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر فرامۆشكردنی ژن و بایه‌خنه‌دان به هیچ جۆرێك به به‌شداریپێكردنی ژن له پۆسته گرنگه‌كانی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا"، زه‌نگه‌نه وتیشی" ناتوانم قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌م كه ئێمه سیسته‌مێكی دیموكراتی و مه‌ده‌نی و یاسایی و ته‌ندروست داده‌مه‌زرێنین به بی ئه‌وه‌ی بیر بكه‌ینه‌وه هه‌موو تواناكانی ناو كۆمه‌ڵگا بخه‌ینگه‌ر له پڕۆسیه‌دا".
له‌باره‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاره ئافره‌ته‌كانیش به كابینه‌كه‌ی مالیكی وتی" ئه‌وان باسیان له‌وه‌كردو وتیان نامانه‌وێت سزای گه‌ل بده‌ین، چونكه كۆمه‌لێك خه‌ڵك پێویستی به خزمه‌تگوزاریی هه‌یه بۆیه تا زوو حكومه‌ت پێكبهاتوبوایه باشتره، بۆیه ده‌نگیان به‌و حكومه‌ته‌دا، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی نێو عێراق زیاتر له 80 ژنن كۆكك بوون له‌سه‌ر ناره‌زایی ده‌ربین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ی حكومه‌ت و داوی مافی خۆیان كرد"، په‌خشان زه‌نگه‌نه باسی له لایه‌نێكی تری ره‌وشی ئافره‌تان ده‌كرد له عێراق و پێشی وابوو كه‌وا له ئێستادا كۆ ده‌نگیه‌ك هه‌یه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له‌سه‌ر پێشلكردنی مافه‌كانیان و وتیشی" له ئێستادا ژنان سه‌ر به هه‌ر رێكخراو پارتێكی سیاسی بن رۆژ به رۆژ واقعه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه له مه‌سه‌له‌یه‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌كه له‌ئاست باوه‌ربوون به تواناكانیان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ر ژنێك له هه‌ر رێكخراو حیزبێك بێت به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یی ژنان كۆده‌نگیه‌ك هه‌بێت له‌ناو ژنه‌كاندا" ئه‌وه‌ی له ژنانی نێو په‌رله‌مانیش روویدا به ئه‌رێنی وه‌سف كرد، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ڤین فه‌تاح ده‌یووت" ئه‌و هه‌رایه‌ی كه مه‌لایه‌كان له ئێستادا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌مان پێده‌لێین كه بارودۆخی ژنان به‌رو خراپی و پاشه‌كشی ده‌روات و خراپی توندوتیژی خه‌ریكی خۆ سه‌پاندن و زیندووه‌ی بوونه‌وه‌یه"، بۆیه ئه‌و چالاكوانه وتیشی" ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه پۆستیان پێدراوه له په‌رله‌مانه‌وه تا رێكخراوه‌كانیش ته‌نیا وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز داندراون و كار بۆ ژنانیش ناكه‌ن، بۆیه رۆژبه رۆژ مافه‌كانیان له پاشه‌كشه‌دایه".
تێبینی: ئه‌و راپۆرته له ژماره 185 گۆڤاری شه‌قام بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
