له‌درێژه‌ی نمایشه‌كانی وه‌رزی شانۆیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر، له نووسینی مه‌هتابی مه‌لا عوسمان و ده‌رهێنانی دڵڤین موحسین و نمایشكردنی دڵڤین موحسین، هێرۆ مه‌ولودی سایه حوسین و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تر، شانۆگه‌ری "وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانی" له‌سه‌ر شانۆی هۆلی گه‌ل له هه‌ولێر نمایشكرا.
سه‌ره‌تا له‌وه ده‌سپێده‌كه‌م به‌درێژایی مێژووی كاری شانۆیی له كوردستان، شانۆی ریالیستی به‌شی شێری له‌شێوازی كاركردن به‌ركه‌وتووه‌و ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش به حوكمی واقیعی بوونی و ته‌ماسی راسته‌وخۆی له‌گه‌ل بینه‌ر زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش نه‌وه‌كو ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو ره‌نگه له‌سه‌ر ئاستی كاری شانۆیی له‌هه‌موو جیهاندا كۆدێكی نۆرماڵ بیت، بۆیه له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مرۆ كه زۆرترین قسه له‌سه‌ر قه‌یرانی كاری شانۆیی و شانۆكار ده‌كرێت، ره‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ی شانۆكاران بۆ شێوازی كاركردنی واقیعی ده‌روازه‌یه‌كی باش بێت بۆ دووباره فۆرماتكردنه‌وه‌ی كاری شانۆیی و رزگاركردنی وێنه‌ی شانۆیی كوردی له‌و ته‌ڵخی و ناڕوونییه‌ی كه دوایی ڕاپه‌رین تێیكه‌وتووه، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ش ده‌شێ كاره‌كه‌ی دڵڤین به ته‌واوكه‌ری هه‌وڵه شانۆییه‌كانی كارۆخ ئیبراهیم و یوسف عوسمان بژمێرین، كه ئه‌م به‌رێزانه هه‌وڵیانداوه له‌رێگه‌ی به بنه‌ماكردنه‌وه‌ی واقیعییه‌ت بۆ كاری شانۆیی ته‌ماسێكی تازه له‌گه‌ل بینه‌ر دروستبكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه بۆ هه‌میشه نمایشه‌كانی كارۆخ بینه‌ری هه‌یه‌و جیاوازه له‌گه‌ل نمایشه‌كانی تر بێگومان له‌رووی چه‌ندایه‌تی بینه‌ره‌وه.
ره‌نگه زۆر كه‌س ئه‌و وتاره به‌وه لێبداته‌وه كه من بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شانۆی هه‌شتاكان ده‌كه‌م، نه‌خێر نمایشه‌كانی هه‌شتاكان ناتوانرێت به شێواز‌و دیدگای هه‌شتاكان دووباره بكرێنه‌وه له‌به‌ر زۆر فاكته‌ر كه ئێره جێگه‌ی باسكردنیان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دابێت ده‌بینێت نمایشه‌كانی كارۆخ ئه‌گه‌رچی وه‌ك بنه‌مای كاری شانۆیی ریالیستیین به‌ڵام به‌ده‌ر نین له خه‌یاڵ و فه‌نتازیای جوان كه ده‌كرێت له واقیعییه‌تی تازه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
له "وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانی" دڵڤین هه‌وڵیداوه وێستگه‌یه‌كی ژیانی ئه‌و كه‌سانه نیشانبدات كه كه‌سه ئازیزه‌كانیان له‌شه‌ڕ وونكردووه، به‌ڵام كه سه‌یری نمایشه‌كه ده‌كه‌یت ده‌بینین ئه‌و وێستگه‌یه ته‌نها گوزارشت نییه له‌و چه‌ند سه‌عات و رۆژه‌ی كه كاره‌كته‌ره‌كان له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیله‌كان ده‌كه‌ن به‌و ئومێده‌ی كه‌سێكی ئه‌وانی تیابێت، به‌ڵكو ئه‌و وێستگه‌یه ده‌بێته هه‌موو ژیانی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌و به‌و مانایه‌ی ژیانی ئه‌و كه‌سانه له‌و وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانییه زیاتر شتێكی تر نییه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچی له‌شێوازی ته‌رحكردنه‌كه‌ی واقیعییه به‌ڵام له تێگه‌یشتنه‌كه‌ی جۆره عه‌به‌سییه‌ت و بێهووده‌ییه‌كی روونی تیایه كه بینه‌ر زۆر به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كات.
لایه‌نێكی تری جوانی ئه‌و نمایشه ئه‌وه‌بوو هه‌وڵنه‌درابوو ئه‌و چاوه‌ڕوانییه ته‌نها له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری كوردی كورتبكرێته‌وه، به‌ڵكو وه‌ك حاڵه‌تێكی هه‌میشه‌یی ئینسانه‌كان، چاوه‌ڕوانی به‌شێكی تاڵی ژیانی هه‌موو تاكه‌كان پێكده‌هێنێت به‌تایبه‌تیش له‌و وڵاتانه‌ی كه شانۆی هه‌میشه‌یی شه‌ڕو كاولكارییه‌كانن.
