ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان روویاندا ته‌واویان جێگه‌ی نیگه‌رانی و دڵ ته‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بوون، وه‌لی ئه‌وه‌ی له هه‌موویان ناخوشتر و جه‌رگ بڕ تر شه‌هید بوون و بریندار بوونی ئه‌و چه‌ند هاوڵاتیه بوون.گه‌رمیان و رێژوانیش دوو منداڵی شه‌هیدی ئه‌و خوَپیشاندانانه بوون كه هیچیان له‌و مه‌رامه سیاسیانه نه تی ده‌گه‌ن نه تیاشیدا سوود مه‌ند ده‌بوون، له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نها جه‌رگ سووتاوی بۆ خانه‌واده‌كانیان ماوه‌ته‌وه.گه‌مه سیاسیه‌كان له ئێستای دوونیادا به پێشكه‌ش كردنی كاری مۆدێرن و دڵ رازی كردنی هاوڵاتی خوَی له سه‌ر كی بڕكی ی جیا جیادا ده‌گرێت نه‌ك له سه‌ر خوێنی مناڵ و گه‌نجی بی تاوان و بی ئاگا..له لایه‌ك رۆشه‌نبیرو رووناكبیری پێشتر موسته‌فید خه‌ڵكی فریو ده‌دات و گه‌نجی پی هان ده‌ده‌ات و ده‌ره‌نجام ده‌بێته قوربانی كارێكی بی بنه‌ما،
له لایه‌كی تریشه‌وه پێش نوێژ و ووتار خوێن هاواربۆ گه‌نج ده‌كات به ئاراسته‌یه‌ك وه‌ك بڵی ی بۆ كافر كوشتن بیان نێرێت تا ڕووبه ڕووی ده‌سه‌ڵات و ببێته‌وه به ئاڕاسته كردنی كاری نه‌شیاو.هه‌موو ئه‌وانه بونه‌ته هوَكاری شڵه‌ژاندنی ئه‌و باره ئارامیه‌ی هه‌رێمی كوردستان.بیرمان نه‌چێت ئه‌و ئازادی و ئارامیه‌ی كوردستان ته‌نها به ئه‌رك و ووتافێكی رووناكبیرو مه‌لایه‌كی نابه‌رپرس نه‌هاتوته دی به‌ڵكو به‌رهه‌می خه‌بات و ماندووبونی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌مه‌و وێرای هه‌زاران شه‌هیدو كیمیاباران و ئه‌نفال كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش هوَكاری به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئازادیه‌ن.له‌مڕۆدا كورد له قوَناغێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاستی جیاواز به پێشڤه‌چونه‌كانیدا ده‌بینرێت.كاری جدی بۆ زوَر له‌و مه‌سه‌لانه كراوه تا هه‌نگاوه‌كان له‌وه‌ی كه پێشتر چاوه‌ری ی بووین به‌ڵكو تی ی بپه‌رێندرێت و به‌ره‌و خه‌ونێكی دیكه هه‌نگا بنرێت ده‌بینرێت كاری بۆ ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ست ده‌كرێت به ئاراسته‌ی درووست كردنی كێشه‌ی نێوه‌خویدا ئه‌و خه‌ونه به‌ره‌و دوواوه بنرێت ته‌نها بۆ مه‌رامێكی سیاسی كاتی چه‌ند كه‌سێك.زۆرێك له‌وانه‌ی كه به ویژدانه‌وه ده‌روانه ئه‌و كێشانه ده‌پرسن ئاخوَ كی به‌رپرسه له‌و هه‌رایه یان له‌و فیتنه‌یه؟؟.باوك و دایكی گه‌رمیان و رێژوان له‌و پرۆسه گێژاویه‌دا چیان پی ده‌بڕێت..لێره‌وه ده‌مه‌وێت بپرسم ئاخۆ بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه هاتۆته سه‌رشه‌قام و داوای چی ده‌كات، ئایه تا چه‌ند ئه‌و داواكاریه‌ی كه خوَپیشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن تاچه‌ند ره‌وایه؟ هه‌موو كه‌سێكی به ویژدان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه خوَپیشانده‌ران داواكانیان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی په‌یوه‌ندار بكه‌ن كه ئه‌وانیش بریتین له چاكسازی ئیداری و بن بڕ كردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی نادات په‌روه‌ری كوَمه‌ڵایه‌تی و به‌شداری پی كردنی زیاتری گه‌نجان و لاوان له پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفی له زانكوَكان و...هتد كه من بی گومان دڵنیام له‌وه ده‌سه‌ڵاتی حكومڕانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی خوَ پیشانده‌رانه‌وه له ئێستاشدا زوَر جدیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌و مانایه‌ی ئه‌م خواستانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی پشت گوی نه‌خستووه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه چه‌ندین جار په‌یوه‌نداران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته خوَ پیشانده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به گشتی هاوكاری حكومه‌ته‌كه‌یان بن و پشوو درێژ بن تابه یه‌كه‌وه خواسته‌كانیان بێننه دی كه خواستی هه‌موو لایه‌كه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیشه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
