
كاتژمێر 3ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 9/2/2011 نمایشی شانۆگه‌ری "قه‌برستان" له پڕۆژه‌ی وێستگه" كه شانۆیه‌كی سه‌ر شه‌قام بوو له شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر، ده‌ستیپێكرد و دوو سه‌عاتی خایاند، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ناو هۆڵه‌كان ببێته میوانی شانۆ، به‌ڵكو شانۆ بووه میوانی خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام.
له شه‌قامی 60 مه‌تری، گه‌راجی پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان نزیكه‌ی 50 كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی كۆببوونه‌وه، ئه‌وان ئه‌كته‌ر و بینه‌ره‌كانی شانۆگه‌ری "قه‌برستان" بوون، هه‌موان ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان جێهێشت و سواری پاسێكی سپی بوون و شانۆگه‌ری قه‌برستان هه‌موانی برد، چونكه ئه‌وه شانۆگه‌ری سه‌ر شه‌قام بوو، به‌درێژایی شه‌قامی 60 مه‌تری نمایش به‌رده‌وام بوو، تاكۆتایی نمایشه‌كه گه‌یشتینه‌وه هه‌مان شوێن، باخچه‌ی به‌رده‌م پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌وانه‌ی ناو پاسه‌كه بوون بریتیبوون له هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌نووس، شاعیر، مامۆستای زانكۆ، چالاكوانی مه‌ده‌نی، به‌ڵام پاسێكی بێ سه‌كن بوو، خۆ له‌وه‌ش ده‌چوو شه‌فێره‌كه‌ش ئه‌كته‌ری شانۆگه‌ریه‌كه بووبێت، هه‌ر كه‌س له شوێنی خۆی حیواری هه‌بوو، حیوارێكی تر وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، جارجاره‌ش ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری شانۆگه‌ریه‌كه كارۆخ ئیبراهیم ده‌یگوت "ئه‌ری كه‌سێك هه‌یه دابه‌زێت؟".وابزانم ئه‌ویش ده‌ویست رۆڵی سه‌كن ببینی، به‌ڵام چۆن؟ هه‌موو شتێك ببووه ته‌مسیل، به‌ڕاستی رۆژێكی جیاواز بوو.
30 گه‌نجی شانۆكار، نمایشی شانۆگه‌ری "قه‌برستان"ـیان ده‌كرد، كه ته‌نیا سایه ئافره‌ت بوو، كارۆخ ئیبراهیم حه‌كیم نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆكه هاوكات سه‌رۆكی گروپی گه‌نجه بۆ شانۆ، كه له‌و رۆژه‌دا هه‌م بینه‌رێكی ساده بوو هه‌میش رابه‌ری گروپه‌كه بوو، پاسه‌كه جاری یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م پاره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌موان له پاسه‌كه دابه‌زین و دیمه‌نێكی دیكه‌ی شانۆگه‌ریه‌كه له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستیپێكرد، ئه‌وانی دوور له‌و شانۆگه‌رییه حه‌په‌سابوون، ئه‌و خه‌ڵكه چی ده‌كه‌ن؟ زۆری تریش واتێگه‌یشتن ئه‌وه خۆپیشاندانه، كه زیاتر نزیك ده‌بوونه‌وه ئه‌وه شانۆگه‌رییه، پێنج گه‌نج به‌یه‌كه‌وه هاتن، كه یه‌كێكیان ته‌واو هۆگری ئه‌و جۆره شانۆگه‌ریانه بووه، چونكه پێشتریش كاره‌كانی ئه‌و گروپه‌ی بینیووه، محه‌مه‌د ته‌لعه‌ت، ته‌مه‌ن 19 ساڵ، بۆ (سڤیل) گوتی "ساڵی پار شانۆگه‌ریه‌كی دیكه‌ی ئه‌و گروپه‌م له ناو بازاڕ بینی، زۆر سه‌رسامی ئه‌وانم، پێم خۆشه منیش وه‌ك ئه‌وان بچمه ناو شانۆگه‌ریه‌كه، به‌ڵام نازانم ئه‌وان منیان ده‌وێت یان نا".گه‌نجێكی دی به ناوی مه‌سعود خۆی ناساند، تاكسیه كوردستانییه‌كه‌ی له سوچێكی شه‌قامه‌كه وه‌ستاند، تاكۆتایی سه‌یری نمایشه‌كه‌ی كرد، ئه‌و ده‌ڵێت "قه‌ت نه‌چوومه هۆڵی شانۆ، به‌س جارێك چوومه سینه‌ما، ئێستاش یه‌كه‌مجاره شانۆ له‌سه‌ر جاده ده‌بینم، گوێم لی نه‌بووه شتی واهه‌بێت، پێمخۆشه بزانم ئه‌وه‌یان چۆنه و منیش به‌دوای پاسه‌كه ده‌كه‌وم".