له‌رووی بنیادی درامییه‌وه لاوازییه‌كی دیار به نمایشه‌كه‌وه دیاربوو به‌تایبه‌تیش كه تاكه كرده‌ی درامی له‌و نمایشه ئه‌و ساته بوو كه هه‌ردوو پاڵه‌وانی نمایشه‌كه بۆیان ئاشكرا ده‌بێت كه هه‌ردووكیان چاوه‌ڕوانی هه‌مان كه‌س ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان وه‌ك دایك چاوه‌ڕوانی كوڕه‌كه‌یه‌تی و ئه‌ویتریشییان وه‌ك خۆشه‌ویستێكی به‌وه‌فا چاوه‌ڕوانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سه‌رده‌می زانكۆیه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه لای بینه‌ر روون بوو كه ئه‌مانه چاوه‌ڕوانی هه‌مان كه‌س ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان وێنه‌یه‌كی پێچراوی كه‌سه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو و نیشانی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی نه‌ده‌دا، بۆیه ئه‌و ساته‌ی كه‌ده‌بووایه بۆ نمایشه‌كه ساتێكی زۆر گرنگ و كاریگه‌ر بێت بۆ بینه‌ر زۆر چاوه‌ڕوانكراو بوو، ئه‌مه‌ش له به‌های درامی كاره‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه.
سه‌رنجێكی ترم له‌سه‌ر خودی وێنه‌كه هه‌یه كه به‌جلی سه‌ربازییه‌وه گیرابوو، مه‌علومه سه‌ربازی و ئه‌ركی سه‌ربازی سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌نجی عێراقی بوو به كورد‌و عه‌ره‌به‌وه، بۆیه هه‌میشه دێوه‌زمه‌ی گه‌وره لای گه‌نجه‌كان ئه‌و جله سه‌ربازییه بوو كه زۆر رقیان لێی‌بوو، مرۆڤیش كه رقی له جلێك بێت هه‌رگیز حه‌زناكات به‌و جله ده‌ربكه‌وێت چونكه مایه‌ی شانازی نییه، كه‌چی بینیمان هه‌ردوو وێنه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌كته‌ره‌كان كه له‌راستییدا یه‌ك وێنه بوو، به‌جلی سه‌ربازییه‌وه گیرابوو، ئه‌مه‌یان زۆر نامه‌نتیقی بوو به‌تایبه‌تیش بۆ كچه‌كه كه له زانكۆ به‌یه‌كه‌وه بوون ده‌بووایه وێنه‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ژیانی نێو زانكۆ بووایه.
له‌رووی نواندنه‌وه وه‌ك هه‌میشه دڵڤین سه‌لماندی كه ئه‌كته‌رێكی به‌توانایه‌و به ئیحساسێكی دایكانه ئه‌داییه‌كی ساده‌و جوانی دایكێكی نه‌خوێنده‌واری پڕ ئیحساسی كرد، به‌ڵام ئیحساسێكی راستگۆ‌و دوور له موباله‌غه‌و زیاده‌ڕۆیی، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و بۆن و به‌رامه كۆمییدییه‌ی كه له ئه‌دای دڵڤین هه‌بوو هۆكارێكی تری ئه‌و جوانكارییه بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی له‌سه‌ر نمایشه‌كه‌ش ره‌نگیدایه‌وه، سایه حوسین_یش له كاره‌كته‌ری ژنه عه‌ره‌به‌كه ئه‌دایه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێشی هه‌بوو، ساتێكی مرۆیی راستگۆ بوو، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌دوا كاره‌كته‌ر كه له‌سه‌ر شانۆ ده‌ركه‌وت زیاده‌ڕۆیی زۆر به كاره‌كته‌ره‌كه دیاربوو به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌داكه‌ی ته‌نها هاواركردن بوو بێئه‌وه‌ی هیچ ئیحساسێك ببه‌خشێت، هێرۆ مه‌ولودی ئه‌كته‌رێكی زۆر جییدییه و به‌ڵام هه‌ندێ جار شه‌حنه‌ی زیاد به كاره‌كته‌ره‌كه ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌یه تۆ قسه‌یه‌ك بۆ كه‌سێك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بڕوای پێبكه‌ی سوێندی بۆ ده‌خۆی، بۆیه هێرۆ خان له نمایشكردندا زۆر پێویستمان به‌و سوێنده نییه و راستگۆیی خۆت به‌سه.
له‌كۆتاییدا پێموایه وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌ك نمایشێك به‌هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی به یه‌كێك له نمایشه په‌سندكراوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ده‌ژمێردرێت كه به‌داخه‌وه ژماره‌یان زۆر كه‌مه، هه‌وڵێكی تری جییدییه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شێوازه‌ی كه ره‌نگه رۆژێك له رۆژان ببێته‌وه فریادڕه‌سی شانۆ له هه‌ولێرو شانۆ‌و بینه‌ریش له‌و حاڵه‌ته‌ی ته‌غریب و نغرۆبوونه رزگار بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
