خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ مافه‌کانی ژیانی تاک له‌کۆمه‌لگه‌ی ئه‌وروپی به‌به‌راوورد له‌گه‌ل ڕه‌وشی ئێستای ژیانی گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستان، به‌نمونه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، له‌سه‌ده‌ی نۆزده، هه‌ندێک ماف له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ندیکاکان دابین کرا وه‌ک بیمه‌ی بێ‌کاری وکۆمه‌لایه‌تی، ئه‌وه‌ش زیاتر خۆی له زه‌ماناتی کۆمه‌لایه‌تی ده‌بینێته‌وه، له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌ته‌واوی ئه‌م مافه جێگیر بوو په‌ره‌ی سه‌ند، مافه‌کانی مرۆڤی گرته‌وه له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ژیان، ئه‌وه‌ش به جێگیر کردنی له یاساکانی ئه‌م وولاتانه.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی پێبده‌م له‌م کورته باسه‌دا مافی گه‌نجانه که چۆن مافه‌کانیان به یاسا رێکخراوپارێزراوه،
کاتێک مرۆڤ بێکار ده‌بێت تا کارێک ده‌دۆزێته‌وه ئه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه لایه‌نی که‌م پێداویستیه‌کانی ژیانی دابین ده‌کرێت، بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ژیانی گه‌نجان له‌م ولاتانه به‌نموونه، ئه‌لمانیا، کاتێک منال له‌سکی دایکی دایه تا ئه‌م رۆژه‌ی له‌دایک ده‌بێت وچاو به‌دونیا هه‌لدێنێ، ئه‌وه به‌ووردی له‌لایه‌ن پزیشکی تایبه‌تی به‌ژنان چاودێری ده‌کرێت، به‌ر له دایک بوون بره پاره‌یه‌ک ده‌درێت به‌دایکی بۆ ڤیتامین واته خواردنی باشتر بخوات، بره پاره‌یه‌کیش بۆ کاتی له‌دایک بوونی مناڵ وه‌ک : کرینی جل وبه‌رگ وپێذاویستیه‌کانی خه‌و، عاره‌بانه‌وئه‌و شتانه‌ی که مناڵ پێویستیه‌تی.
تا ئه‌م مناله ته‌مه‌نی ده‌گاته هه‌ژده سال ئه‌وه مانگانه‌یه‌کی پیوستی بۆ دابین ده‌کرێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، له‌قۆناغی خوێندنیش له زانکۆ‌و په‌یمانگاش تا خوێندن ته‌واو ده‌کات
له لایه‌ن خانه‌ی گه‌نجان پاره‌ی پێوسیستی ده‌درێتێ وه‌ک قه‌رز بۆ ته‌واو کردنی خوێندنه‌که‌ی.له چوارده سالی به‌دواوه ده‌توانی کارێک بکات، وه‌ک یارمه‌تییه‌ک، وه زه‌ریبه‌ی لێوه‌ر ناگیرێ، ئه‌وه‌ش تا برێک پاره‌ی دیاری کراو تا چوار سه‌د یۆرۆ.
له قۆناغه‌کانی باخچه‌ی ساوایان وسه‌ره‌تایی وئاماده‌ی وقۆناغی دواتریش، ئه‌وه چه‌ندین جار سه‌فه‌ریان پێده‌که‌ن بۆ ناوشاره‌کان وشوێنه گشتیه‌کان، زۆر جار سه‌فه‌ری وولاتانیش ده‌که‌ن.
له قۆناغه‌کانی ژیانیاندا شوێنی دابین کراو هه‌یه بۆ کات به‌سه‌ر بردن وفێربون و ئه‌و هیوایه‌ته‌ی هه‌یانه مماره‌سه‌ی ده‌که‌ن، له‌قۆناغی سه‌ره‌تای فێری لێخورینی پایسکل ومه‌له‌وانیان ده‌که‌ن، رێنماییه‌کانی هاتووچۆو، چۆنیه‌تی له شه‌قه‌ماکان وبازارو ترافیک لایت، فێر ده‌کرێن، هه‌ویه‌ی په‌رتوکخانه‌ی گشتی شاریان بۆ ده‌که‌ن تا ته‌مه‌نی هه‌ژده‌سالی به‌خۆرایی، له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کانی سالانه‌ی قوتابخانه وشاره‌که‌یان به‌شداریان پێده‌که‌ن، ده‌بردرێن بۆ شانۆ، شاره‌زایان ده‌که‌ن له‌م شاره‌ی تیایدا ده‌ژین، تا ته‌مه‌نی هه‌ژده سالی له زۆر بابه‌تدا وه‌ک به‌شداری له بۆنه و مناسه‌به‌ته‌کان وده‌رسی دینیدا رای دایک وباوکان وه‌ر ده‌گیرێ، له خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده‌سالی زۆر شوێنیش چونه ژوره‌وه، جگه‌ره پێفرۆشتن خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهولی قه‌ده‌غه‌یه.
ده‌کرێت له‌بودجه‌ی هه‌رێم لایه‌نی که‌می ئه‌م مافانه بۆ گه‌نجانی وولاته‌که‌مان دابین بکر‌ێت، کاتێک بودجه شه‌فاف بێت هاوولاتیان به یه‌کسانی تیایدا سوود مه‌ند ده‌بن، به‌تایبه‌تی دور خستنه‌وه‌ی منالان له ده‌ست فرۆشی ونه‌هێشتنیان له‌سه‌ر شه‌قام وکۆلانه‌کان، دور که‌وتنه‌وه‌یان له کاری خراپ وبه‌کاربردنیان له‌لایه‌ن که‌سانێک بۆ مه‌به‌ست وبه‌رژه‌وه‌ندی که‌سیان، له‌ته‌ک ئه‌م مافانه پرۆژه یاسایه‌ک له په‌رله‌مانی کوردستان گه‌لاله بکر‌ێت وهه‌موار بکر‌ێت، له‌م وولاتانه‌ی ئاماژه‌م پێدا به‌ده‌گمه‌ن منال له‌کۆلان وسه‌رشه‌قام ده‌بینرێت ته‌نها له‌ته‌ک دایک وباوکیان نه‌بێت،
بۆ به‌ر پرسیارێتی هه‌موو منالێک تا ته‌مه‌نی هه‌ژده‌سالی له ئه‌ستۆی دایک وباوک دابێت، له‌کاتی هه‌ر سه‌ر پێچیه‌ک لێپرسینه‌وه بکر‌ێت.
