کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لاوانی بەڕێز کە زۆرینەتان خوێندەوارن داوای من لە ئێوە ئەوەیە پێش ئەوەی بیر لە سیاسەت بکەنەوە دیراسەی هەمو شۆڕشەکانی کوردو شۆڕشی گەلانی جیهان و بە تایبەتی شپڕشی گەلانی ئەوروپا بکەن بۆ جیاکردنەوەی مەزهەب لە سیاسەت. یەکەم شۆرشی سەلاحە دینی ئەیوبی کە چۆ نبە هێزی گەلی کوردەوە گەییە سوریا و پاشان کە دەسەڵاتی کەوتە دەست چۆن لە نەتەوەکەی هەڵگەڕایەوەو حەرەکەکەی خستە خزمەتی حەرەکەی ئومەی عەرەبیەوە و ڕایگەیاند کە ئەوەی لە پێناوی ئیسلامدا کردوە نەک کورد!بە ئێستاشەوە نەک دەوڵەتێکی عەرەب بەڵکو یەک تاکە مرۆی عەرەب جگە لە جمال عبدالناسر دانی بە کورد بوونی سەلاحەدینا نەناوە. دەسەڵاتی سەدان ساڵەی خاج لە ئەوروپا لە دار دان و خستنە ناو مەنجەنیق و تێک و پێک شکاندنی ئێسک و پروسکی ڕەخنە گرانی فەیلەسوفان لە لایەن ئاینی دەسەڵاتداری مەسیحیەتەوە جێگای ئاماژەن بۆ ئەوەی هەر ئەو گەلەی لە پێناوی گەیاندنی ئاینی مەسیح دا بە لێشاو خوێنیان ڕشت، فاڵیانێکی زۆر خەباتێکی تری خوێناوی بکەن بۆ جیا کردنەوەی ئاین لە دەسەڵات. بەڵام کاتێک پاش ڕشتنی خوێنی سەدان فەیلەسوف و زانای عەلمانی، دیموکراتی و ئازادی نوسین و بەیان بوە خاوەنی دەسەڵات و بونە جێگای پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک نەک هەر عەلمانەیەکان، ئاینزاکانیش بون بە خاوەنی بەش لەو بوارەدا. ئیتر هەمو بۆچونێک مافی خۆی بو بە ئازادی بنوسێت و بدوێت، وەک چۆن مرەوجێکی مەسیحی لەگەڵ فەیلەسوفێکی ئەڵمانی، بە ناوی وێڵتر دەکەونە موناقەشە، لە ئاکامدا مرەوجە مەسیحیەکە ڕو ئەکاتە وێڵترو دەڵێ ئەگەر سەردەمی دەسەڵاتی خاج بوایە بە زیندوی دەمخستیە ناو ئاگرەوەو دەمسوتاندیت!وێڵتریش لە وەڵامدا پێی دەڵێت بەڵام من تا دوا دڵۆپی خوینم داکۆکی لەسەر تۆ دەکەم بە دەنگی بەرز و لە هەمو کونو قوژبنێکدا داکۆکی لە بیرو بۆ چونەکانت بکەیت!!. . . من بە هەمو تواناو بیرو بۆ چونێکمەوە دژی هیچ ئاین و بیرو بۆ چونێکی سیاسیش نیم، بەڵام لایەنگری جیاکردنەوی ئاینم لە سیاسەت و دەسەڵات. لە لایەکی ترەوە نەدەبو کوتومت لاسای مەیدانی ئازادی میسرمان بکردایەتەوە. چونکم نەک هەر میسر بەڵکو هیچ یەک لە وڵاتەکانی دەورو بەرمان فڕیان بە ئازادی و دیموکراتیەوە نیە بە داخەوە دژیشن!مەگەر گوێمان لە تەسریحەکەی جەنابی زەواهیری نەبو کە لە مانگی دوودا ڕوی لە خۆ پیشاندەرانی میسر کردو گوتی؛داوای حکومەتی عەلمانی و دیموکراتی مەکەن دژ بە ئاینە؟ بەڵام زۆر بەداخەوە کە ئێمە خاوەنی کیانێک نەبوین و سنورێکی دیاری کراو و معتەرفیشمان نەبوەو نیمانە؛ئەوەتا کوشتوکوشتارەکەی قەسابی مرۆ خۆی دا لە ٢ مانگ بەڵام تا ئێستا پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان بە ئەمەریکاشەوە نەیتوانیوە بڕیارێکی کوتوپڕ بدەن. هۆکارە سەرەکیەکەشی ئەوەیە کە دەوڵەتێکی ئیعتیراف پێکراوەو بەس. ئەگینا ئەوەی قەزافی دەیکات نمونەی لە جیهاندا زۆر کەم بووە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
