
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی نه‌رویژ رۆژی 8ی ئه‌م مانگه، 52 په‌نابه‌ری عیراقی كه زۆربه‌یان ژن‌و منداڵی كوردبوون، به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرده‌وه، ئێستا حكومه‌تی ئۆسلۆ له‌خۆئاماده‌كردندایه بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌نابه‌رانی عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نابه‌ران هیواخوازن حكومه‌تی هه‌رێم فشاربخاته سه‌ر حكومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عیراقیه‌كانی وڵاتی نه‌رویژ، دوای ئه‌وه هات كه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 5ی ساڵی 2009، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و نه‌رویژ واژۆكرا، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌ر په‌نابه‌رێك مافی په‌نابه‌رێتی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئۆسلۆوه ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وا بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت‌و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه، ره‌وانه‌ی خاكی عیراق ده‌كرێته‌وه.بۆیه له‌مانگی 12ی هه‌مان ساڵدا، رێككه‌وتننامه‌كه خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ 30 په‌نابه‌ری عیراقی که زۆربه‌یان کورد بوون به‌زۆره ملێی 60 پۆلیسی نه‌رویژ دیپۆرتی عێراق كرانه‌وه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كامیل ئه‌حمه‌د سكرتێری رێكخراوی په‌نابه‌رانی كوردی عیراقی له وڵاتی نه‌رویژ، ئاشكرایده‌كات، له‌و كاته‌وه‌ی كه حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران ده‌ربڕی، له نه‌رویژه‌وه 140 په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاته دیپۆرتكراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دیپۆرتكرانه‌وه، ژماره‌یان 52 كه‌سه‌و زۆربه‌یان ژن‌و منداڵن‌و هه‌ندێك له‌وانه‌ش له‌دایكبووی وڵاتی نه‌رویژن‌و ته‌نیا زمانی ئه‌و وڵاته ده‌زانن.
رۆژنامه‌نووسان سه‌رسامن.
دیار سامی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویژ، هیچ كات ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێن‌و تراژیدیایه‌ی له‌یاد ناچێت كاتێك له‌نیوه شه‌ودا هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌رویژ هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی‌و خێزانه سك پڕه‌كه‌ی‌و كیژۆڵه ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌كه‌ی ده‌ستگیرده‌كه‌ن‌و ره‌وانه‌ی زیندانی تراندۆمى ده‌كه‌ن كه نزیکه‌ی 45 خوله‌ک له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه دووره.
دیار به‌هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌ی ئاخ‌و حه‌سره‌ته‌وه له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو ده‌ڵێت:" ماوه‌ی نۆ ساڵه له وڵاتی نه‌رویژ نیشته‌جێم‌و له ساڵی 2007یشه‌وه مافی په‌نابه‌رێتی هه‌میشه‌ییم وه‌رگرتووه‌و له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌م، هه‌رچه‌نده بۆ پۆلیسه‌كانم روونكرده‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌م باری ته‌ندروستی ته‌واو نییه‌و دووگیانه، به‌ڵام ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆیی‌و به‌بیانووی نه‌بوونی مافی په‌نابه‌رێتی، خێزانه‌كه‌م‌و كچه چوار ساڵه‌كه‌میان ره‌وانه‌ی زیندانیكردو دواتر دیپۆرتكرانه‌وه".
دیار سامی هێما به‌وه ده‌كات، دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وان یه‌كێكه له دۆسیه گرنگ‌و تراژیدیا‌كان، ته‌نانه‌ت كاتێك چیرۆكه‌كه‌م بۆ رۆژنامه‌نووسێكی نه‌رویژی گێڕایه‌وه، تووشی سه‌رسامی هات.ئه‌و وتی: "خێزانه‌كه‌م له وڵاتی نه‌رویژ ناسیوه‌و دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیریش، ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویژ پێیان راگه‌یاندم كه ده‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی نییه، بۆیه ده‌بێت ساڵانه بڕی 160 هه‌زار كرۆن وه‌ك باج بدات به‌حكومه‌ت‌و ئه‌و کات مافی په‌نابه‌رێتی پێده‌درێت، بۆیه منیش به‌ناچاریی وازم له خوێندنهێناو ده‌ستم به‌كاركردنی قورس كرد، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هه‌ر دیپۆرتكرانه‌وه".
