
بۆ رای گشتی گه‌له‌كه‌مان...
ئێمه وه‌كو گروپی فه‌رمانبه‌ران كه نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و به‌تایبه‌تیش شاری هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره ده‌كه‌ین، دوای دانیشتن و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌قامی كوردی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت وه‌ك هه‌ستكردن به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌نجان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و قوتابیان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی به‌رده‌م سه‌رای ئازادی ده‌رده‌بڕین و چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات وه‌ڵاممان بداته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان و به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێری پایته‌خت خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین.
1- گێڕانه‌وه‌ی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌بی جیاوازی و له‌به‌رچاو گرتنی ئینتیمای حزبی به‌پێی خاڵ و ساڵانی خزمه‌ت، كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و مافه له‌فه‌رمانبه‌ران زه‌وت كراوه.
2- پێدانی پۆست له‌دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و به‌كه‌سانی دڵسۆز‌و شایسته به‌بی ره‌چاوكردنی ئینتیمای حزبی و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا.
3- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری خانه نشینكردنی كادیری حزبی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو بۆنه‌كانیشدا كه‌می خزمه‌تگوزاری و كورتهێنانی بودجه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی فه‌رمانبه‌ران به‌بیانووی زۆری فه‌رمانبه‌ران كه به‌پێی به‌دواداچونێكی گروپه‌كه‌مان زیاتر له (32000) سی و دوو هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی و یه‌كێتی به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری پێشكه‌وتوو وه هه‌ندی پله‌ی تر ته‌نها له‌ساڵی 2010 خانه‌نشینكراون، به‌مه‌ش سامانێكی زۆری نیشتمانه‌كه‌مان به‌هه‌ده‌ر ده‌برێت.
4- داوا له لیستی كوردستانی و به‌تایبه‌تیش هه‌ر سی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشتیمان بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانمان.
5- ئێمه وه‌كو گروپی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشتی گروپه‌كه‌مان بكه‌ن تا به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانمان.
6- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ڵامی ته‌واوی داخوازیه‌كانی ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی نه‌داته‌وه ئه‌وا خۆپیشاندان راده‌گه‌یه‌نین و دواتریش مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌ركه‌وتووبێت ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
گروپی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر
1/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
