ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی، ئاوێنه، لڤین ) خۆیان بۆ ڕانه‌گیراو به ئاشکرا دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و به ئاشکراش پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی یه‌که‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌که‌وه وواته 17 شوبات زۆرێک له‌و ڕۆژنامانه‌ی که خۆیان به موڵکی هیچ لایه‌نێک نازانن که‌وتونه‌ته هاندانی خه‌ڵک بۆ خۆپیشاندان و زیاتر ده‌یانه‌وێت که‌شه سه‌قامگیره‌که‌ی هه‌رێم به‌ره‌و ئاڵۆزی وگرژی به‌رن به هه‌واڵی نا ڕاست و چه‌واشه‌کاریه‌وه به به‌ڵگه‌شه‌وه ده‌یسه‌لمێنم که هه‌ر سێ ڕۆژنامه‌ی ناوبراو له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ئه‌تیکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌هلیان له‌ده‌ست داوه .
ڕۆژنامه ڕاگه‌یاندنێکه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕوداو وپێشهاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری وفه‌رهه‌نگی وزانستیه به ڕوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه، وه هه‌ر وڵاتێک ڕۆژنامه‌ی ئازادی تێدانه‌بێت بیر‌و ڕا جیاوازه‌کان کۆنه‌کاته‌وه ئه‌وا ئه‌و وڵاته به وڵاتێکی داته‌پیو داده‌نرێت له ڕوانگه‌ی گه‌شه‌ی سیاسی و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا هه‌ژمارده‌کرێت
وڵاته‌که‌ی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ده‌یان ڕۆژنامه‌ی ئازاد و که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی ئازاده‌وه هێشتا ناتوانم بڵێم له کوردستاندا میدیای ئازاد هه‌یه وه به‌ڵکو میدیای به‌ناو ئازاد به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌ی دروست کردووه له به‌رامبه‌ر دروستبونی میدایه‌کی ئازاد که هه‌واڵ و پێشهاته سیاسیه‌کانی هه‌رێم و جیهان به شێوه‌یه‌کی ڕاستگۆ وشه‌فاف پێشکه‌شی خوێنه‌ران و بیسه‌رانی بکات،
ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌یه که ببێته بڵندگۆیه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو دیوی ڕوداوه‌کان وه‌ک خۆی چۆن وێنه‌ی ده‌گرێت ووای بگوازێته‌وه به بێ گۆڕینی وێنه‌و به‌بێ خستنه‌سه‌ری بیر‌و ڕایی ڕاگه‌یاندکار، هه‌موومان خاوه‌نی بیر‌و ڕایه‌کی تایبه‌تین و هه‌مووشمان وه‌ک یه‌ک بیر ناکه‌ینه‌وه وه‌لێ ئه‌وکاته بیر وڕاکانمان تێکه‌ڵ به هه‌واڵێک ده‌که‌ین و له بڵندگۆه‌کی وه‌ک ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه بۆ ڕیکلامی لایه‌نێک و دژایه‌تی کردنی لایه‌نێکی تر ئه‌وسا پێمانده‌وترێت ڕۆژنامه‌ی حیزب یاخود میدیای سێبه‌ر .
له به‌رواری 23*02*2011 گۆڤاری لڤین هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه به مانشێتێکی گه‌وره‌وه له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه نوسرابوو ( خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه کوژراوێک و بریندارێکی سه‌ختی لێکه‌وته‌وه ) لێره‌دا هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه با بزانین چی له خواره‌وه نوسراوه که وه‌ک خۆی بۆتان داده‌به‌زێنم به بێ ده‌ستکاری کردنه‌وه
لڤین
پاش ئه‌وه‌ی دوێنی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامی ته‌قه‌کردنی هێزه چه‌کداره‌کان چه‌ندین برینداری لێکه‌وته‌وه .
