ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ بچینه باسه‌كه‌وه، یانه‌یه‌كی ناوداری وه‌ك ماجسته‌ر یونایتد كه‌به شه‌یتانه سوره‌كان ناسراوه، هه‌نده‌رێكی ئه‌م یانه‌یه نیه كه كورسی له‌سه‌ریدا نه‌شكابێت!، ئه‌وه باواز له‌جوێن وقسه نه‌شیاوه‌كانیان بێنین له‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌یه‌كی دیكه‌دا، زۆرینه‌ی ڕاهێنه‌ری یانه ناوداره‌كانی جیهان به‌رله‌ده‌ستپێكی هه‌ریاریه‌ك له‌پرێس كۆنفرانسێكدا قسه‌ی توند وده‌سته‌واژه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره به‌كاردێنن له‌به‌رامبه‌ر ڕاهێنه‌رو یانه‌ی به‌رامبه‌ردا، كه‌چی به‌ده‌گمه‌ن ده‌بیستین سكاڵا له‌دژی یه‌كتری تۆماربكه‌ن، ئه‌مه‌ش شتێكی ته‌ندروسته چونكه ئاشكرایه كه وه‌رزش به مانای وشه‌ی (ڕوحی ڕیازی) واته په‌یامی دۆستایه‌تی و پێكه‌وه ژیان، وه‌لی ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا له‌سه‌ری ده‌دوێین، یانه‌یه‌كی وه‌رزشی كوردیه كه ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی له‌مه‌ڕخۆمان، ڕوحی ڕیازی لای ئه‌م یانه‌یه ئه‌وه‌نده كه‌مه، یانیش هه‌رنیه!، له‌سه‌ر لێدوانی هانده‌رێك كه‌له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه سپۆرتدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:"یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر قه‌شمه‌ره"، ئه‌م یانه‌یه داوای یاسای دژی سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ناوبراو تۆمار ده‌كات و داوای (50) ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو ده‌كات!.
گومان له‌وه‌دانیه كه زۆربه‌مان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر، یان هه‌ر یانه‌یه‌كی كوردی دڵخۆش ده‌بین له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا كاتێك سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست دێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕاستگۆی و لۆژیكه‌وه له مه‌سه‌له‌كان بدوێین، هه‌نێك له‌و یانانه به‌تایبه‌تیش به‌رپرسانی ئیداری یانه‌ی هه‌ولێر خۆیان كارێكیان كردوه ئه‌م یانه‌یان ئه‌وه‌نده بچوك كردۆته‌وه له‌به‌رچاوی تاكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌و ته‌نانه‌ت هه‌موو كوردێك له‌جیهاندا هه‌ندێكجار ئه‌م یانه‌یه له‌یانه‌ی وه‌رزشی بارزانی ده‌چێت، نه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر!.
په‌یامی ئه‌م یانه‌یه له‌ده‌ستپێكی هه‌ر یاریه‌كدا له‌بری هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عومه‌ری خاوه‌ر، یان لۆگۆیه‌كی ئه‌نفال كه ڕه‌مزی نه‌ته‌وایه‌تی كوردن، كه‌چی به‌پیچه‌وانه‌وه ئه‌وان دێن وێنه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فا، یاخود مسعودبارزانی نیشانی جیهانی وه‌رزش و وه‌رزشكاران ده‌ده‌ن!...ئایا كامیان په‌یام و ڕموزی نه‌ته‌وایه‌تین؟!.
ئه‌ری به‌ڕاست كاتێك یانه‌یه‌ك كه‌خۆی به‌موڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بزانێت، كه‌چی له‌سه‌ر لێدوانی هه‌نده‌رێك كه قسه به‌و یانه‌یه ده‌ڵێت له‌ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌یه‌كدا، به‌رپرسانی ئه‌م یانه‌یه ته‌نگه‌تاو ده‌بن و ئه‌وه‌نده ته‌سك بیرده‌كه‌نه‌وه و ته‌حه‌مولی لێدوانی كه‌سێك نه‌كه‌ن و دواجار سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه‌یه په‌یامی ڕوحی ڕیازی؟!
ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ها بیر ده‌كه‌نه‌وه كه یانه‌كه به‌موڵكی هه‌مو كورد بزانن و كوردایه‌تیمان پێ ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌ی خێره له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌نده ئه‌م یانه‌یه بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕیكلام بۆ لیستێك، یان ڕوونتر بڵێیین لایه‌نێك، یانیش سه‌ركرده‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كه‌ن؟!، ئایا ئیداره‌ی ئه‌م یانه‌یه ئه‌وی ڕۆژی د‌رك به‌وه ناكه‌ن جگه له‌بچوك بونه‌وه‌ی یانه‌كه به‌هه‌زاران هانده‌ر له‌خۆیان ده‌ڕه‌نجێنن؟!
