له هه‌موو دنیادا هه‌ر مرۆڤێك به مافی خۆی ده‌زانێت كه ئازادانه و به‌بێ رێگری كردن گوزارشت له ماف و داواكارییه‌كانی خۆی بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گوزارشت كردنه له چوارچێوه‌یه‌كی یاسییدا كارێكی ته‌ندروسته و پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش كه ئه‌و مافه له رۆڵه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی زه‌وت نه‌كات چونكه گوزارشتكردن له ماف و موماره‌سه‌كردنی ئازادییه‌كانی تاكه‌كه‌س موچه و ده‌رماڵه و پله‌وپایه نییه كه‌ده‌سه‌ڵات وه‌كو پیتاك بیبه‌خشێته تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.
رووداوه‌كانی له‌سه‌ر كار لابردنی بن عه‌لی سه‌رۆكی تونس و دواتر ناچار كردنی موباره‌ك به‌جێهێشتنی كورسی ده‌سه‌ڵات هێنده‌ی تر جۆش و خرۆشی به‌گه‌لانی ناوچه‌كه به‌خشی و كه بێنه‌ده‌نگ و بوێرانه چوَك به نێزه به‌ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات دابده‌ن، ئیستا خۆپیشاندانه‌كان زۆر ووڵاتی دیكه‌ی وه‌كو به‌حرێن و یه‌مه‌ن و لیبیای گردۆته‌وه و هاوكات شاری سلێمانی و له په‌رچه كرداری توندوتیژییه‌كانی خۆپیشانده‌ران كه به‌رامبه‌ر لقی چواری (پ.د.ك) كردیان به فیشه‌ك وه‌ڵام درانه‌وه كه گه‌نجیك شه‌هید و 57 خۆپیشانده‌ری دیكه بریندار بوون كه بێگومان ئه‌مه به‌شێكه له كه‌لتوری ده‌سه‌ڵاتی رۆژهه‌ڵاتی به‌رامبه‌ر ده‌نگی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر.
به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان سه‌ره‌تای نائارامییه‌كان
له بارودۆخێكی هه‌ستیاردا و له كاتێكدا زۆر له هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین كه پریشكی ئاگری توڕه‌ی خۆپیشانده‌ران له تونس و میسره‌وه بپه‌ڕێته‌وه به‌ره‌وه سوریا و زۆربه‌شمان ئه‌و پێشبینیه‌مان ده‌كرد، له‌وكاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێرای راڤه‌كردنی بارودۆخه‌كه چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌نه ڕوو كه به‌رای زۆرێك له چاودێرانی سیاسی به (مه‌رجی ته‌عجیزی) له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ش به چاره‌سه‌ری ده‌زانن.
به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ی.ن.ك و پ.د.ك به‌توندی وه‌ڵام بدرێته‌وه، توندی په‌رچه‌كرداره‌كان گه‌یشته ئه‌و راده‌ی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و گۆڕانیش ناچار بوو له رێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌حسی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌كه‌یانه‌وه رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات.
دۆخی بازار له پاش به‌یاننامه‌كان
به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان له كاتێكی واهه‌ستیار و وه‌ڵامی پارتی و یه‌كێتی به‌راده‌یه‌ك توندوو بوو زۆر به خیرایی كاریگه‌ری خراپی له بازاری سلێمانیدا دروست كرد، بازرگانێك پێی وایه به‌یاننامه‌كه كاریگه‌ری خراپی له دۆخی بازردا دروستكرد‌و و زۆرێك له بازرگانه‌كان ناچار بوون مامه‌ڵه‌كانیان رابگرن چونكه هاوڵاتیانی له بارێكی ده‌روونی ناجێگیردان و ئه‌مه‌ش كاری كردۆته سه‌رمامه‌ڵه‌كردنی بازاره‌كان، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه چاودێكیش پێیوایه ده‌سه‌ڵات و گۆڕان له بری ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه به‌پێچوانه‌وه یه‌كتر تۆمه‌تباركردن و هێرشه‌كانیان له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه بۆسه‌ر یه‌كدی توندتر كرده‌وه.
سلێمانی گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكان
سروشت و پێكهاته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌وجۆریه كه هه‌میشه ده‌نگی ناره‌زایی له‌م شاره‌دا بڵنده و سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له بیروبۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌م پێناوه‌شدا قوربانی زۆریان به‌خشیوه بۆیه له‌م بارودۆخه‌ی ئیستادا زۆرێك له چاودێران وای بۆده‌چن كه‌سلێمانی بۆته گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێكان چونكه ئه‌م شاره ئیستا جگه له ململانێی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی پارتیش له هه‌وڵی جدی و به‌رده‌وامدایه كه بتوانێت هه‌یمه‌نه‌تێك له‌وشاره‌دا بۆخۆی دروست بكات.
