سەدەی شکاندنی بتەکان ... شەیدا بڵباس

 سەدەی داڕمانی دیکتاتۆرەکانە، لەزەینولعابدەینی تونسەوە بۆ موبارەکی میسر و لەوێشەوە پروشکی گڕی شۆڕش بەردەوامی هەیە.بەڵام ئەمجارە کوێ دەگرێتەوە!  

شۆڕشی کۆمەڵایەتی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکە کە سنورێکیان هەیە بۆ پڕبوونوتەقینەوە، کەواتە لەهەمانکاتیشدا سیاسیانە دێنە مەیدانەوە.هەر ئەم مانگگرتنەی لاوانی میسر و هەناسەدرێژی هەڤدە ڕۆژیان سیستەمی ووڵاتی دیکتاتۆری بەچۆکداهێناو ڕوخاندی و سەلماندی کە هیچ هێزی دەسەڵاتێک ناتوانێت لەبەرامبەر ڕقی ئەستووری جەماوەر خۆی ڕاگرێت.

بۆ گەڕان بەدوای لێکۆڵینەوەێکی جیدیانە و ڕاڤەکردن تاگەیشتن بەو راستییەی کە بزانین خۆپیشاندانەکەی میسررووداوێکی حەتمیانەیە، یان دەستێکی دەرەکی لە پشت پەردەی شانۆوە یاری پێدەکات.دەبێ بگەرێینەوە بۆ ئەو فاکتەسەرەکیانەی کە لەکاتی حوکومڕانی ڕژێمی موبارەک لەسەرتاسەری میسر لە ئارادابوو.

١- نەداری لەبەڕێوەبەرایەتی و گەندەڵی.

٢- بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری.

گرێدراو بە سیاسەتی ئەمریکا لەمەڕ ئیسرائیل و پێشێلکردنی مافی نەتەوەیی و ئایینی.

٤- درێژدادری سی ساڵ سەرۆکایەتی و بەرزکردنەوەی کوڕی بۆ سەرۆکایەتی داهاتووی ووڵات.

میسر کە خاوەنی شارستانیاتێکی کۆنی حەوت هەزار ساڵەیە..بەدرێژایی تەمەنی شارستانەتەکەیان ڕووبە ڕووی کێشەی چەوسانەوەی میللەت لەبەرامبەر حوکمڕانی بونەتەوە.هەربۆیە ئێستاکە هەموو لایەنێکی لە ڕاست و چەپ بۆ ڕۆنبۆتەوه بەبێ لایەنی کۆمەڵانی لاوان

ڕوویانکردە ناو شەقامی سیاسی و بە شێوەێکی مۆدێرنی و سەردەمانە بەیەک دەنگ پەیامی خۆیان بەرزکردەوەو ئاراستەی ڕوخان بە ڕژێم کرد.

میسر سەرخۆشەو دەوروبەری لەرزی لێهاتووە! ئایا ئەم بەرپەرچدانەوەو ڕووبە ڕووبوونەوەی ڕژێم و هەڵتەکاندن و گۆڕانی هەر جیهانی عەرەب دەگرێتەوە، یا دەپەڕێتە دەرەوەی خۆی و ئێران و تورکیا و کوردستانیش دەگرێتەوە؟ جونکە نیشانەکانی به رپابوونی شۆڕش لە کوردستانیش بوونی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.