شانۆی سه‌ر شه‌قام، یه‌كێكه له ستایله زۆر دێرینه‌كانی شانۆ، كه چه‌ند ساڵێكه له‌كوردستان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن گروپی گه‌نج بۆ شانۆ خه‌ریكه ئه‌و ستایله په‌ره‌ده‌سه‌نی، بڕیاریشه له رۆژی ڤالانتاین شانۆگه‌ری "ڤالانتاین" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میل له‌نێو پاری شانده‌ر له هه‌ولێر نمایش بكرێت، كه پێنج كچ تێیدا به‌شدار ده‌بن.
هونه‌رمه‌ند دكتۆر فازل جاف، ئه‌و رۆژه یه‌كێك بوو له بینه‌رانی نمایشه‌كه، "یه‌كێك بوو له نه‌فه‌ره‌كانی نێو پاسه‌كه".باس له‌وه ده‌كات، شانۆی سه‌ر شه‌قام په‌یوه‌ندی به‌وه نییه هۆڵ هه‌یه یان نا، به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه شێوازه شانۆیه‌كه نزیكه له بینه‌ر، شانۆیه‌كه ده‌یه‌وی بچێته ناو خه‌ڵكه‌وه و شانۆیه‌كی زیاتر میللیه".دكتۆر وێرای ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ریه‌كه كرد، هه‌بوونی ئه‌م ستایله شانۆییه به‌پێویست و كارێكی باش ده‌بینێ، چونكه دكتۆر جاف ده‌ڵێت "شانۆ له هیچ وڵاتێك یه‌ك ستایلی نییه، شانۆی سه‌ر شه‌قام و شانۆی ناو هۆڵه گه‌وره‌كان و بچووك و ناو رێستورانته‌كان هه‌یه، هه‌تا شانۆی ناو چایخانه و پاپۆر و به‌له‌میش هه‌یه".دوای نمایشێكی 10 خوله‌ك، هه‌موان چوونه‌وه ناو پاسه‌كه، بۆ شوێنێك ده‌ڕۆین كه نازانین كه‌ی دابه‌زینێكی دی هه‌یه، دیسانه‌وه ناو پاسه‌كه ته‌مسیل و دیمه‌نی دی ده‌ستیپێكرد، له‌پڕ ده‌نگی حه‌یرانێك هات به ده‌نگی حه‌یرانبێژی ناوداری هه‌ولێر ره‌سوڵ گه‌ردی، له‌وكاته‌دا هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم حه‌كیم باوكی كارۆخ فرمێسكی هاته خواره‌وه‌وه، (سڤیل) پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد له‌وكاته‌دا بۆچی ده‌گری؟ له وه‌ڵامدا وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی شانۆی كوردی به‌ره‌و مردن ده‌چوو، ئێستا ده‌بینم كوڕه‌كه‌م خه‌ریكه زیندووی ده‌كاته‌وه، ئینشاڵڵا كوڕه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".ئیبراهیم حه‌كیم ته‌مه‌نێكی زۆره له‌نێو شانۆ و درامای كوردی كار ده‌كات، ده‌ڵی ئه‌وه‌نده‌ی من له‌و هه‌ولێره بوومه، ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مڕۆ بینیم، شتێكی نوێیه بۆ شاری هه‌ولێر ده‌كرێت، گوتیشی "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كوڕه‌كه‌م ده‌خوازم و هیوادارم بتوانی خزمه‌ت به چینی چه‌وساوان بكات".
كارۆخ ئیبراهیم ده‌رهێنه‌ر، باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ین دوو حاڵه‌تی زۆر گرنگی تێدایه، "یه‌كه‌م خۆمان له بینه‌ر نزیك ده‌كه‌ینه‌وه و پێیان ده‌ڵێین شانۆ و بینه‌ر شتێكی جیانه‌كراوه‌یه، دووه‌م هاندانی بینه‌ره بۆ ناو هۆڵه‌كانی شانۆ، پێیان ده‌ڵێین وه‌رنه ناو هۆڵه‌كان شتی زۆر جوانتر ده‌بینن".كارۆخ ئه‌وه ناشارێته‌وه، ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام كردوویانه ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه له ناساندنی گروپه‌كیان و دروستبوونی بینه‌ر بۆ كاره شانۆییه‌كانی ناو هه‌ڵه‌كانیشیان، ده‌پرسی "كام گروپی شانۆ و كام كه‌سایه‌تی وه‌ك كاره‌كانی گه‌نج بۆ شانۆ له هه‌ولێر جه‌ماوه‌ری هه‌یه؟".
