ئه‌وه‌ی له19\12\2011 له میدیاكانه‌وه بینیمان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی عمید قادر صدیق بوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌رێم، ئه‌م جۆره كۆنگره‌یه بۆته نه‌ریتێكی ساڵانه و كارێكی باشی هاتوچۆی هه‌رێمه كه زانیاری و كاره‌كانیان ساڵانه له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه ئه‌خه‌نه‌ڕوو، تا هاوڵاتیان ئاگاداری ڕه‌وشی هاتوچۆ بن.
به‌ڵام هه‌ندإ سه‌رنجم لا دروست بوو به‌پێویستم زانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی بخه‌مه‌ڕوو.
1. به‌ستنی كۆنگره رۆژنامه‌وانی یه‌كه له‌ڕووی كاته‌وه له‌جێگه‌ی خۆیدا نیه... چونكه به‌ڕێزیان ئاماری 12 مانگی ساڵی 2011 یان خستۆتهڕِوو... ئه‌مه له كاتێكدا هێشتا ئاماری كۆتایی سالڕ (12) ڕۆژی ماوه... بۆیه باشتر بوو په‌له نه‌كرایه و بكه‌وتایه‌ته ساڵی نوإ وه.
2. ئاماری گیان له‌ده‌ست دانی هاتوچۆی سلێمانی به‌پێی مه‌ڵپه‌ڕی فه‌یس بوكه‌كه‌یان 262 هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ست داوه له 11 مانگ دا‌و 3237 هاوڵاتی بریندار بوون... كه‌چی له كۆنفرانسه‌كه‌دا هاتووه 278 هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ست داوه و وه 3437 هاوڵاتی بریندار بوون... نازانین كامیان ڕاسته.. !! خۆ ئه‌گه‌ر ئاماری هاتوچۆی سڵیمانی ڕاست بێت ئهبإ گومانمان له كۆی ئاماری پارێزگاكانی تر هه‌بێت!! خۆ ناشكرإ عمید قادر ئه‌و (12) رۆژه‌شی قهبلاندبإ!!!
3. هێشتا ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆ و میدیای كوردی به‌گشتی بریندار و قوربانی لێك جیا ناكاته‌وه... له مانشێتی رۆژنامه‌كاندا. نوسراوه [ له ماوه‌ی 1 ساڵدا نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ].
خوێنه‌ر و بینه‌ر ئه‌وه‌ی لا به‌رجه‌سته ئه‌بێت كه 10 هه‌زار كه‌س بونه‌ته قوربانی و مردبن.. كورد قوربانی به گیان له‌ده‌ست دان ناوزه‌ند ئه‌كات... بۆ نموونه: ئهوترإ له جه‌ژنی قورباندا ئه‌وه‌نده قوربانی كراوه!!
پێویسته له پێش هه‌مواندا ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆ ئه‌م هه‌ڵه رۆژنامه‌وانی یه ڕاست بكاته‌وه و ڕِوون كردنه‌وه بدات به كه‌ناڵه‌كانی تر.
ئه‌مه جگه له‌و سه‌رنجانه‌ی له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌و نه‌بوونی بنه‌مای كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تێیدا. ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌شێكی زۆریان له‌به‌ر نه‌بوونی كه‌سی ئه‌كادیمی ڕاگه‌یاندنكار تووشی هه‌ڵه‌ی زۆر ئه‌بن.. هاتوچۆی گشتی هه‌رێمیش به حوكمی سروشتی كاره‌كه‌یان. به یه‌ككه‌وتن و لێدوانیان بۆ كه‌ناڵه‌كان زۆرتره، ناپڕۆفیشناڵی پێوه دیاره.
سه‌یره حكومه‌ت وتهبێژیوهزارهتی ئه‌وقاف لائه‌بات، كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له كاره‌كه‌یدا، كه‌چی تۆزێك ئامۆژگاری كاك عمید قادر ناكات. !!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