چاودێرێكی سیاسی ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا سلێمانی تێكه‌وتوه به ته‌حریكی ده‌روه ده‌زانێت و پێی وایه ئه‌مه به‌شێكی ململانێنی نێوان پارتی و ئێرانه له‌سه‌ر حیسابی سلێمانی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ئێران توڵه له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
ئه‌و چاودێره سیاسییه پێیوایه كاتێك ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشانده‌ران له هه‌ولێر كونسوڵگره‌ی ئێران به‌ردباران ده‌كه‌ن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنوری پارتیدا خۆپیشاندانیش رێكخستنی تاراده‌یه‌ك سه‌خته بۆیه پێده‌چێت ئیران ئه‌و ناره‌زایه‌تیی وبارودۆخه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی گۆران كه‌وته‌وه به‌هه‌لی زانیبێت بۆتۆڵه‌كردنه‌وه له پارتی چونكه ئیران دوو ئامانجی گرنگ ده‌پێكێت كه ئه‌وانیش یه‌كه‌م تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له پارتی و دووه‌م دروستكردنی ئاژاوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
خۆپیشانده‌ران و زێره‌ڤانی
له یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی روداوه‌كه‌ی سلێمانی لێپرسراوی لقی 4 (پ.د.ك) گله‌یی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانی پارێزگاریان لێبكه‌ن، رۆژنامه‌نوسێكیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس به‌ته‌نها شه‌قامی مه‌وله‌ویان پێكۆنتڕۆڵ نه‌كراوه كه به‌بۆچوونی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه مایه‌ی پرسیاره له هه‌مانكاتدا له هه‌ولێر و سۆران و دهۆك و شه‌قلاوه باره‌گاكانی گۆڕان ده‌سوتێنرێن، بۆیه پارتی به‌بیانوی پارێزگاری كردن له باره‌گا و كادره‌كانی هێزی زێره‌ڤانی ده‌هێنێته سلێمانی، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكی سلێمانی له دژی هێنانی ئه‌و هێزه په‌رچه‌كرداری توند ده‌نوێنن و ده‌رژێنه‌وه سه‌رشه‌قامه‌كان و ته‌نانه‌ت زانكۆی سلێمانیش له‌م په‌رچه‌كرداره بێده‌نگنابێت و خوێندكاران خوپشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دوادی چوڵكردنی ده‌كه‌ن، هینانی ئه‌و هێزانه نه‌ك بارودۆخه‌كه‌ی ئارام نه‌كرده‌وه به‌ڵكو ئالۆزتری كرد چونكه ئه‌وان لقی چوار به‌تاوانبار ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی شاره‌كه‌یان.
ره‌نگه ته‌سفیه‌ی حیساب بێت
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ئه‌م خۆپیشاندانه بۆیه‌هۆكارێك كه‌پارتی زۆر زوو بیقۆزێته‌وه بۆ پێكانی دوو ئامانج، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه پێده‌چێت پارتی مه‌به‌ستی بێت تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له سلێمانی بكاته‌وه كه زۆر به زه‌حمه‌ت توانی ته‌نها یه‌ك كورسی له‌وشاره به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌مه‌ش به‌شكستێكی گه‌وره‌ی خۆی ده‌زانێت له‌وسنوره‌دا ئامانجی دووه‌م ئه‌وه‌یه بوونی كیشَه‌ی به‌رده‌وام له سنوری سه‌وزدا به‌زییان بۆ یه‌كێتی ده‌گه‌رێته‌وه.
زه‌ره‌رمه‌ند كێیه؟؟
له‌كۆی ئه‌م رووداوانه‌ی كه له‌سنوری سلێمانی رووده‌ده‌ن زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ركی خه‌ڵكی سلێمانییه چونكه جگه له‌و زیانه‌گیانییه‌ی له ئاكامی توندوتیژییه‌كان به‌ریانده‌كه‌وێت زیانی زۆریش به‌بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئابوری و بازار ده‌گات له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه پێگه‌ی شاری سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو هه‌وڵیر و دهۆك لاواز ده‌بێت.
زه‌ره‌رمه‌ندی دووه‌م له‌م هاوكێشه‌یه‌دا (ی.ن.ك) ه چونكه ئاراسته‌ی روداوه‌كان به‌وئاقاره‌دا ده‌ڕوات چ به مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ریكه شه‌قام كۆنتڕۆڵ ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش به قازانج بۆ پارتی و ئۆپوزسیوَن ده‌گه‌رێته‌وه و به‌زیانیش بۆ یه‌كێتی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
