خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی له‌سه‌ر ریكخستنی یاسای خۆپیشاندان ناناوچه‌جیاوازه‌كانی كوردستان، سه‌رله‌نوی ڕاستی یه‌كی تری خسته پیش چاوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌گه‌نجانی كود به‌گشتی و نه‌وه‌ی نوی به‌بونه‌وه‌رێكی نابه‌رپرسده‌ناسێنن.
له‌هه‌رشوێنكی كوردستان ئازادی ده‌ربرین وئازادی هه‌ڵبژاردن له‌مه‌ترسیدابیت، ئه‌وا گه‌نجیكی كورد قه‌ڵخانه بۆی، له‌هه‌رشوێنێك خۆپیشاندان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی و فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازادی سازبكرێت، گه‌نجێكی كورد پێشڕه‌وه‌بۆی.
گه‌نج وه‌ك بونه‌وه‌رێكی هه‌ستیار و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یكی جیاوازتر له گه‌نجانی دوێنێی خۆی ئه‌مرۆ له‌نێو كۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تیدا جی ده‌ستی خۆی نیشان كردوه‌و له هه‌ركاردانه‌وه‌یكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌م كاره‌كته‌ره خۆنه‌ویست و ئازادی خوازه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌سته‌ی له‌نێ، پانتای ژیانی خۆیدا توشی شۆك كردوه‌و ناچاری كردوه كه وه‌ك دوێنێی لێی نه‌روانێت و به‌وه‌ردی حیسابی بۆبكات.
چونه‌سه‌رشه‌قام و ره‌تكردنه‌وه‌ی ریكخستنی یاسای خۆپیشاندان له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه ئه‌گه‌ر به دیوێكدا و له‌دیدی زۆركه‌سه‌وه جوڵاندنی ئه‌و نه‌وه‌سه‌ركێشه‌بێت به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گروپێك یان زیاتر، ئه‌وا به‌دیوێكی تردا و له دیدی ئێمه مانانه‌وه هه‌ستكردنی ئه‌وه نه‌وه ئازادی خوازه‌یه به جێی به‌جێی كردنی ئه‌وپلانه‌ی كه پێشتر بۆكۆت و به‌ندكردنی بیركردنه‌وه‌كانی ئێمه له‌لایه‌ن دسه‌ڵاته‌وه نه‌خشه‌ی بۆدارێژراوه.
ئه‌مرۆگه‌نجان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ده‌بینین بۆ راستكرد
نه‌وه‌ی هاوكیشه سیاسی و ئابوریه‌كان و دواهه‌مین هه‌ولی گه‌نجان كه‌تائێستاش به‌رده‌وامه جولاندنی شه‌قامی سیاسی ولاتی (تونس) ه كه له‌ئاكامی سوكایه‌تی پێكردنی گه‌نجێكی ده‌رچوی زانكۆ به‌ناوی (محمد بوعه‌زیزی) له‌لایه‌ن پۆلیسی تونس و خۆسوتاندنی ئه‌وگه‌نجه‌وه‌ك كاردانه‌وه‌یك گه‌وه‌رترین خۆپیشاندان به‌دوای خۆیدا هێنا كه دواجار سه‌رۆكی تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی) ناچاركرد ولات به‌جیبهیڵێت، ئه‌وه نامه‌یه‌كه بۆسه‌رجه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ولاتی تونس ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جولاندنی شه‌قامی سیاسی ئه‌و ولاتانه‌ی هاو شانی ولاتیكی وه‌ك تونس نغرۆی دیكتاتۆریه‌ت و خۆسه‌پاندن و گه‌نده‌لی بونه‌ته‌وه.
كوردستان و تونس له‌خۆسه‌پاندن و گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا تاڕاده‌یك له‌یه‌كه‌وه نزیك به‌لام ئه‌وه‌ی كوردستان له‌تونس جیاده‌كاته‌وه ته‌نها دوو شته یه‌كه‌م ئازادی تاره‌ده‌یه‌ك ئێمه چێژمان لێوه‌رگرتوه‌و ئه‌وه‌ی دوهه‌میان كه جیاوازه، بێباكی كاربه‌ده‌ستانه به‌رامبه‌ر به‌داواكاریه‌كان و ئه‌و هه‌موو هاواركردنه‌ی گه‌نجان بۆ بنبركردنی گه‌نده‌لی و به‌دادگاگه‌یاندنی گه‌نده‌لكاران و سه‌پاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تائێستاش بونی نیه.
كاتێك گه‌نجێكی كورد ده‌ڕواته سه‌رشه‌قام و به‌هه‌مو ده‌نگێكی هاوارده‌كات (ئازادی ئازادی) مانای ئه‌وه نیه كه كوردستان خاڵیه له‌و چه‌مكه له‌ڕوی پراكتیكیه‌وه، به‌ڵام كاتێكیش كه ده‌سه‌لاتی كوردی شانازی به‌بونی ئازادی یه‌وه ده‌كات له‌كوردستان مانای ئه‌وه‌نیه كه ئازادی موڵكی ئه‌وه و جۆرێكه له‌شیرینی و ده‌یبه‌خشێته‌وه؟ به‌ڵكو هاوكاركردنی گه‌نجێك بۆئازادی مانای ئه‌وه‌یه كه خودی ئه‌وچه‌مكه له‌مه‌ترسیدایه و شیرینێكه‌یی ده‌سه‌لاتی كوردیش له‌ژێرپرسیاردایه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره له‌ژماره 40 له‌رۆژنامه‌ی (چه‌تر) له رۆژی (17ی 1ی 2011) بلاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
