له‌م ماوه‌یه‌دا له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی نێوان مه‌لا و رۆشنبیران، به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاراس، زۆرترین ئاماده‌بوون و ده‌ركه‌وتنی هه‌یه، چ له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆواری وێران كه له‌لایه‌ن ئاراسه‌وه ده‌رده‌كرێ و فه‌رهاد پیرباڵ سه‌رنووسه‌ریه‌تی، له‌سه‌ر شیعر و چیڕۆكێك سزای یاسایی درا، چ له‌به‌رئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی قوبادی جه‌لیزاده، كه ئاراس چاپی كردبوو، به‌فشاری ناوه‌ندی دینی كێشرایه‌وه، هاوكات وه‌ك به‌رپرسی ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری بۆچوونی خۆی بۆ ئه‌و شه‌ڕه ده‌ربڕیوه، كه ئه‌و به "گێچه‌ڵی مه‌لاكان" ناوی ده‌بات.
* له‌م ماوه‌یه‌دا ململانێیه‌كی زۆر له نێوان رۆشنبیران و مه‌لایه‌كاندا دروست بووه، هۆكاری ئه‌وه ململانێیه بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
ـ راستیت ده‌وێ ئه‌مه ململانێی نێوان مه‌لا و رۆشنبیران نییه، بگره گێچه‌ڵی مه‌لایانه به رۆشنبیران.ته‌نیاش گێچه‌ڵ به‌وان نییه، بگره گێچه‌ڵه به‌سه‌رجه‌م بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیری و هونه‌ریی كوردستان.ئه‌مانه ئازادیی كوردستان و به‌ره‌وپێشچوونی ژیان، كولكی لێ هێناون.به‌ڵام بۆ وا ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه زۆر هۆی هه‌یه، هۆی ده‌روونی بۆ نموونه ئه‌وه‌یه ئه‌م مه‌لایانه له ژیان دابڕاون، ده‌بینی دنیا به‌ره‌وپێش مل ده‌نێ ئه‌وانیش له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه به‌ره‌وپاش ملی ناوه.ئه‌وان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ده‌توانن وا نه‌بن، كلیككردن له ئینته‌رنێت ئاسانه، مه‌لا ده‌توانن فریای پێشكه‌وتن بكه‌ون، هۆیه‌لی گه‌یاندن فره به‌رده‌ستن، به‌ڵام چی ده‌كه‌ی؟ بێ وره‌ییی خۆیانه یان بێ به‌ختیی كورد.مه‌لای گه‌لان كتێب داده‌نێ له زانست، مه‌لای كورد دژی كتێبه.هۆیه‌كی تریش هه‌یه بووه به‌هانده‌ری گێچه‌ڵ و سه‌ره‌ڕێ گرتنیان ئه‌ویش "بۆ لوانه".بۆیان لواوه كه ده‌بینن به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه نییه.نموونه‌ت بۆ ده‌هێنمه‌وه: رێبازی كاركردنی حكوومه‌تی هه‌رێم رێبازێكی سه‌رده‌میانه‌یه، به‌ڵام وه‌زیری ئه‌وقاف به‌ده‌ر له‌م رێبازه "بۆ نموونه له پرسی جێنده‌ر"، ئاخاوتن بڵاو ده‌كاته‌وه.نموونه‌یه‌كی له‌مه وێرانتر: ده‌بێ مه‌لا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه رێنوێنی وه‌ربگرن به‌ڵام ئه‌وان بێ شاردنه‌وه له شوێنی تری وه‌رده‌گرن.له‌م رۆژانه‌ی پێشوودا به‌رپرسێكی "كۆمه‌ڵ" به‌ئاشكرا گوتی "ئێمه له پرسی جێنده‌ردا مه‌لایه‌كانمان جووڵاند".بۆیه ئه‌وه‌ی تۆ ناوی ده‌نێی ململانه، ململانه نییه، گێچه‌ڵ و گه‌ڕ تێئاڵاندنه.
* رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌م جۆره ململانێیانه هه‌میشه ده‌بێته هۆی زیاتر داخرانی پیاوانی ئاین به ڕووی رۆشنبیری و دنیای نوێ‌دا، تا چه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه‌دایت؟
ـ به‌ڵێ راسته ئه‌گه‌ر ململانه بوایه، ده‌بوو به‌هۆی كرانه‌وه.ململانه پێشكه‌وتن ده‌هێنێته كایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه ده‌بێته هۆی زیاتر داخران و زیاتر گیرانی كونی مێشكی ئه‌وان.هۆیه‌كی تر ئه‌وه‌یه مرۆڤی كۆنینه له گۆڕان ده‌ترسێ، ئه‌م مه‌لایانه‌ش كۆنه‌ن، هه‌تره‌شیان له گۆڕان چووه، وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر مێشكی خۆیان بكه‌نه‌وه كه‌سایه‌تی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، راستییه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه، مرۆڤ نه‌گۆڕێ خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.
* ده‌گوترێت ئه‌وه‌ی له كوردستاندا خۆی ده‌نوێنێ له‌بری ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی كراوه بێت له نێوان رۆشنبیران و پیاوانی ئاینیدا، زیاتر شه‌ڕێكی تونده له نێوان ئه‌و دوو توێژه‌دا، تا چه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه‌دایت؟
ـ ئه‌مه‌ش هه‌ر راسته.زمانی ده‌مه‌ته‌قێ ده‌بێ شێنه‌یی و هێورانه بێ.به‌ڵام خۆ مه‌لا گفتوگۆیان نه‌كردووه تا یه‌كێك له‌گه‌ڵیاندا بكه‌وێته گفتوگۆوه، مه‌لایه‌ك له‌م ماوه‌یه‌دا كتێبه‌كی دانابوو "مه‌لا فه‌رمان"، من له‌گه‌ڵ تێزه‌كانیشدا نه‌بووم به‌ڵام به‌رگریم لێی كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی كتێب رووی له بژاره‌ی كۆمه‌ڵه، مه‌لای تر روویان له‌و توێژانه‌یه كه ده‌رفه‌تی بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌یان نییه.ئه‌وان دایه‌لۆگیان نه‌كردووه، یه‌ك جار گوێ له وتارێكی مزگه‌وت بگره به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پرسه‌كه پێوه‌ندیی به‌ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌بێ ده‌بینی ئه‌وان ته‌نیا بیر له ده‌مكوتكردنه‌وه و خوێن حه‌ڵاڵكردن ده‌كه‌نه‌وه.كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له هیچ بنه‌وایه‌كی ژیانی شارییانه نه‌گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر مه‌لا له دایه‌لۆگ بن ده‌بێ روو له ئێمه بكه‌ن نه‌ك له ره‌شۆكی و كه‌ڕه‌واڵه‌ی كۆمه‌ڵگه.
* زۆرجار مه‌لایه‌كان ده‌ڵێن قسه‌كانیان كاردانه‌وه‌یه نه‌ك كار، واته ئه‌وان وه‌ڵامی هێرشی رۆشنبیران ده‌ده‌نه‌وه بۆ سه‌ر ئاین، ئه‌م قسه‌یه تا چه‌نده راسته؟
ـ ئێمه‌ش موسڵمانین و كه‌س دژی ئاین نییه.كه‌سیش له هیچ ناوه‌ندێكه‌وه ته‌رخان نه‌كراوه بۆ به‌رگری له ئاین.ئه‌گه‌ر ئاین په‌نجه‌یه‌كی ناڕه‌وای بۆ بێته درێژكردن، یاسا هه‌یه و شوێنی لێپێچینه‌وه دادگه‌یه.نه‌خێر ئه‌م پرسه به‌هیچ جۆر پێوه‌ندیی به‌ئاینه‌وه نییه.پرسی جیاوازیی بیر و بۆچوونه له‌باره‌ی: ئه‌ده‌ب، رۆشنبیری، سیاسه‌ت، دیموكراسی و جۆری ژیان و هه‌موو شتێكی تره‌وه.گفتوگۆش له‌باره‌ی ئه‌م پرسانه‌وه شوێنه‌كه‌ی هۆیه‌لی راگه‌یاندنه نه‌ك مزگه‌وت.له‌م رۆژانه له وه‌ڵامی رۆشنبیراندا كه پێشنیازیان كردووه ژماره‌ی وتاره‌یلی هه‌ینی بێته كه‌مكردنه‌وه، یه‌كێك له ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێ "ئه‌مه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی راده‌ربڕینه".گوته‌ی پێشینان ده‌ڵێ "كورد بدوێنه شه‌رعی خۆی ده‌كا"، مزگه‌وت جێی رێنوێنیی ئاینییه یاخۆ سه‌كۆی بیر و بۆچوون؟ ئه‌مانه مزگه‌وتیان كردووه به‌میدیای حزب و ناوه‌ندێك بۆ گێره‌شێوێنی، كێشه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ده‌بێ ئه‌مه‌ش بنه‌بڕانه بێته چاره‌سه‌ر.له‌م پرسه‌شدا نابێ ته‌نیا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌حزابی ئیسلامی بێته درێژكردن، له په‌نای ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه هه‌مان كار دێته ئه‌نجامدان.چه‌ند رۆژی پێشوو له قه‌ده‌غه‌كردنی دیوانه‌كه‌ی قوبادی جه‌لیزاده‌دا سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مان، نه‌یشارده‌وه كه ده‌ستی هه‌یه.ئیتر بۆت ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م دیارده‌ی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی مه‌لا له كاری حكوومه‌ت و یاسادا، گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌كی مه‌ترسیدار، چاره‌ی نه‌كه‌ی چاره‌ت ده‌كا.
