رۆژی (17\3) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌فه‌رمی و به‌كۆی ده‌نگ تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جینۆساید ناساند، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی كوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، سه‌ركرده و كه‌ناڵه كوردییه‌كان زۆر به‌بایه‌خه‌وه باسی ئه‌و بڕیاره‌یان كرد‌و وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی تێیانده‌ڕوانی، به‌تایبه‌ت كه‌ناڵی زاگرۆس له‌یه‌كه‌مدا هه‌واڵدا باسی لێوه كرد.
كاتژمێر (8) سه‌یری هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی Knnی سه‌ر به حزبی گۆڕانم ده‌كرد، چاوه‌ڕێ بووم وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌و بڕیاره بكات، گه‌چی به‌داخه‌وه، دوای 25 خوله‌ك، واته له كاتژمێر 8:25 ئینجا به ساده‌یی و سارد و سڕی باسی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد كه هه‌موو 20چركه‌ی خایاند و هه‌واڵه‌كه (149) وشه بوو، وێرای ئه‌مه‌ش پێشنیاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی (وه‌لید حلی)، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڕانیان به درۆ خسته‌وه‌و جه‌خت كرده‌وه كه له‌سه‌ر پێشنیاری هاوپه‌یمانی كوردستانی بووه.
دواتر چاوه‌ڕێ بووم له به‌رنامه‌یه‌كدا گرنگی ئه‌و بڕیاره بۆ كورد شرۆڤه بكه‌ن، كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ر باسنه‌كرا، به‌ڵكو فاروق ره‌فیق هاته‌وه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌یان و كه‌وته‌وه دژایه‌تی كردنی حكومه‌تی كوردستان و ئه‌زمونی حكومڕانی كوردستانی به ئه‌زمونی جه‌نگڵ وه‌سف كرد و ده‌سه‌ڵاتی كوردیشی به تیرۆریست ناوبرد، به‌راستی جێی داخه‌وه حزبی گۆڕان له بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌وه بۆته حزبێكی دوژمن به كورد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
