گواستنه‌وه‌ی کێشه‌ی ناوه‌خۆی هه‌رێم بۆ به‌غدا جگه له‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی یه‌کڕیزی کورده له‌هه‌مانکاتدا مانای په‌راوێزخستنی په‌رله‌مانی کوردستانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسه ناوه‌خۆییه‌کان، به‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی کورد له عێراقدا و سیسته‌می فیدرالیه‌که‌ی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.ئاخر چ پێناسه‌ێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ببه‌خشرێ به په‌رله‌مانێک که نه‌ک هه‌ر پشتی پێ نابه‌سترێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوه‌خۆ به‌ڵکو ئه‌ولایه‌نانه‌ی که پێکیشیان هێناوه متمانه‌یان پێی نه‌بێت!
ئه‌مه له‌لاێک وه‌ده‌رخستنی له‌قیه له په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسیه‌ت له‌لاێکی تر کورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ خاڵی سفر له چاره‌سه‌رکردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌کان له‌به‌غدا، چوون به‌هیچ شێوه‌ێک پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی یان هه‌رلایه‌نێکی ناوه‌خۆی عێراقی چاوه‌ڕوان ناکرێت بۆ نیمچه کیانێک که له چوارچێوه‌ی عه‌شایرگه‌ری ده‌رباز نه‌بووبێت و ڕوخساری کارتۆنی بۆ خۆی دانابێت.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی خۆکوژی لاپه‌ڕه‌ێکی ره‌ش بێت له‌مێژووی نزیکی حوکمڕانی کورد له‌کوردستاندا ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی عێراقدا ڕویدا ده‌ستپێکی ڕه‌شکردنی لاپه‌ڕه‌ێکی تره.داواکاری ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراقی به‌ناونانی هێزی پیشمه‌رگه به مه‌نزومه‌ی به‌رگری نیشتمانی له‌بڕی هێزی پاسه‌وانانی هه‌رێم، ئاماده‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌خات که نه‌ک هه‌ر هاوده‌نگ نه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستان له کاتی ڕووبه‌روبوونه‌وی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان له‌باسکردنی خاڵه جێناکۆکه‌کان، به‌ڵکو خۆی خوازیاری ناشرین کردنی ڕوخساری کورد بێت.
له‌راستیدا ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دژایه‌تیکردنی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه له کوردستان که هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا سنووری چوارچێوه ته‌ندروستیه‌که‌ی به‌ربه‌ره‌کانی کردنی سیاسی تێدا به‌زێندرابوو.هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌وه‌شدا له‌و ڕووداوانه‌ی به‌مدوایه‌ی سلێمانی ئه‌و باره گرژه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی و گۆڕانی لێ که‌وته‌وه.له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره ناجێگیره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان تێیدا دژێت ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی فه‌رامۆش ناکرێت، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێران و تورکیا که بێگومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له باشوری کوردستاندا هه‌یه ڕۆلی ته‌ماشاکه‌ر قه‌بوڵ ناکه‌ن.لێ به‌ته‌نها تۆمه‌ت خستنه پاڵ هه‌ر لایه‌نێک له‌کوردستان به‌هاوکاری کردنی بێگانه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوازی ناشارستانی هه‌ڵسوکه‌وتکردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ میله‌ت و ئۆپۆزسیۆن چاو به‌ستنه‌وه‌و خۆ دوورخستنه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری گونجاو.
ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی ڕابردودا لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پشتگوێ خراوه چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتکردنه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی تازه که سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی نه‌بینیوه تا چاوپۆشی له که‌مته‌رخه‌میه‌کانیان بکات.چه‌وسانه‌وه لای ئه‌و چینه گه‌نجه پێناسه‌ێکی جیاوازی هه‌یه، له‌بڕی داگیرکردنی خاک دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و یه‌کسان بوون و هیوای ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ی لێ زه‌وتکراوه.ئه‌مه جگه له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که ڕۆژانه به‌چاوی خۆی ده‌یبینێ و ئه‌و خه‌مۆکیه‌ی له‌کاتی به‌راوردکردنی خۆی به به‌چه‌ی به‌نازی په‌رپرسه‌کاندا ده‌یگرێت.له‌هه‌مان کاتدا هه‌ڵقۆستنه‌وه‌ی داواکاری ڕه‌وای خه‌ڵکیو به‌کارهێنانی بۆ مه‌رامی سیاسی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه یان کارکردن به‌ئه‌جیندای سیاسی ده‌ره‌کی که مه‌ترسی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی هه‌بێت ته‌هوین کردنه به هزری خه‌ڵکی و جۆرێکی تره له گه‌نده‌ڵی که ده‌بێته هۆی له‌دستدانی باوه‌ڕپێکردنیان و له میله‌تیان دوور ده‌خاته‌وه.
ئاشکرایه دواخستنی کێشه‌کان یان به‌کارهێنانی هێز ناچێته ناو چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رکردن، هه‌روه‌ک چۆن پڕۆسه‌ی ئاشکراکردنی هه‌ر نه‌خۆشیه‌کی کوشنده بۆ تاک له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه به‌چوار هه‌نگاو تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گاته چاره‌سه‌ر که ئه‌ویش پێکهاتووه له( نکۆڵی کردن، گفتوگۆکردن، قه‌بوڵکردن، چاره‌سه‌ر) به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵات گه‌ر خوازیاره هه‌نگاوێک له‌میله‌ت بێته پێش‌و ده‌ست به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بکات ده‌بێت خۆی له خانه‌ی نکۆڵی کردن ده‌ربازکات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
