كزی ئاستی چاودێری و به‌دواداچوون بۆ گرفت و ته‌نگژه و ئاسته‌نگیه‌كان له كوردستان بۆته هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی بۆ گه‌نده‌ڵی و تاوان و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌و ووڵاته..
هه‌ربۆیه مل ئه‌ستوور و ده‌ست درێژه‌كان رۆژانه یاسا ده‌خه‌نه ژێر پێڵاوه‌كانیان..ئه‌و نه‌هه‌نگانه‌ی دزی و چه‌وساندنه‌وه بۆیان هه‌یه هه‌موو كار و كاردانه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و سه‌دان جار ملی یاسا بشكێنن.وه‌لی پێیه‌كانیان ده‌شكێندرێت ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ جارێكیش به خراپ ناوی پارت و حیزبه‌كه‌ی بعێنیت..به‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێت كه ئێره ووڵاتی په‌رله‌مان و حكومه‌ت نیه به‌ڵكو ووڵاتی حیزبه‌كانی گۆڕه‌پانی دزی و چاوسووركردنه‌وه‌یه...
ئه‌وه‌تا گه‌وره به‌عسی و دز و پیاوكوژێكی وه‌كو دكتۆر روژدی سه‌عید جافی ده‌سته راستی عوده‌ی كوری سه‌دام به ناوی بازرگانی و كۆمپانیای عادل موته‌حیده له نێو گوندی ئینگلیزی شاری هه‌ولێر و له 2 ڤێلادا مۆلگه‌یه‌كی بۆ به‌عسیه‌كان دامه‌زراندووه و له‌وی پیاوانی ڕژێم كۆده‌بنه‌وه و جگه له نوێكردنه‌وه‌ی یادگاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له هه‌وڵدان بۆ یارمه‌تیدانی هه‌موو به‌عسیه‌كانی شاری موسڵ و به‌غدا.
به جۆرێك هه‌موو هه‌وڵیان خستۆته گه‌ڕ بۆ به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی شوێنه‌وار و ره‌نگ و بۆی به‌عسیه‌كان له‌و ووڵاته..
هه‌ربۆیه هه‌ربه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌كو میرات له عوده و قوسه‌ی كوڕی سه‌دام حوسێن بۆی ماوه‌ته‌وه، دكتۆر روژدی سه‌عید و سامی جافی برای به به‌رنامه و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له هه‌وڵدان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی زه‌مه‌نی پڕ له شانازی خۆیان له خزمه‌تی به‌عسیه‌كان.بۆ ئه‌و كاره‌ش پشتیان به چه‌ند به‌عسیه‌كی زۆر ناودار و خاوه‌ن پێشینه‌و جێگه‌ی متمانه به‌ستووه..له‌وانه هونه‌رمه‌ندی تایبه‌تی حیزبی به‌عس و بۆنه‌كانی بارزان تكریتی و عه‌لی كیمیاوی (سه‌ڵاح عه‌بدولغه‌فور) و (وه‌لید ئه‌نوه‌ر) ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی به‌عس ریازی و برای به‌ڕێوبه‌ری ئه‌منی به‌عسیه‌كان و ڕاپۆرت ده‌ری ده‌زگای موخابه‌ڕات و ئه‌ندام لقی حیزبی به‌عس بووه له هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش كه له‌و كۆمپانیایه كارده‌كه‌ن پێشینه‌ی كار و خه‌باتیان له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كان هه‌بووه و به هه‌موو رێگایه‌ك له هه‌وڵدان بۆ یارمه‌تیدانی هونه‌رمه‌نده به‌عسیه‌كانی وه‌كو حوسام ره‌سام و یاریزانه به‌عس په‌رسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌زگای ئاسایش و پاراستن له شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست كه ئه‌ركی دابین كردنی ئاسایشی هه‌ولێر و ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه رۆژێك له روژدی سه‌عیدیان نه‌پرسیووه هۆكار چیه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌عسیانه له شاری هه‌ولێر..؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