یه‌کێک له‌و بریندارانه گیانی له‌ده‌ست دا .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنه‌وه به‌لڤین پرێسی راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسێك به‌ناوی مفه‌وه‌ز(سه‌ركار)بریندارده‌بێت به‌ڵام دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یگانی له‌ده‌ستدا. وه‌یه‌كێكی تر له‌وبریندارانه برینه‌كه‌ی سه‌خته .
سه‌یری چه‌واشه‌کاریه‌که‌و ئه‌تیکی ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یان بکه‌ن چۆن خه‌ڵکی به هه‌ڵدێردا ده‌به‌ن
کاکه‌ی لڤین ناڵێت له ئه‌نجامی ته‌قه‌کردنی هاوڵاتیانه‌وه پۆلیسێک کوژراو چه‌ند پۆلیسی تر بریندارکران ده‌ڵێت له ئه‌نجامی ته‌قه‌کردنی هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه پۆلیسێک کوژرا، ئێ کاکه‌ی لڤین بۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیتو چه‌واشه‌کاری ناکه‌ی بۆ پێت نه‌وتین هێزه چه‌کداره‌کان کێ بوون ؟؟؟
له به‌رواری 22*02*2011 ئاوێنه هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه به مانشێتێکی گه‌وره‌وه سه‌باره‌ت به شاری هه‌ڵه‌بجه نوسرابوو ( خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه 29 قوربانی لێکه‌وته‌وه ) بابزانین چی نوسراوه سه‌باره‌ت به‌و 29 قوربانیه
ئاوێنه
خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری هه‌ڵبه‌جه توند‌و تیژی زۆری لکه‌وته‌وه و خۆپیشانده‌ران و ئاسایش به گژیه‌کدا چوون و له ئاکامدا 29 قوربانی لێکه‌وه‌ته‌وه
خۆ پیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تا به هیمنانه به‌ڕێوه‌چوو دوواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌و لقی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ڕۆیشت بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به کاره‌ساته‌که‌ی 17 شوباتی شاری سلێمانی و پۆلیس وئاسایش ڕێگه‌یانه‌دا به خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و باره‌گای لقی پارتی له هه‌ڵه‌بجه بڕۆن له ئاکامدا شه‌ڕه به‌رد دروست بوو له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس 29 قوربانی لێکه‌وته‌وه که له‌نێوان قوربانیه‌کاندا 28 بریندار پۆلیس بوون و بریندارێکیش هاوڵاتی بوو که که‌وتبووه ژێر ده‌ست و پێی خۆپیشانده‌ران
ئه‌وه‌ش هه‌واڵه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه که به‌ڕاستی هه‌واڵێکی کۆمیدی و زۆر گاڵته ئامێزه ناڵێت خۆپیشانده‌ران له جیات ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌کانیان به لۆگۆ‌و شێوازێی شارستانیانه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن په‌نایان بردووه بۆ به‌ر به‌رد و دار، ئینجا ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له هه‌واڵه‌که‌دا پۆلیس به هه‌ڵگیرسێنه‌ری ڕوداوه‌که قه‌ڵه‌م ئاسا کراوه که‌چی له 29 قوربانیه‌که‌ش 28 قوربانی پۆلیس ده‌بن و که‌سیش باسی لێوه‌ناکات !!
هاوڵاتی
به‌ڵگه‌کان له‌سه‌ر هاوڵاتی زۆرن !! پێویست ناکات هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بخه‌مه به‌رچاوتان چونکه ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) وه‌ک گۆڤاره‌که‌ی (سڤیل)ه که هیچ کام له‌و دووانه پێناسه‌ی خۆیان نازانن یه‌کێکیان به هاوڵاتی مه‌شوره که‌چی سه‌ربازێکی ئێشکه‌گره له به‌رده‌م گرده‌که، ئه‌وه‌ی تریان خۆی به سڤیل ده‌نوسێت، ئه‌گه‌ر گۆڤاری سڤیل پاسێکی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر بووایه ئه‌وا دڵنیام کورسیه‌ک نه‌ده‌دۆزرایه‌وه سڤیلێک له‌سه‌ری دا‌نیشێت !!
