تۆ ناسك و ده‌لاڵی
زۆر زه‌ریف و شیرینی
له ناو ئه‌ندێشه و هه‌ستمی
ڕێگام بده
ئه‌گه‌ر ویستم
جار نا جارێ
قۆپچه‌كانی یه‌خه‌ت بكه‌مه‌وه
لێم زوێر مه‌به
چونكه گیانه
من عاشقم
تێنووی ماچم
دڵم ته‌نیا به تۆ نه‌بێ
ناكرێته‌وه....
جا مه‌هێله جارێكی تر
زامێك له دڵم دا
سه‌ر له نوێ بژێته‌وه
ئه‌ی كچی جوانی بێ وێنه
چاو گه‌ش و ڕوومه‌ت ئاوێنه
ئه‌گه‌ر ویستم
به‌س ئه‌م جاره
وه‌ك فریشته
به‌ره‌و ئاسمان بتفڕێنم
مه‌یكه هاڵڵا
چونكه گیانه
منی عاشق
هه‌میشه له‌به‌ر جوانی تۆ
مه‌ستم...
دڵی من هی كه‌س نیه
ته‌نیا هی تۆی ئازیز نه‌بێ
له تۆ به‌م لاوه كه‌س شك نابه‌م
تا هه‌میشه هاوژین و خه‌م خۆرم بێ
نه‌وه‌ك ڕۆژێك بكه‌ومه
ده‌ریایی گۆشه‌گیری و
كه‌سێ نه‌بێ
به هانام بێ....
خالید شه‌یدا
١٠/١/٢٠١١ هانۆڤه‌ر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
