رۆژبه‌ڕۆژ نائارامی ڕووله که‌رکوك وکه‌رکوکیه‌کان ده‌کات که‌رکوك ئێستا له‌هه‌موو کات و ساته ڕابردوه کان پێویستی به‌یه‌ک ده نگی و
یه‌ك سه نگه‌ری کورد هه‌یه هه‌رلێك ترازا نێك ودرزێکی نا وه خۆی کورده کان ره‌وشی که‌رکوك نائارام تر‌و دوژمنان ئارام تر ده کاته‌وه
ئێستا هه‌رێمی کوردستانی بێ که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کان پێویستی به‌م خۆپشاندانه نیه چونکه نه که‌وتۆته ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی سیاسی و
نه ئابووری تا جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه بڕژێنه سه‌رشه‌قام به ڵکو بوه‌هۆی کزبونی ئابووری کوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ش به‌فیتی هه‌ندێ له‌ناحه‌زانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه بشێوی بنێنه‌وه له هه‌رێمێك
له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه شتی وای به‌خۆوه نه‌دیوه ئه‌م خۆپشاندان وناڕه زاییه ده‌کرێ له‌ناو حه‌ره‌می په‌ڕله‌مانی کوردستان چاره‌سه‌ربکرێ
لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌که‌وه دابنیشن وقۆڵی لێ هه‌ڵکه‌ن له‌کۆنونه‌وه‌یه‌که‌وه تا ده‌یان وسه‌دان تاچاره‌سه‌ر کردنی
چونکه کێشه‌یه‌کی ناوخۆیه‌و ده‌کرێ هه‌رله‌ناو خۆدا ڕێگه چاره‌ی بۆبدۆزینه‌وه، بۆده‌بێ ڕه‌وشی هه‌رمه‌که‌مان بگه‌یه‌نینه ئاستێك دوژمنانی
گه‌له‌که‌ما به‌دژایه‌تی کردنی خۆمان باخۆش بکه‌ین ودونیای ده‌ره‌وه واتێبگه‌یه‌نین که‌ئێمه حکوم ڕانی نه‌ك ده‌وڵه تێك به‌ڵکو هه‌رێمێکیشمان پێناکرێ
هه‌موو ده‌زانین ده‌ورو به‌ر چاویان بڕیوه‌ته داڕمان وله‌ناوچونی هه‌رێمه خۆشه‌ویسته‌که‌ی کورد، مه‌یدانی سه‌را که‌ناویون لێناوه مه‌یدانی
سه‌رای ئازادی به‌ناوه‌کانی تونس ومیسره‌وه (ساحة التحریر) که ده‌بوو ئه‌و خۆپشاندان و گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه
داگیرکراوه‌کانی کوردستان بوایا نه‌ك بۆ داڕمانی حکومه‌ت وپه‌ڕله‌مانی کوردستان که‌به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید هاتۆته دامه‌زراندن
ده‌بینین ناحه‌زان و دوژمنانی کورد جۆن که‌وتونه‌ته‌خۆیان و هه‌رجاره‌و که‌سێكی پله‌داروبێ پله له‌سه‌رکه‌رکوک هه‌ڵ ئه‌دا جائه‌و که‌سه
له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی خاکی عێراق بێ ئه‌رشه‌د هورمزیارمستشاری سه‌رۆکی تورك عبدالله گوڵ ده‌ڵێ نه‌ده‌بو( تاڵه‌بانی) بڵێ که‌رکوک
قودسی کوردستانه له‌لایه‌کی تره‌وه داوود اوغلۆ ده‌ڵێ که‌رکوک قه‌ڵای تورکمانه عه‌ره‌به‌شۆڤێنه‌کانیش ده‌ڵێن تآمیم مدینه عربیة عراقیه
فارسه‌کانیش له‌داهاتوداده‌ڵێن که‌رکوک تاقی کیسرایه، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو دوژمنه تاقمێکمان هه‌یه‌له په‌ڕله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌که‌ن
که‌هه‌رگیز له‌به‌رده‌م هه‌ندێ گوته‌یاندا مرۆڤ خۆی بۆناگیرێ که‌چی لای خۆشمان بزوتنه‌وه‌کان چونه‌ته‌پاڵ شۆڤێنیه‌کان ودوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌یان
له‌بری پشتیوانی براکانیان بن له‌به‌غداو به‌گژ دوژمنان‌دا بچنه‌وه که‌وتونه‌ته تۆمه‌ت بارکردنی حکوموته ناوخۆیه‌که‌ی خۆیان و ده‌یانه‌وێ
به‌جۆرێك کورد ناشرین بکه‌ن که‌دوژمنانیش پێیان نه‌کراوه
هه‌ژار که‌رکوکی /بلجیکا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
