
ئه‌مڕۆ پێویسته له سه‌ر كورد به‌و په‌ری بوێرانه‌وه جاڕی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات و سود له‌و ده‌رفه‌ته گرنگه ببینێت كه له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه چونكه پێشتر ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ڵه‌مه و ناگونجاو بوو به بێ ڕزگاركردنی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان، سوپاس بۆ خوا ئێستا هه‌لێكی گرنگ ڕه‌خساو هاتۆته كایه‌وه بۆ نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته‌كان به‌و په‌ری ئازادیه‌وه بڕیار له‌سه‌ر چاره نووسی خۆیان بده‌ن.
ئه‌مرۆ پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كورد له باشووری كوردستاندا پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌رده‌ستی ناو سه‌نگه‌ره‌كانی چیای حه‌مرین و كه‌ناری ڕووباری ئاوی دیجله بێت و به خوێن به‌رگری له كوردستانی بوونی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، چۆن له‌ڕابردوودا كه‌ركوكێكان پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو بسته خاكێكی كوردستان بوون و خوێنی خۆیان له پێناوی ڕزگاری كوردستاندا ڕژاندوه‌و هه‌میشه پاسه‌وانی سنووری باشووری كوردستان بوونه و سه‌روماڵیان له‌پێناوی كورد‌و كوردستاندا به‌ختكردووه و هه‌میشه سووته‌مه‌نی ناو ئاگردانی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆن و نوێ بوونه و به‌رخودانیان به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی زانیوه و كۆڵنه‌ده‌رانه له مردن سڵیان نه‌كردۆته‌وه و خۆفیداكاری و خۆبه‌ختكردن و نه‌هامه‌تی به پله‌ی یه‌ك باری قورسی سه‌رشانی كه‌ركوكێكان بووه و له‌ماڵوێرانیشدا پشكی شێریان به‌ر كه‌وتووه.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت له هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه ده‌ست پێبكه‌م سه‌باره‌ت به ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی كوردی كه‌ركوك خۆ به‌ختانه له پێناوی به‌رگریكردن له شاره‌كانی كوردستان داوێانه.ئه‌وه‌ی من لێی ئاگادارم و هه‌ندێكیشی خۆم به‌شداریم تێداكردووه و خوێنی گه‌شی جه‌سته‌ی خۆمم بۆ ڕژاندووه و سه‌رماو برسێتی زۆرم تێدا چه‌شتووه وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌رگیز له‌یادم ناچێت.
هه‌موو كوردێكی دڵسۆز به چاكی ده‌زانێت كه چیایه‌ك نیه له كوردستاندا به‌خوێنی كه‌ركوكی سوور نه‌كرابێت.
چیای كێوه‌ڕه‌ش یه‌كێكه له‌و كێوانه‌ی به خوێنی فه‌رمانده‌ی شه‌هید (عه‌زه‌دین قه‌ره محه‌مه‌د)و ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی شاری كه‌ركوك له‌ساڵی ١٩٧٤دا سوور كرا بۆ به‌رگریكردن له خه‌ڵكی شاری قه‌ڵادزێ خۆشه‌ویست.
هه‌روه‌ها لوتكه‌ی چیا به‌فرینه‌كه‌ی قه‌ندیل به‌خوێنه ئاڵه‌كه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده نازمی حه‌مه‌ی سڵێمان سووركرا.
له‌ده‌ڤه‌ری حاجی ئۆمه‌رانیشدا لوتكه‌ی چیا سه‌ركه‌شه‌كه‌ی گرده‌مه‌ند به‌خوێنی فه‌رمانده‌ی شه‌هید سه‌عید تۆماری ڕووناك كرایه‌وه.