خێزانه‌كه‌ی ئه‌و هاوولاتیه كه ئێستا له‌كوردستانه‌و وه‌ك دیار ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه شوێنه‌كه‌ی نادیاره، سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی گرتووخانه‌ی تراندۆم و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ عیراق پێیڕاگه‌یاندین، به‌جۆرێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌رهێنرا كه ته‌نانه‌ت رێگه‌یان نه‌داوه جلوبه‌رگی كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و دواتر ره‌وانه‌ی تراندۆم كراوه‌و له‌ژوورێكی تاكه كه‌سیدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.ئه‌و وتی:" نه‌یانده‌هێشت له‌ژووره‌كه‌دا بێمه ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت ته‌له‌فۆن به‌كاربهێنین، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان بۆ ژووره‌كه‌ش، ده‌رگایان لێ قوفڵ كردین، په‌نجه‌ره‌کان شوشه‌و که‌پس بوون، چوار ده‌وری بیناکه تاسه‌ره‌وه سیم بوو، پاشان له کاتی ناردنه‌وه هه‌ر که‌سێک و دوو پۆلیسی بۆ دانرا بوو، ره‌وانه‌ی به‌غدا کراینه‌وه ."
له ئاهه‌نگی ژن گواستنه‌وه‌دا، دیپۆرتكرایه‌وه
له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ره‌وانه‌كراونه‌ته‌وه چه‌ندین به‌سه‌رهاتی تراژیدیا بوونی هه‌یه، كه دیارترین نمونه‌یان به‌سه‌رهاتی گه‌نجێکی کورده به‌ناوی ئالان.
ئالان، له كاتێكداو له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕاندا سه‌رقاڵی زه‌ماوه‌ندی ژن گواستنه‌وه بوو، هه‌شت ئۆتۆمبێلی پۆلیسی نه‌رویژ گه‌مارۆی هۆڵه‌كه ده‌ده‌ن‌و بۆ زیندانی په‌لكێشی ده‌كه‌ن‌و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ كوردستان، ده‌كه‌نه خه‌ڵاتی ئاهه‌نگه‌كه‌ی.
ئه‌و گه‌نجه كورده، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ‌و 6 مانگه له وڵاتی نه‌رویژ ده‌ژێت‌و به‌نیگه‌رانییه‌وه وتی: "له كاتێكدا زه‌ماوه‌نده‌كه‌مان به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چوو و میوانه‌كان ده‌ڕۆشتنه‌وه‌و منیش هێشتا له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا مابووم، هه‌شت ئۆتۆمبێلی پۆلیس له ده‌وروبه‌ری هۆڵه‌كه وه‌ستان‌و كه‌وتنه سۆراخكردنی ناوی من‌و دواتر پێیانڕاگه‌یاندم كه فه‌رمانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ده‌ركراوه‌و ئێستایش ده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ربكرێم‌و پاشان ره‌وانه‌ی عێراق بكرێمه‌وه".
ئالان، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر هۆڵی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی به‌پۆلیسه‌كان دراوه به‌ئیخباریكردن ده‌زانێت‌و ده‌ڵێت: "ئه‌و کاته‌ی هاتن پێموتوون نه‌ده‌تانده‌توانی چوار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌ستگیرم بكه‌ن، بۆ ده‌بێت له ئێستادا بێت؟ به‌ڵام ئه‌وان وتیان ئه‌مه یاسایه‌و له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێیده‌كه‌ین".
ئالان، له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هێما به‌وه ده‌كات، دوو شه‌و له ژوورێكی تاكه كه‌سیی له شاری ترۆندهایم ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و دواتر له دادگا پێیانڕاگه‌یاندووه كه ده‌بێت وڵاتی نه‌رویژ به‌جێبهێڵێت، "پێموتن كه نوسراوم هه‌یه‌و بڕی 10 هه‌زار كرۆن باجم داوه، به‌ڵام ئه‌وان وتیان ئێمه ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ت بۆ دیاریده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كرنم بۆ گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وه بوو دوای چه‌ند رۆژێك په‌لكێشی فرۆكه‌خانه كرام‌و له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه، ره‌وانه‌ی كوردستان كرامه‌وه”، ئالان واده‌ڵێت.