لێره‌دا په‌یامی من هێرش نیه بۆ ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کان به‌ڵکو قسه له‌گه‌ڵ ویژدانی ئێوه‌دا ده‌که‌م، با ویژدانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ قسه‌م نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ده‌سه‌ڵات گه‌نده‌ڵه یان نا به‌ڵکو خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای هه‌موو گه‌لێکه که بیکات، سیمای شارستانیه‌ت خۆپیشاندانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌کان به‌ڵام تکایه با خوێن نه‌ڕژێت با خوێنی کاکه ( ڕێژوان ) و ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له شاری هه‌ڵابجه کوژرا وه‌ک یه‌ک با سه‌یریان بکه‌ین .
هیوادارم هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئاسایشێک وه‌ک ئاسایشی سلێمانی بێت با به گوڵ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه نا بۆ توند‌و تیژی ئێوه‌ش ئه‌ی خۆپیشانده‌ران هیزی ئاسایش و پێشمه‌رگه ڕۆڵه‌ی ئێوه‌ن ئێوه‌ش ئه‌بێت وه‌ک کوڕی ئه‌و نیشتیمانه سه‌یریان بکه‌ن وه‌ک پارێزه‌ری خاک و خه‌ڵک مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن .
ئه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له‌بیرتانه که ( گۆڕان ) به پێشمه‌رگه‌ی ده‌وت ( میلیشیا ) له‌بیرتانه چۆن ڕاگه‌یاندکاره به‌ناو ئه‌هلیه‌کان چۆن به پێشمه‌رگه‌یان ده‌ووت پێشمه‌رگه موڵکی حیزبه نه‌ک حکومه‌ت ؟؟ به‌ڵام ووا ئێستا پێشمه‌رگه‌کان له‌ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ردان له جیاتی فیشه‌ک له لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان گوڵ سه‌ری ده‌رهێناوه، ئایا پێشمه‌رگه‌تان ناسی ئه‌یی خه‌ڵکی سه‌ربه‌رز
وخۆڕاگری کوردستان ئه‌ی نه‌وه‌ی نوێی دووای ڕاپه‌ڕین ؟؟!!!!
له کۆتایدا په‌یامی من بۆ ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کان ئه‌وه‌یه، ئێوه کاری باشتان کردووه له ڕابردوودا جێگای ده‌ستخۆشیه، زۆر نهێنی ژوره تاریکه‌کان له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ( ده‌ستور، ئاوێنه، هاوڵاتی، لڤین ) بینرا و کۆمه‌ڵگاتان هوشیار کردۆته‌وه به‌ڵام له‌بیریشی مه‌که‌ن که ئێوه‌ن چوار شیره سواری نێو گۆڕه‌پانی ڕاگه‌یاندن پێویسته مۆڕاڵی خۆتان نه‌ده‌نه ده‌ستی هیچ لایه‌نێک چونکه ئه‌م قۆناغه له په‌ڕه‌ی گوڵ ته‌نکتره و پێویسته ئێوه ڕۆڵی کۆتری ئاشتی ببینن نه‌وه‌ک ببن به نه‌وت ئاگره‌که‌ی پێخۆشبکه‌ن، خۆتان باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئازادیه‌ک نه‌بێت له پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئێوه نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی که ئه‌مڕۆ بڵندگۆیه‌ک بن له‌ناو هه‌ریم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بخوێنرێنه‌وه !
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له لایی ئێوه‌وه‌یه ئه‌بێت ئێوه‌ش زۆر به هه‌ستیارانه و به ژیرانه ڕه‌فتار له گه‌ڵ ئه‌و که‌شه نا ئارامه‌ی ئێستادا بکه‌ن و ببن به مینبه‌رێکی ڕاستگۆ، وه مافی خۆشتانه پشتگیری هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی بکه‌ن به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوه پیرۆزه‌ی که هه‌ڵتانگرتووه .
ئاواره ئه‌مین
awaraamin@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