ده‌رهێنه‌ری بواری فیلم و دراما ناسر حه‌سه‌ن یه‌كێكی دیكه بوو له بینه‌رانی نمایشه‌كه، له باره‌ی نمایشه‌كه و پڕۆژه‌ی شانۆگه‌ری سه‌ر شه‌قا، گوتی "پێشتر ئه‌و جۆره شانۆیانه كراوه، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا نه‌ماوه، به‌ڵام به‌ڕاستی كارۆخ له‌ئێستادا كارێكی نوی نیشانی ئێمه‌ی دا، هیوادارم ده‌رهێنه‌ری دیكه‌ش بێن ئه‌و كاره بكه‌ن".ناسر حه‌سه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له شاری هه‌ولێر ده‌رهێنه‌ری به توانای گه‌نج زۆر هه‌ن، گوتیشی "كارۆخ ئیبراهیم ده‌رهێنه‌رێكی گه‌نج و به توانایه، له ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆی گه‌یانه ئاستێكی هونه‌ری جوان".
نمایش دوای نمایش، له كاتی سه‌ركه‌وتن و دابه‌زینی پاسه‌كه، تامان شاكر هه‌رده‌م له یزی پێشی پێشه‌وه له‌سه‌ر سه‌قام دوای ئه‌كته‌ر و نمایشی شانۆیه‌كه كه‌وتبوو، هێنده له ئه‌كته‌ره‌كان نزیك ده‌بوویه‌وه، هه‌ندێجار واتده‌زانی تامانیش ئه‌كته‌ره، به (سڤیل) ـی گوت، له زووه‌وه هێنده به‌بی نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵام گوتی "حه‌زده‌كه‌م چوار سه‌عاتی دیكه‌ش دوایان بكه‌م".تامان له باره‌ی شانۆكه‌وه ده‌ڵێت "پێم وایه ئه‌وه داهێنانێكی نوێیه له مێژووی شانۆی كوردی".
هونه‌رمه‌ند كارۆخ ئیبراهیم حه‌كیم، كه خاوه‌ن 47 به‌رهه‌می شانۆییه، پێی وایه ئه‌و جۆره كارانه هه‌نگاوێكی دیكه، كه ده‌بی شانۆكاران خۆیان بخزێننه ناو بیر و هۆشی خه‌ڵك، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌و نمایشه، شانۆی كوردی مێژوویه‌كی دیكه‌ی نووسیه‌وه، كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیدا تێنه‌په‌ڕیووه، به‌ڵام ده‌ڵێت "ئه‌وه سه‌ره‌تایه، ئیشی زۆر باشترمان له هه‌گبه‌دایه".ناوبراو ئاشكراشیكرد، پڕۆژه‌ی "وێستگه" ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی ساڵانه، نه‌ك ته‌نیا 60 مه‌تری، به‌ڵكو هه‌موو شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ده‌گڕێته‌وه.
له سه‌ره‌تای چوونه نێو پاسه‌كه‌دا نامه‌كیان پێداین و ده‌شیانگوت مه‌یكه‌وه، نمایشه‌كانی نێو پاسه‌كه و شه‌قامه‌كانیش نمایشی ره‌خنه‌یی بوون له واقیعی سیاسیی كوردستان، له بێزاری خه‌ڵك له‌و ململانێیه، له سه‌ره‌تاوه هه‌ردی به‌دوای گۆڕی دایكیه‌وه‌یه، ئه‌و له‌و دۆخه پرٍِ له ململانێیه سیاسییه جاڕسكه‌ره‌دا كۆڵنادات له گه‌ڕان به‌دوای گۆڕی دایكی، هه‌ر ئه‌و ململانێیه سیاسیانه دایكیان گۆڕ غه‌ریب كردووه و هه‌ر ئه‌وانیش نایه‌ڵن بیدۆزێته‌وه، تاوێستگه‌ی كۆتایی كه باخچه‌ی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان بوو، یه‌كێك به راكه‌راك هات و نامه‌یه‌كی بۆ كوڕه‌كه‌ی هێنا و گوتی "ئه‌و نامه‌یه له‌نێو پاسه‌كه‌دا به‌جێماوه" كه نامه‌كه‌ی كرده‌وه ئاماده‌بووانیش نامه‌كه‌ی خۆیان كرده‌وه، كاغه‌زێكی تێدا بوو، له‌نێو كاغه‌زه‌كه‌دا وێنه‌ی گۆڕێك هه‌ڵكه‌ندرابوو كه به‌رزت ده‌كرده‌وه له‌نێو گۆڕه‌كه‌دا وێنه‌ی په‌رله‌مان ده‌ركه‌وت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