پۆلیسه نه‌رویجییه‌کان بۆ له فڕۆکه‌كه‌دا مانه‌وه؟
ئالان حه‌لاق له باسی چۆنییه‌تی ناردنه‌وه‌ی خۆی، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه هه‌موو په‌نابه‌رێك كه ره‌وانه‌یانده‌كرده‌وه دوو پۆلیسیان بۆ داده‌نا تا په‌نابه‌ره‌كان بگه‌یه‌ننه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، وتیشی: "له‌دوای ته‌واوبوونی دادگایکردنه‌که‌م به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی گا‌ردیمۆن به‌ڕێکه‌وتین‌و له‌وێشه‌وه بۆ تراندۆم که شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه که له چاوه‌ڕوانی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره ملێدان، ئه‌و کات به‌خێزانه‌کانه‌وه ژماره‌مان بوو به 52 که‌س که چه‌ندین منداڵی ساوا له‌گه‌ڵمان به‌دیده‌کرا له‌گه‌ڵ ژنی دوو گیاندا كه سه‌رجه‌میان 6 خێزان ده‌بوون، بۆ هه‌ركه‌سێكیشمان 2 پۆلیسی مه‌ده‌نیمان بۆ دانرابوو كه تا فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا له گه‌ڵماندا بوون".
به‌پێی قسه‌ی ئالان حکومه‌تی عیراقی ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه که هه‌ر که‌سێک دوو پۆلیسی له گه‌ڵدایه‌و له‌نێو فڕۆکه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵكو وایانزانیووه ته‌نیا دوو سێ که‌س له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌که هاتوون، چونکه ته‌نیا دوو که‌سیان له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕێکدا دابه‌زیوون.
پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
بێكه‌س به‌رواری، ئه‌ندامی شاره‌وانی ترۆندهایم له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالیستی چه‌پی نه‌رویژیی (SV) كه ئێستا یه‌كێك له‌كاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه، وتی: "ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت كورده‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌قه یاساییه‌كان ناكۆكه‌و هاوكات پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌تایبه‌ت یاسای منداڵان كه یه‌كێك له به‌نده‌كانی گوزارشت له‌وه ده‌كات، هه‌ركه‌سێك سێ ساڵ زیاتر له وڵاتێك ژیابێت‌و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته له‌دایك بووبێت، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه، بۆیه ده‌بێت مافه‌كانی بپارێزرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاره‌وانی شاری ترۆندهایم ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ یاساكان ناگونجێت، به‌ڵام ئه‌وان بیانووی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه ئه‌گه‌ر دایك‌و باوكی منداڵه‌كه مافی په‌نابه‌رێتیان نه‌بوو، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له نه‌رویژدا ژیا، ئه‌وا گرنگ نییه منداڵه‌كه له دایكبووی نه‌رویژه‌و یاسای دیپۆرتكردنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه، ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه باوكیان مافی مانه‌وه‌یان هه‌یه، بێكه‌س به‌رواری وتی: "هه‌ندێك منداڵ له‌سه‌ر دایكیان یاخود باوكیان مافی مانه‌وه‌یان پێده‌درێت، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ندێك منداڵ به‌هه‌مان شێوه مافی مانه‌وه‌یان ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و یاسایانه، نامرۆڤانه‌یه‌و پێشێلكارییه دژی مافه‌كانی مرۆڤ".
سوكایه‌تییان پێده‌كرێت
كامیل ئه‌حمه‌د سكرتێری رێكخراوی په‌نابه‌رانی كوردی عیراقی له نه‌رویژ، ئاشكرای ده‌كات، دیپۆرتكراوان له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا سوكایه‌تیان پێده‌كرێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌و له‌بری پێشوازیی، مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دابێت.
