به‌دوای سێبه‌ری ده‌هرا ڕائه‌که‌م
هه‌ناسه‌سوارو شه‌که‌ت و ماندوو
نه‌من چمکێکی یه‌خه‌ی ئه‌و ئه‌گرم
نه‌ئه‌و ساتمه‌یه‌ک ئه‌کا بۆ پشوو
له‌ڕیتمی ڕه‌وتا له‌ئاسک ئه‌چێ
ئه‌و چوستوچالاک، سرکو گورجوگۆڵ
من خلیچک و خاو، به‌ڕه‌وتی کیسه‌ڵ
به‌ردی سیزیفم هه‌ڵگرتووه به‌کۆڵ
ئه‌ی ته‌می حه‌سره‌ت لا له‌به‌ر چاوم
من خۆم له‌گۆمی خه‌ما چه‌قیوم
له‌جه‌نگی نێوان ئاسک و کیسه‌ڵا
بێگومان هه‌ر من، ته‌نیا به‌زیوم
ئه‌گه‌ر من و ئه‌و سه‌یری خۆمان که‌ین
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی چاوی قه‌ده‌ردا
مه‌علومه کێمان شه‌نی عومر ئه‌کاو
کێمان خه‌رمانی گشت به‌هه‌ده‌ردا
دیسان وا شه‌وی کۆتایی ساڵه‌و
ده‌هر هه‌ر جوان و نوێ ئه‌بێته‌وه
باوه‌جو کێوی عومری سپی من
چنگێ له‌به‌فری لێ ئه‌توێته‌وه
وه‌لێ وێڕای خه‌م، وێڕای ژانی دڵ
ئه‌ی ده‌هری بێباک، من هه‌ر به‌هیوام
ئه‌م دواشه‌وه‌ی ساڵ ده‌روازه‌یه‌ک بێ
بۆ ده‌هرێکی نوێی خۆشنووردو ئارام
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