* تا چه‌نده حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان رۆڵیان هه‌یه له زیاتر ورووژاندنی شه‌قامی كوردی دژی رۆشنبیران؟
ـ حزبه ئیسلامییه‌كان هه‌موو ده‌رفه‌تێك ده‌قۆزنه‌وه دژی ده‌سه‌ڵات.كێشه‌ی ئه‌و حزبانه له‌گه‌ڵ رۆشنبیراندا نییه، ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدایه.مزگه‌وت و مه‌لاش له پێناو ئامانجی خۆیاندا به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مانه‌یان كردووه‌ته به‌شێك له‌و شه‌قامه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی.حزبی ئیسلامی بۆ حاڵی خۆی زیره‌كانه ره‌فتار ده‌كا، میدیاش به‌كار ده‌هێنێ، مزگه‌وت و مه‌لاش به‌كار ده‌هێنێ، هه‌مووشی بۆ جووڵاندنی رای گشتی، جا دژی رۆشنبیری بێ یان دژی حكوومه‌ت.ئه‌وان نایشارنه‌وه كه‌وا مه‌لا به‌كار ده‌هێنن، راستت ده‌وێ رێزیان بۆ مه‌لاش نییه، پێش ماوه‌یه‌ك به‌رپرسێكی یه‌كێك له‌و حزبانه به‌خۆمی گوت "ئێمه مه‌لا به‌كار ده‌هێنین به‌ڵام مه‌لا ماری بێ ئیجازه‌ن، هه‌ندێك جار ده‌ق پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئێمه لێیان داوا ده‌كه‌ین".ده‌سه‌ڵاتیش له رێگه‌ی هه‌ندێك داووده‌زگای مه‌لایانه و لێژنه‌ی ئه‌وقاف و ئه‌م جۆره ناوه‌ندانه‌وه ده‌یه‌وێ به مه‌لا شه‌قام بورووژێنێ و به‌رپه‌رچی هه‌ندێك كرده‌وه بداته‌وه.سه‌یره! ئه‌م هه‌موو میدیایه، له‌م سه‌رده‌مه دیوه‌ده‌رییه‌دا! تۆ بێی په‌نا بۆ جووڵاندنی ره‌شۆكی و ره‌به‌ن و به‌سته‌زمان و داماوان ببه‌ی، ده‌بێ سه‌ڵاوات له چاره‌نووسی دیموكراسی بده‌ین.حزبی ئیسلامیش و ده‌سه‌ڵاتیش له پرسی به‌كارهێنانی مه‌لادا پێ له ته‌خته‌ی چرووك ده‌نێن.
* كۆكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی قوبادی جه‌لیزاده له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستاندا چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه، ئایا ئه‌وه سه‌ره‌تای دروستكردنی سانسۆر نییه بۆ كتێب؟
ـ به‌ڵێ سه‌ره‌تایه بۆ سانسۆر، سه‌ره‌تایه بۆ ده‌م داخستن و ره‌شه‌كوژیی وشه.به‌ڵام پێش دوو هه‌فته سانسۆرێكی تر ئاشكرا بوو ئه‌ویش ئه‌و پێوه‌ندییه ژێربه‌ژێرییه‌ی نێوانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ئه‌وقاف بوو.پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "بزاو" ئه‌م هێنان و بردنه نهێنییه‌ی كتێبی ئاشكرا كرد، كه به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای چاپه‌مه‌نیی ساڵی 1993ه، پلانه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئه‌وقافیش، رووداوێكی مه‌ترسیداره له بواری سانسۆر.لێژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مان به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای په‌رله‌مان بجووڵێته‌وه و خۆی بكات به‌ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر كتێب و رۆشنبیرییه‌وه، یان باسی ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان بكا دژی ده‌زگایه‌كی وه‌كو ئاراس، ئه‌مه پرسیارێكه ده‌یده‌مه‌وه به ڕووی په‌رله‌مان با ئه‌و وه‌ڵام بداته‌وه.
* ئێوه وه‌ك ده‌زگای ئاراس زۆرجار ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی مه‌لایه‌كان ئایا ده‌تانه‌وێت دژایه‌تیی ئاین بكه‌ن.
ـ ئه‌مه قسه‌یه‌كی زۆر پووچه كه ده‌ڵێ ئێمه دژایه‌تیی ئاین ده‌كه‌ین.ئاین باوه‌ڕه، باوه‌ڕیش به‌لای زۆربه‌وه پیرۆزه.باوه‌ڕ به‌شێكه له كه‌سایه‌تیی مرۆڤ، هه‌موو ئاینێك چ له حه‌واوه هاتبێ چ ده‌سكردی زه‌وی بێ، هه‌مووی رێز لێگیراوه، زۆربه‌ی رۆشنبیرانیش هاوده‌نگن له‌م پرسه‌دا.كه‌س دژایه‌تیی ئاینی نه‌كردووه، ئێمه كتێبمان چاپ كردووه له په‌سن و پێداهه‌ڵگوتنی ئاین، بۆچی ئه‌مه نابینن؟ شیعرێك كه زیاتر رامان و فه‌لسه‌فه‌یه له جۆری چوارینه‌كانی خه‌یام، یان چیڕۆكێكی ئیرۆسی كه پێش هه‌شسه‌د ساڵ هاتووه‌ته بڵاوبوونه‌وه، ئه‌مانه چۆن ده‌بن به‌به‌ڵگه بۆ دژایه‌تیی ئاین؟ ئه‌م قسه‌یه هه‌ر كێ بیكا و سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر چی بێ، ئه‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمییه له ئاست رۆشنبیری.من و ده‌زگایه‌كه‌م له ماوه‌ی دوازده ساڵدا زیاتر له 1100 كتێبمان بۆ كورد هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌مه خه‌رمانێكه ده‌بێ جێی شانازی بێ نه‌ك ركابه‌ری.هه‌موو مێژووی كورد پێش ده‌زگای ئاراس هه‌زار كتێبی نه‌بووه.ئه‌مه قسه و توانجی داخ له دڵان و فاشیلانه كه ناگه‌ن به‌قوله‌پێی ده‌زگای ئاراس.لێره‌دا جێی خۆیه‌تی به‌ڕاشكاوی بڵێم ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی ئایندار و بێ ئاین نییه، شه‌ڕی كوردایه‌تی و نامه‌ردایه‌تییه، شه‌ڕی نێوان هیچ له‌باردانه‌بووان و زۆر له‌باردابووانه.ده‌زگای ئاراس نه‌بێ لایه‌كی كتێبخانه‌ی كوردی كه‌ل ده‌بێ، ده‌بێ رۆشنبیران به‌رگری له‌م راستییه بكه‌ن.