سكرتێری رێكخراوی په‌نابه‌رانی كوردی عیراقی له نه‌رویژ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و جۆره ناردنه‌وانه، دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانن‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ماو یاسا‌و بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ناگونجێت.
هاوكات یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ی كه له وڵاتێكی ئه‌وروپیه‌وه دیپۆرتی كوردستان كرابوونه‌وه، سه‌باره‌ت به‌پێشوازیكردنیان له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا روونیانكرده‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ فرۆكه‌خانه‌كه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕی 15 هه‌زار دۆلاریان پێبووه‌و پۆلیسی نه‌رویژیش ته‌نیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی 10 هه‌زار دۆلار ده‌دات، گرفت له‌نێوان ئه‌و خێزانه‌و پۆلیسه‌كانی فرۆكه‌خانه دروستده‌بێت‌و سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه سوكایه‌تی زۆریان پێده‌كرێت‌و ته‌نانه‌ت ئازاری جه‌سته‌یی هه‌رزه‌كارێكی ناو خێزانه‌كه ده‌درێت.
هه‌روه‌ک ئالان، ئازاردانی ئه‌و کوڕه کورده‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی عێراقییه‌وه پشتڕاستکرده‌وه‌و باسیشی له‌وه کرد که بێجگه له‌وه‌ی که 5 هه‌زار دۆلار له‌و خێزانه وه‌رگیرا، دوو خێزانی دیکه هه‌ر‌یه‌که‌و 20 هه‌زار دۆلار‌و خێزانێکی دیکه‌ش 200 هه‌زار کرۆنی نه‌رویجییان لێ وه‌رگیراوه، له فڕۆکه‌خانه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵدا کرا كه له سه‌عات 8:30 خوله‌كی به‌یانییه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستیپێکردوه‌و سه‌عات 7:30 خوله‌كی ئێواره کۆتایی هاتووه.
داواكارییان هه‌یه
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ی كه روبه‌ڕووی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان به‌گشتی‌و خێزانه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌بێته‌وه، بریتییه له نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون له كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دیار سامی وتی: "له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق، په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان پارچه‌یه‌ك زه‌وی له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت شوێنی نیشته‌جێبوونی بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره كورده‌كان ناگرێته‌وه، بۆیه داواكارم له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕێك له كێشه‌و گرفتی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بده‌نه‌وه‌و هاوكاریی ته‌واویان بكه‌ن".
لای خۆیشیه‌وه، ئالان به‌ده‌ست گرفتێكی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت‌و هێما به‌وه ده‌كات، له‌كاتی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی نووسراوی ره‌سمی پێپڕكراوه‌ته‌وه كه نابێت تا ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌هیچ جۆرێك سه‌ردانی وڵاتی نه‌رویژ بكات، ئه‌مه‌ش له‌مافی بینینی خێزانه‌كه‌ی بێبه‌شكراوه‌و له خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه.
مه‌ترسی لێکترازانی خێزانی لێده‌که‌وێته‌وه
بێکه‌س به‌رواری ئه‌ندامی شاره‌وانی ترۆندهایم که هاوکات سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان-یشه ده‌ڵێت: "به‌پێی یاسا ئه‌وه‌ی به‌خۆویستانه له‌ڕێگه‌ی (iom) بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی، ئه‌گه‌ر که‌سی یه‌که‌می ئیقامه‌ی هه‌بێت مافی خێزان کۆکردنه‌وه‌ی هه‌یه‌و ده‌توانێت دوای 6 هه‌فته ئه‌و داوایه پێشکه‌ش بکات"، به‌ڵام ئه‌وه‌ش چه‌ند مه‌رجێکی هه‌یه، له‌وانه ده‌بێت بژێوی ژیانی ئه‌و که‌سه دابینبکات، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت ده‌توانێت بێته‌وه، ئه‌وانه‌شی که له‌ڕێگه‌ی پۆلیسه‌وه رۆیشتوونه‌وه، 5 ساڵ بۆیان نییه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ر له‌و پێنج ساڵه گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وا خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشوویان‌و ئه‌و پۆلیسانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا بوون ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیا، که بڕی 63 هه‌زار کڕۆنی نه‌رویجییه، جگه له‌وه‌ش په‌لكێشی دادگا ده‌کرێت".
