
سلێمانی، 4ی نیسان، 2011: ئه‌مرۆ له كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی سه‌لاحه‌ده‌ین له هه‌ولێر، نیاز عه‌بدوڵا، په‌یامنێری رادیۆی نه‌واو ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان و روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌وانییه‌كان (مرصد الحریات الصحفیه)، و وریا حه‌مه كه‌ریم، په‌یامنێری هاوڵاتی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، نیاز به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند كه له بنكه‌ی پۆلیسی ته‌واری، به‌رامبه‌ر كۆلێژی ئاداب، ده‌ستبه‌سه‌ره‌و داوای لێكراوه كه میمۆری كامێراكه‌ی ته‌سلیم به پۆلیس بكات.
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رایگه‌یاند وریا حه‌مه كه‌ریم، په‌یامنێری هاوڵاتی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌ینێت داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ نیاز عه‌بدوڵا و وریا حه‌مه‌كه‌ریم ئازادبكرێن.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان.ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌یڵ:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