كێ هه‌یه ناوی خه‌لیل سه‌ید محه‌مه‌دی نه‌بیستبێت له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌ركوكیدا له ناوچه‌ی (قه‌ره‌داغ) به دڵۆپه خوێنی برینه‌كانیان دار به‌ڕۆكانی ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داغیان ئاودا.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌نده‌ها شه‌هیدی وه‌كو" ئه‌رپه و مسته‌فا فه‌ره‌ج و ئه‌مین شاویس و مامه ڕیشه و موحسن ومه‌لا ئاراس" له ناو جه‌رگه‌ی دووژمندا خه‌ویان له چاووی به‌عس زڕاند بوو.جگه له‌و هه‌زاره‌ها قاره‌مانانه‌ی ده‌ست و مه‌چك به كه‌له‌پچه‌وه له كونجی زندانه تاریكه‌كانی به‌عسدا هه‌ڵواسران و له‌سێداره دران، جگه له‌ده‌یه‌ها رۆڵه‌ی قاره‌مانی وه‌كو شێخ مارف وهاوه‌ڵه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كانی شاری كه‌ركوكدا به‌نوێژی نیوه‌رۆ ملیان كرا‌یه په‌تی قه‌ناره‌دا، جگه له‌و هه‌موو گوند‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی شاری كه‌ركوك كه خاپور كران و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاگوێزران، جگه له ته‌عریب وئه‌نفال و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
له‌ساڵی ١٩٩١دا بۆ چه‌ند ڕۆژێك كه‌ركوك ڕزگار كرا وه‌كو شاره‌كانی تری كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له بێكه‌سی و كه‌مته‌رخه‌می و بێ ئه‌زمونی كورد جارێكی تر شاره‌كه سپێردرایه‌وه ده‌ستی سوپا به‌زیوه‌كه‌ی به‌عس و به‌داگیركراوی مایه‌وه تاكو ساڵی ٢٠٠٣ و له پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكێكانه‌وه دووباره ڕزگار كرایه‌وه و ده‌سته‌ڵاتی كوردی ده‌ستیان به‌سه‌ر داموده‌زگاو پۆسته هه‌ستیاره‌كاندا گرت و له نیوان خۆیاندا دابه‌شیانكرد، ئه‌و نا ئه‌زمونییه‌ی نێوان پارته كوردێكان سه‌رئه‌نجام ئاڵۆزی و به‌ربه‌ستی درووستكرد له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مشاره پڕ له سامانه بۆ سه‌ر باشووری كوردستان.
ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ كه‌ركوك ساڵانێكه كه‌وتۆته به‌رده‌ستی ململانێی سیاسی و ده‌ست و مه‌چه‌كی ڕۆڵه‌كانی كه‌ركوك كه‌له‌پچه كراوه به چه‌ند درووشمێكی بریقه‌دار و بێ بنه‌ما و پڕ‌و پوچ له پێناوی زامنكردنی چه‌ند كورسییه‌كی بێبایه‌خی ناو پۆسته‌كانی حكومه‌تی عێراقیدا.
پاش هه‌شت ساڵ په‌راوێزكردن و پشتگوێ خستنی ئه‌م شاره دێرینه‌و خه‌ڵكه نه‌به‌زه‌كه‌ی ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه به‌بێ خۆدزینه‌وه‌و ترس ودڵه‌ڕاوكێ و جیاوازی، سه‌ركردایه‌تی كوردی و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌موو پێكه‌وه گیان له‌سه‌رده‌ست ئاماده‌یی بنوێنن بۆ ڕژاندنی خوێنی گه‌شیان له سه‌ر خاكه نه‌وتینه‌كه‌ی باوه گوڕ گوڕ بۆ سه‌لماندنی كوردێتی ئه‌مشاره و ڕێزگرتن له‌و ده‌ریا خوێنه ڕژاوه‌ی شه‌هیدانی ئه‌مشاره له پێناوی كوردستاندا ڕژاندوویانه له ڕابردوودا.
ئه‌مڕۆ ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كورد و خه‌ڵكی هه‌ر سێ شاره كورد نیشینه‌كه‌ی كوردستانه كه به‌رگری له كوردێتی شاری كه‌ركوك بكات بۆ ناچاركردن و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به شۆفینێكانی (حه‌ویجه و ریاز)و وه‌ده‌رنانیان له‌و ناوچانه و ڕاونانیان به‌ره‌و ئه‌و شوێنانه‌ی لێوه‌ی هاتوون.
ئه‌مڕۆ پێویسته كورد هه‌ڵوێستی جوامێرانه بنوێنێت و به زه‌رده‌خه‌نه‌ی دووژمنان ته‌فه‌ره نه‌خوات و پاشه‌كشه له یه‌ك بستی خاكی كوردستان نه‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستی به خوێن ڕشتنیش كرد چونكه له ده‌ستدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه له ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
عه‌ره‌به‌كان كه‌ركوكیان به‌هێز داگیر كردووه له‌ڕابردوودا و بۆیه پێویسته به‌هێز بسه‌ندرێته‌وه لێیان چونكه سه‌ندنه‌وه‌ی كه‌ركوك به دیالۆگ و ژماره‌ی ١٤٠ كارێكی ئه‌سته‌مه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی من هه‌مه هه‌ر كاتێك سوپای عێڕاق هێزو توانا په‌یدا بكات به‌بێ ترس ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركوكدا ده‌گرێت و جارێكی تر كۆمه‌ڵێك شار‌و شارۆچكه‌ی تری لێ داده‌بڕێت و ناوێ نامۆی تری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
١٠/٣ / ٢٠١١ نه‌رویج
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
