
پاش ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەمە ٦/٣/٢٠١١ لەلایەن پاسەوانی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کوردستانیەوە لەنێو حەرەمی پەرلەماندا هێرش کرایە سەر بەڕیز بورهان رەشید پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان ئێمە لەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە دەکەین و بەشکاندنی شکۆو رێزی حەرەمی پەرلەمان و رێزی پەرلەمانتارانی دادەنێن و بەپێویستی دەزانین بەزووترین کات ئەنجامدەری ئەو تاوانە بەسزای یاسایی خۆی بگات و رێگە نەدریت جارێکی دیکە کاری لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە.
بەداخەوە ئەم کارە لەکاتێکدا روو دەدات کەپەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەی چڕدایە بۆ بەدەمەوەچوونی داواکاری خۆپیشاندەران وئیدانەی هەر توندوتیژیەک، بۆیە هێرش کردنە سەر پەرلەمانتارێک لەنێو حەرەمی پەرلەماندا جێگای سەرسووڕمانەو شتێکی چاوەڕوان نەکراوە.
فراکسیۆنی کۆمەڵ
لەپەرلەمانی کوردستان
٦/٣/٢٠١١
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
