وەڵامی خۆپیشاندەران بە فیشەك ئیدانەو مەحکوم دەکەین ! ... کوردانی شاری ترۆلهێتانی وڵاتی سوید

کاتژمێر ٢دووی پاش نیوەڕۆی ٢٠/٢/٢٠١١ کوردانی شاری ترۆلهێتانی وڵاتی سوید

 لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا کە ڕەوەندی کوردی سازی کردبوو بۆ پشتیوانی کردن لە جموجۆڵی شەقامی کوردی بەگشتی و ئەو زنجیرە خۆپیشاندانانەی کە خوێندکاران و کاسبکاران و ڕۆشنبیران و گەنجانی شاری سلێمانی بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵك و عدالەتی ئیجتیماعی و گۆڕینی سیستەمی فەرمانڕەوایی لە کوردستانی باشور سازیان کردبوو .بەداخەوە دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی لقی ٤چواری پارتی وپاسەوانانی بارەگاکانی ئەو پارتە بە فیشەك بەرپەرج درانەوەو لە ئەنجامدا بوو بەهۆی شەهید بوونی لاوێکی ١٤، ١٥ساڵەو بریندار کردنی نزیکەی ٦٠شەست کەس لە هاوڵاتیان وخەڵکی سڤیلی شاری سلێمانی .

لەو گردبوونەوەیەدا کوردانی ئەو وڵاتە لای خۆیانەوە پرسەو سەرەخۆشییان ئاراستەی خانەوادەی ئەو لاوە شەهیدە جوانە مەرگە کرد کە لە نزیك لقی چواری پارتیدا بە دەستی چەکدارانی ئەو حیزبە شەهید کراو هیوای چاک بوونەوەیان بۆ بریندارەکانی ئەو ڕوداوە خواست .ئەمەو ئامادەبووان بەتووندی ئیدانەی ئەو ڕەفتارە دزێوەی دەسەڵاتی کوردی بەگشتی وچەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بەتایبەتی کردو بە کاروکاردانەوەیەکی ناعەقڵانیان لە قەڵەم دا .ئەمەو کۆتایی گردبوونەوەکەیان کە زیاتر لە ٢دوو کاتژمێری خایاند ڕەوەندی کوردی بەیاننامەیەکی چەند خاڵیان ئاراستەی کاربەدەستانی وڵاتی سوێد لە هەرێمی ڕۆژئاوای سوێد کرد .ئەوەی شایانی باسە زۆر بە پەرۆشەوە کوردانێکی زۆر ئامادەی گردبوونەوەکە بوون .( Västra göteland )

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.