به‌رواری لێره‌وه داوای له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و عێراق کرد که پێویسته له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نه‌رویجی باس له‌و کێشه‌یه بکه‌ن، مافی گردبوونه‌وه‌ی خێزانییان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، چونکه ئه‌و پێنج ساڵه کاتێکی زۆره، له هه‌مانکاتیشدا ئه‌و رێکكه‌وتنه مه‌ترسی لێکترازانی خێزانی لێده‌که‌وێته‌وه، که به‌هۆیه دوور نییه چه‌ندان خێزان لێک جیا ببنه‌وه.
ناردنه‌وه‌ی منداڵه‌کان ده‌ره‌نجامێکی خراپی هه‌بووه
ئه‌وانه‌ی به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه زۆربه‌یان کوردن‌و به‌ده‌گمه‌ن نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی عێراقی ره‌وانه ده‌كرێنه‌وه، په‌نابه‌ران داواکارن که حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراقدا باس‌بکات.
بێکه‌س به‌رواری ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌وڵاته‌که‌یان ده‌زانێت به‌وه‌ی که خاوه‌ن وڵاتێکی ئارامن، جگه له‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌دا کورد به‌زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ده‌زانێت.
له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و به‌زۆرناردنه‌وانه‌ش له‌نێو شه‌قامی نه‌رویجیدا، به‌رواری باسی له‌وه کرد که ناردنه‌وه‌ی منداڵه‌کان ده‌ره‌نجامێکی خراپی هه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نێو خه‌ڵک‌و پارته سیاسییه‌کان‌و خه‌ڵکی ئه‌کادیمیشدا ئه‌مه به‌بڕیارێکی زۆر هه‌ڵه دانراوه، چونکه ئه‌و منداڵانه به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار ده‌ڕۆن.
به‌رواری وتیشی : "پێده‌چێت هه‌ڵوێستیش له‌وباره‌یه‌وه وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنانه زیاتر پابه‌ند ده‌بێت به‌وانه‌ی که لێره ماون‌و هه‌مان ئه‌نجامیان هه‌یه‌و مافی مانه‌وه‌یان پێنه‌دراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بتوانن بکه‌ونه هه‌وڵ‌و گرنته‌به‌ری خۆپیشاندان‌و مافه دیموکراتییه‌کانی خۆیان به‌کاربهێنن، به‌ناڕازیبوونی جۆراوجۆر‌و به‌پشتگیری خه‌ڵکی نه‌رویژ، له‌وانه‌یه بتوانن ئه‌و بڕیاره رابگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ هه‌وڵێک له‌ئارادا نه‌بێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و عێراقه‌وه ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌میان ده‌نێرنه‌وه".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه کامل ئه‌حمه‌د سکرتێری رێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عیراقیش ده‌ڵێت :"هیچ ده‌وڵه‌تێکی ئه‌وروپی ناتوانێت ته‌نها یه‌ک په‌نابه‌ریش ره‌وانه بکاته‌وه بۆ هیچ وڵاتێک ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی خودی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت که په‌نابه‌ره‌کان لێوه‌ی هاتوون، بۆیه ئه‌م تۆپه له گۆڕه‌پانی حکومه‌تی عیراقدایه، هه‌ر وه‌ک چۆن پێشتر فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان به‌ڕووی ئه‌م جۆره دیپۆرتکردنه‌وانه‌دا کراوه‌بوون و به‌فشارو ناڕه‌زاییه‌تی په‌نابه‌ران و که‌سوکاریان راگیرا، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌ت ده‌توانێت ئه‌م دیپۆرتکردنه‌وانه رابگرێت و قبوڵی نه‌کات په‌نابه‌ر به‌زۆر بنێردرێنه‌وه، به‌ڵام دیاره به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسییه‌کانی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌رویجدا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که بتوانن رێز له‌م مافه سه‌ره‌تاییه‌ی مرۆڤه‌كان بگرن."
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