ئه‌گه‌ر به په‌رۆشن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر و به‌موڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌زانن و پێتان وایه یانه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویسته لای تاك به‌تاكی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌گشتی و هه‌موو هه‌ولێریه‌ك به‌تایبه‌تی؟، زه‌حمه‌ت نه‌بێت چه‌ند ئه‌ندام و یاریزان و ئه‌و ژماره هانده‌ره مه‌حدوده‌ی كه وڵات به وڵات و شاربه‌شار له‌گه‌ڵ خۆتان ده‌یانگێڕن چه‌ندیان ئینتیمای سیاسیان بۆ لایه‌نێك یان حیزبێكیتری ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه جگه له‌پارتی؟!، جگه‌له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی بارزانی ڕێگه به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی چ سه‌ركرده‌یه‌كیدیكه ده‌ده‌ن؟!.
ئێوه‌ی به‌ڕێوبه‌رو ئه‌ندامانی ئیداری ئه‌م یانه‌یه كه‌ی له‌فه‌رمایشته‌كانی پارتی دوركه‌وتنه‌وه، كه‌ی هاتوچۆی لق وناوچه‌كانتان كه‌مكرده‌وه، كه‌ی ده‌ستتان هه‌ڵگرد له‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئابونه‌ی حیزب؟ كه‌ی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌وپه‌ڕی شه‌فافی و ڕاستگۆی ئه‌و پاره خه‌یاڵیه‌تان ئاشكراكرد كه چه‌ند و چۆن و له‌چی مه‌زده‌رێكه‌وه پێتان ده‌گات؟، كه‌ی درێسی زه‌ردی یانه‌ی هه‌ولێرتان وه‌لاناو ڕه‌نگێكیترتان هه‌ڵبژارد، كه‌ی له‌بری وێنه‌ی بارزانی و ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وێنه‌ی ڕموزه نه‌ته‌وه‌یه‌كانتان به‌رزكرده‌وه ئه‌وسا گومانه‌كانمان ده‌ڕه‌وێننه‌وه و ئه‌م یانه مۆنۆپۆلكراوه‌ی حیزب به‌رگی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ولێر له‌به‌رخۆی ده‌كات!.
ئه‌گه‌ر پێتانوایه سوكایه‌تیتان پێكراوه له‌لایه‌ن تاكه هانده‌رێكه‌وه، ئه‌ی بۆ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و میدیا وه‌رزشانه‌ی عه‌ره‌ب تۆمارناكه‌ن كه‌پڕبه‌گه‌رویان وبه‌ئاشكرا ڕۆژانه سوكایه‌تیتان پێ ده‌كه‌ن؟، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به‌په‌رۆشن ده‌بو ئه‌و ڕۆژه له‌میسر نه‌هاتبانایه‌وه تاسكاڵاتان تۆمار ده‌كرد كاتێك هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌هلی سوكایه‌تیان به‌هه‌موو سه‌روه‌ریه‌كانی كورد‌و كوردستان كرد، نه‌ك ته‌نها یانه‌كه!
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت پێی بگوترێت یاسا، ده‌بوایه له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتیه‌وه ئێوه دادگای بكرێن، كاتێك یانه‌یه‌ك ده‌خه‌نه خزمه‌ت حیزبێك یان سه‌ركرده‌یه‌ك، نه‌ك ڕۆژنامه‌یه‌ك كه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر برینه وه‌رزشیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه.
دواجار ئه‌وه ئێوه‌ن به‌چاویلكه‌یه‌كی حیزبی ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌كان هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو شته‌كانتان لا ئاوه‌ژو بۆته‌وه، یانیش تۆماركردنی ئه‌م سكاڵایه‌تان له‌و سه‌روبه‌نده‌دا دێت كه‌هه‌ڵمه‌تێكی ناته‌ندروستی حیزبه ئاشنا‌و نزیكه‌كه‌ی خۆتان له‌سه‌ر میدیا‌و ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستیپێكردوه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه‌لێوان لێوه له‌فه‌زیحه‌ی جۆراو جۆر‌و جمه‌ی دێت له‌گه‌نده‌ڵی، هه‌ربۆیه‌ش به‌و تێڕوانینه ئاوه‌ژوه‌ی جه‌نابتان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه‌زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی له‌هه‌رێمی هه‌ولێر به‌مدیوا ناچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه!، به‌ڵكو هه‌رچی زوتره له‌م داوا یاسایه‌ش ئاگادار بكرێته‌وه و لوتف بفه‌رمون بۆكشانه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی كه‌له لایه‌ن یانه وه‌رزشه‌كه‌ی بارزانیه‌وه تۆماركراوه؟، جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌دڵنیاین شتی وه‌ها ڕونادات بۆیه به‌م لوغزو تێڕوانینه پێچه‌وانه‌ی ئێوه ئه‌م ئیقتراحه‌مان پێشنیاركرد!.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له گۆشه‌ی (دوا خوله‌ك) ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه سپۆرتدا بڵاو كراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