* تۆ یه‌كێكیت له‌وانه‌ی كه هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند قسه له‌سه‌ر مه‌لایه‌كان ده‌كه‌یت، هۆكاری ئه‌وه چییه؟
ـ من وه‌ڵامی ئه‌و ده‌سدرێژییانه ده‌ده‌مه‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر خۆم و ده‌زگایه‌كه‌م.من خواخوامه مه‌لام له كۆڵ بێته‌وه تا بابه‌تێك به‌دڵی خۆم بنووسم له بوارێكی تر.شه‌ڕی مه‌لا شه‌ڕێكی به‌ملداهاتووه، من له هه‌شتی به‌یانییه‌وه تا هه‌شتی ئێواره كار ده‌كه‌م بۆ زمانی كوردی.زمان و رۆشنبیریی كوردم لێ بووه به‌ڕووگه، بووه به‌خولیای ژیانم.كار ده‌كه‌م تا ئه‌م گه‌له ونه پێناسه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وێ، بێگومان هه‌ر منیش نیم له‌م خه‌باته‌دا، ده‌یانی تریش هاوڕێمن.یه‌كێك بێ، هه‌رچی من ده‌یكه‌م بیدا به‌ده‌م باوه و به‌دوو قسه‌ی پووچ بمكا به‌دژی ئاین و نه‌ریتی كورده‌واری.كێ ده‌توانێ به‌سینگ فراوانییه‌وه ئه‌مه وه‌ربگرێ؟ من له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رهه‌مێكدا كه له ده‌زگاكه‌م ده‌رده‌چێ خه‌م و هزر و به‌نارمه و ئه‌رك و شه‌ونخوونییه‌كم كێشاوه، له وارگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سه‌كۆی مزگه‌وته‌وه ده‌یان قسه‌ی سووكم ئاراسته ده‌كرێته‌وه له برێتیی خه‌ڵات و به‌رات، بێگومان هه‌ر كێ بێ كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێ.
* ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته سكاڵایه‌كتان له‌سه‌ر مه‌لا مه‌سعوود تۆمار كرد به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كتێبێكی دزراوی ئێوه‌ی له‌لای ئه‌و بینراوه، ئه‌و سكاڵایه به‌كوێ گه‌یشت؟
ـ ئه‌م سكاڵایه رێگه‌ی خۆی گرتووه له داووده‌زگای پۆلیس و یاسادا.من مه‌لا مه‌سعوود ناناسم، سه‌ر و شه‌كڵیشیم له تیڤی نه‌بینیوه، گفتوگۆشم له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی نییه له‌باره‌ی شیعر و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ته‌وه ده‌یكا، له هه‌موویدا حه‌واڵه‌ی خوا بێ.من له‌وه‌دا یه‌خه‌ی ده‌گرم چۆن ده‌ستی گه‌یشت به‌كۆگه‌ی ده‌زگای ئاراس و ئه‌م دانه كتێبه‌ی ده‌ست كه‌وت؟ له‌مه‌دا حه‌واڵه‌ی دادگه‌ی ده‌كه‌مه‌وه.ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و كتێبه‌مان ژمارده‌وه و چه‌ندان پشكنینمان تێدا كرد، ده‌ركه‌وت دانه‌یه‌ك یان دوو دانه‌مان لێ كه‌م بووه، یه‌كێك له‌مانه بۆ مه‌لا مه‌سعوود دزراوه.
* ئایا ئێوه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه داواتان لێ كراوه له قسه له‌سه‌ر مه‌لاكان بكشێنه‌وه؟
ـ نه به‌ئه‌رێنی و نه به‌نه‌رێنی، پارتی هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م كێشانه‌وه له‌گه‌ڵ مندا نه‌كردووه.پارتی سه‌رقاڵی كێشه و پرسگه‌لی گه‌وره‌یه، چه‌ندان كێشه‌ی وه‌ك پێكه‌وه‌نانی حكوومه‌ت له عێراق و ماده‌ی 140 و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شانی پارتین، له‌به‌رئه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م كاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێ به‌م ورده‌كارییانه رابگات.جگه له‌مه، ئه‌م كێشانه به‌شێكن له ژان و ئازاری له‌دایكبوونی دیموكراسی كه پارتی خۆی پێشڕه‌وی ئه‌م خه‌باته‌یه و داهێنه‌ریه‌تی.پارتی نه به‌لایه‌نی من و نه به‌لایه‌نی مه‌لایه‌كانه‌وه ده‌ست له‌م پرسانه نادا، یه‌كێكیش له‌ناو پارتییه‌وه بۆ خۆی قسه‌یه‌ك بكا، مافی خۆیه‌تی.پارتی هه‌ر ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه رێز له ئاین بێته گرتن، رێز له ئازادیی بۆچوونیش بێته گرتن، ئێمه‌ش له‌مه‌دا لاریمان نییه.
ژماره (68) 22/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
