له ئاکامی گه‌ڕان به ماڵپه‌ره جهیانیه‌کاند بۆ بینینی بابه‌ت له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه چاوم که‌وته سه‌ر ماڵپه‌ڕێک به ناوی { folkedrab } واته کۆمه‌ڵکوژی.ئه‌م ماڵپه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌نه‌ری هۆلۆکۆس له دانمارک، که سه‌نته‌رێکی ئه‌کادیمیه‌و کار‌و چالاکیه‌کانی له چوار چێوه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکۆژی له جیهانداو پێشکه‌شکردنی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیانه له‌و بواره‌دا.له بابه‌ته‌کاندا سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکوژی به پێناسه‌یه‌کی ئه‌کادیمی و زانستی باسی کردووه.هاواکات باسی دیرۆکی کۆمه‌ڵکوژی له جیهاندا به درێژی کراوه.هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و نه‌ته‌وه و ئه‌تنیک و کۆمه‌ڵه که‌سانه کراوه که ڕووبه‌رووی کۆمه‌ڵکوژی بوونه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌رمه‌نیه‌کان، بۆسنیه‌کان، دارفۆریه‌کان، که‌مبۆ‌دیه‌کان، رواندا، هۆلۆکس{جوله‌که‌کان} له دوایشدا کۆمه‌ڵکۆژیه‌کانی ستالین.
له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌مانه هه‌ڵوسته‌ی کرده‌وه به درێژی باسی لێکراوه.له بڕگه‌یه‌کدا ده‌ڵێت له سه‌دساڵی ڕابردوودا پتر له 100 ملیۆن مرۆڤ به هۆی سیاسه‌تی پاکتاوی ره‌گه‌زی له جیهاندا له نیو چوون . .
له‌باسی کورددا به‌درێژی باسی له جینۆساید کردنی کورد کردوه، ئه‌نفال و کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه.پاشان هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌له‌بجه ده‌کات و به وێنه‌و ژماره‌ی شه‌هیدو دۆکۆمه‌نت و هۆکاری کیمیابارانه‌که‌و ڕه‌هه‌ند و ئه‌نجامه‌کانی له‌و کاره‌ساته ده‌دوێت.
هه‌ر له‌وێدا باسی ئه‌نفالیش کراوه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی سیاسی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ له ناو بردن یا قڕکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ئه‌م بابه‌ته گه‌ر له ڕووی زانیاریه‌وه هه‌لبسه‌نگێنین ده‌توانم بڵێم بابه‌تێکه له ئاستێکی به‌رزدا نووسراوه و زانایره‌یه‌کانی زۆر ووردن.
له باره‌ی ئه‌نفاله‌وه به چه‌ند خاڵێک و به زنجیره باسی ده‌کات.بۆنمونه به وشه‌ی عیراق ده‌ست پیده‌کات و به‌دوایدا چه‌ند خاڵێک دێن که گرنگه‌کانیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
1.پێش کۆمه‌ڵکوژ
2.کۆمه‌ڵکوژی
3.ئامانج له کۆمه‌ڵکوژی
4.پرۆسه‌ی ئه‌نفال دژ به کورده‌کان
5.هێرشی کازی ژه‌هراوی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه
6.یاداشتکردن یا ڕاپۆرتکردنی کۆمه‌ڵکوژیه‌که
7.کۆتای هینان به کۆمه‌ڵکوژیه‌که
8.ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆمه‌ڵکوژیه‌که
9.به‌شداربووانی کۆمه‌لکوژیه‌که
هه‌ر یه‌ک له‌م خاڵانه به شیوه‌کی زانستی و دوور له عاتیفه باسکراون و به ژماره‌و به‌روار و جێگه یاداشتکراون.
بۆنمونه له باسی ده‌ستپێکردنی ئه‌نفالدا ده‌نووسیت مه‌سه‌له‌ی پاکتاوی ره‌گه‌زی یا له له نیو بردنی کورده‌کان له لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه ته‌نها له ساڵی 88 ده‌ستی پێنه‌کردوه به‌ڵکو له ساڵی 70 دا وه‌ک نه‌هجێک خراوه‌ته به‌رنامه‌ی حیزبی به‌عسه‌وه‌و به‌ره‌ده‌وام کاریان بۆ جێبه‌جی کردنی کردوه.
له خاڵی هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریکادا ده‌نووسێ، ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وم پاڵپشتی سه‌دامی کردوه‌و چه‌کی پێفرۆشتووه، ده‌مێکیش کاره‌ساتی هه‌له‌بجه روویدا ئه‌مریکا به‌هیچ جۆرێک ئیدانه‌ی نه‌کرد و کورد کرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی.
باسی ڕۆڵی علی کیمیاوی کردووه وه‌ک جێبه‌جێکاری پرۆسه‌که، هه‌روه‌ها باسی رۆڵ‌و پێگه‌ی نزارخه‌زره‌جیشی کردووه وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی به‌توانا و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و گرنگی به‌شداری پرۆسه‌که.
له به‌شی به‌شداربوواندا باسی جاشی کردووه‌و هه‌ربه وشه‌ی جاشیش ناوی هێناون، پاشان به دانمارکی روونکردنه‌وه‌ی داوه که جاش یانی ئه‌و که‌سانه‌ی له بڕی پاره‌دا چه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌گرن و له دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان ده‌جه‌نگن.
ناتوانم لیره‌دا سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی بابه‌ته‌که بخه‌مه‌به‌ر تیشک و باسکردن چونکه کاتێکی زۆری پێده‌وێت.لێ هێنده هه‌یه ده‌توانم بڵێم که ده‌کرێت ئه‌م زانیاریانه که له‌م ماڵپه‌ره‌دا سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکوژی هه‌ن، چ به‌نسه‌به‌ت کورده‌وه یا ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تر که هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌بووه، بکرێنه سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بۆ سوود لێوه‌رگرتن له ڕووی لێکۆڵینه‌وه‌و نووسینی زانستیه‌وه.له ڕێگه‌ی گۆگڵه‌وه ده‌کرێت بابه‌ته‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ره وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانی ئینگلیزی که بۆئێمه‌ی کورد نزیکترین زمانی ئه‌وروپیه.
له کۆتایدا لێنکێکی تیدایه که تایبه‌تن به چه‌ند ریکخراوێکی جیهانی و ئێراقی که له بواری مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و جینۆساید‌و کۆمه‌ڵکوژیدا زنیاری ده‌به‌خشن.
لینکی ماڵپه‌ره‌که
http://www.folkedrab.dk/sw54263.asp
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
