که‌رکووك..له‌نێوان دوو سه‌ده‌و سێ سه‌ده‌دا دژایه‌تی و به‌رانگازی و رووبه‌روو بونه‌وه و یه‌کتری قبووڵ نه‌کردن و فێڵ کردن و ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆریه‌ته‌کانی سه‌رده‌م ..ئا له‌م کات و ساده‌دا هه‌ر هه‌موو به مێژووه‌وه لاپه‌ره‌کانی شاری که‌رکووکیان داگیر کردووه، هیچ کات نه‌یان هێشتووه شه‌پۆلی ئارامی روو له‌م شاره بکات وه له‌ژێر چه‌ترێکی ئاشتیدا کۆ ببینه‌وه وه بتوانین سه‌قامگیری دروست بکه‌ین، پاشماوه‌ی حزبی به‌عس یه‌شتان نه‌سرایه‌وه شه‌ری حزبایه‌تی دروست بوو وه به شێوه‌یه‌کی سوودمه‌ندێتی تاکه که‌سی نه‌ك به شێوه‌یه‌ك شاره‌که له‌ئاسه‌وار پاك بکه‌ینه‌وه، وه دامه‌زراندن له‌سه‌ر ئه‌ساسی حزبایه‌تی و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ژێر چه‌تری وه‌ده‌ست هێنانی حزبی نه‌ك خزمه‌تگوزاری و پاك کردنه‌وه‌ی شاره‌که له وێران کاری دوو سه‌ده.
کورد ..هه‌زاران شه‌هیدی داوه بۆ که‌رکووك له هه‌موو شۆرشه پیرۆزه‌کانیدا به‌لام که‌م جار گره‌وه‌که‌ی بردۆته‌وه، کورد زۆر حاڵه‌تی باشی بۆ هاته پێشه‌وه که وه‌ر بگرێت و بچێته ناو مه‌یدانی کاره‌وه به‌لام به‌هۆی لاوازی ئادای کورد وای لێ هات شته‌کان به‌ره‌و سستی بڕوات وه پێ داگرتنی کورد لاواز بێته‌وه، ئه‌مه رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه بوو وه تادێت کورد ووشه‌کانی بێ هێز ده‌بن به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌لات و یاسا؟
ئیداره‌ی که‌رکووك وه ناسنامه‌که‌ی زۆر لاوازه له‌ناو گۆره‌پانی سیاسی و ئیداریدا، هیچ گۆران کاری یه‌ك نی یه بۆ ته‌سهیل کردنی ژیان له‌م شاره‌دا، رۆتین و گه‌نده‌ڵی ئیداری وه کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا‌و کۆمه‌ڵه گرفتێکی شکلی له کاری رۆژانه‌دا ..تابووری ریز گرتن بۆ کاری رۆژانه‌ی هاوولاتی ئه‌م شاره ..بێ خزمه‌ت گوزاری له‌م شاره‌دا بۆته ره‌نگ دانه‌وه‌یه‌کی ناشرینی ئیداره‌ی که‌رکووك به‌تایبه‌ت له‌ژێر ئالای مه‌جلسی به‌له‌دیه‌و پارێزگادا...من سه‌یرم دێت واز له پۆسته‌کانیان ناهێنن وه حزبه کوردی یه‌کان ئه‌وانی ده‌سه‌لاتن موحاسه‌به‌ی ئه‌ندامه‌کانیان ناکه‌ن باسی گه‌نده‌ڵی یه ئیداری یه‌کانیان ناکه‌ن له‌م شاره‌دا چی ده‌که‌ن وه هاوولاتی چی سوودێکی له‌م ئیداره‌یه وه‌رگرتوه؟ له‌هه‌ولێری پایته‌خت عاره‌ب بۆی هه‌یه خانووی به‌ناو بکرێت وه هه‌یبێت، به‌لام بۆ هاولاتی که‌رکووکی بۆ ناسنامه‌ی که‌رکووکی یاساغه‌و بۆی نی یه خانوویه‌ك بکاته ناوی، ئه‌مه‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا رووی داوه ئه‌گه‌ر بچیته شاره‌وانی یه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت واسیده‌ت هه‌بێت .وولاتێك به واسیده‌وه وه‌ستاوه، تۆ که‌رکوکیت ..بۆنی ئیرهاب و نا کوردایه‌تیت لێ ده‌کرێت.
بۆت نی یه بێیته کوردستان بژیت، بۆت نی یه کاره‌که‌ت کاری حکومه‌ت بگوازیه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی کورستان، هه‌ر کارێکی ئیداری بکه‌یت پێویستت به که‌فاله‌ت هه‌یه بۆ هه‌رێم، ئیدی ئه‌مه کام ناسنامه‌یه بۆ که‌رکووك ئه‌گه‌ر کوردی یه؟ ئه‌گه‌ر خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن ؟ به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌پرسینه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ئیداره‌ی کوردستانی که‌رکووك، که هاولاتی چی ده‌وێت؟ پێویستی به‌چی یه؟ وه چۆن کاره‌کانیان جێ به‌جێ به‌که‌ین وه ئاسان کاریان بۆ بکه‌ین، له‌کاتێکدا هاوولاتی که‌رکووکی پێویستی به هاوکاری هه‌یه؟ ئێستا که‌رکووکی زۆرتره له‌هه‌ولێر بۆ ژیانداری یان عاره‌ب؟
ئه‌وان بۆیان هه‌یه خانوو بکڕن چونکه عێراقین، به‌لام که‌رکووکی بۆی نی یه بکرێت چونکه که‌رکوکی یه؟ ده‌سه‌لات مانای ئه‌وه‌یه خزمه‌تی خه‌ڵك بکات نه‌ك کاره‌کانی زه‌حمه‌ت‌تری بۆ دروست بکات.له‌که‌رکووکدا نه‌یان توانیوه بیبین به هاورێ ی پارته‌کانی تر، نه‌مان توانیوه دڵی لایه‌نه‌کان ڕازی بکه‌ین، وه مافه‌کانمان وه‌ر بگرین ..هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌کی کورد به‌یاسای له‌به‌غدا نه‌ڕۆیشتوه، تۆ ته‌ماشای دائیره‌ی عه‌قار بکه، بزانه که‌فاله‌تی هه‌رێم له‌که‌رکووك نایخوات ؟ وه باوه‌ر به کاری هه‌رێم ناکه‌ن، ئیدی چۆن ئێمه بتوانین دڵی هاولاتیان ڕازی به‌که‌ین وه سیاسه‌ت بکه‌ین تا مافه‌کانمان وه ده‌ست بێت ؟
ئه‌گه‌ر بڵێن ماندوو بوون له‌وه‌دست هێنان و دژایه‌تی کردنی زاڵمه‌کان وه هیچیان بۆ ناکرێت ..هه‌موو شته‌کان به‌ستراوه به موچه‌و پاره‌که‌ی به‌غداوه، راسته هیچ که‌م و کوڕی تێدا نی یه..؟
من هه‌ر ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ خه‌ڵك و حزب و خزمه‌ت گوزاری بۆ شاری که‌رکووك..که ناسنامه‌یه‌کی زۆر لاوازی هه‌یه وه مردووه له ئادای کاردا، پێویسته ئه‌ندامانی پارێزگا رووی ده‌میان له پارێزگا بکه‌ن و گوێ له هاوولاتیان بگرن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
