له كتێبی (ئازاره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ له یاداشتی پێشمه‌رگه‌یه‌ك) كه نووسه‌ره‌كه‌ی كاك ئازاد كاكلی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبی سوسیالسته، نوسه‌ر باس له ڕوداوێك ده‌كا كه ساڵی 1983 له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براكوژی ڕویداوه و ده‌ڵێت له نزیك گوندی جل به‌سه‌ری سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی سوسیالست و یه‌كیه‌تی منیش چومه ناو گونده‌كه ئاو بۆ هاوڕێكانم بێنم ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن له حه‌وشه‌ی ماڵێك ڕاوه‌ستابوو پێی گوتم ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ كێیه منیش وتم ئێمه (سوسیالست) له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئافره‌ته‌كه له وه‌ڵامدا گوتی (ئه‌وه كوردستان به‌ش ده‌كه‌ن به‌خوا كوڕم كورد قه‌ت نابێته هیچ) .ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕوداوه‌ی بیر هێنامه‌وه به‌یاننامه تونده‌حه‌وت خاڵیه‌كه‌ی گۆڕان و وه‌ڵامه تونده‌كه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتی نه‌بو به‌ڵكو هه‌ڵوێست و كاردانه‌وی ئه‌م ڕوژنامه‌نوسانه‌بوو كه به قه‌ڵه‌مه‌كانیان شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاندی وایان به‌رپا كرد ئازاره ناخۆشه‌كانی شه‌ڕی شومی ناوخۆی به‌بیر خه‌ڵك هێنایه‌وه و به بی هه‌ست كردن به مه‌سئولیه‌ت و له جیاتی هه‌وڵدان بۆ كپ كردنه‌وه بارگرژی ئه‌م دۆخه نه‌ویستراوه زۆر به خه‌ستی قه‌له‌مه‌كانیان به‌كارهێنا و به هه‌لچونه‌وه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه كرد و حه‌مله‌ێكی گه‌وره‌ی ناوزڕاندن و ته‌خوین و هاندانی خه‌ڵك دژ به یه‌ك و قسه‌ی بازاڕی له لایان به ڕێوه‌چو، قسه‌ی ئه‌و ئافره‌ته كورده‌ی كه‌پێش 29 ساڵ له داخی ناته‌بایی كوڕه‌كانی ئه‌م گه‌له كردویه‌تی ده‌بی ئێستا به‌و خه‌ڵكانه بڵین (ئه‌وه كوردستان به‌ش ده‌كه‌ن به‌خوا كورد خاوه‌نی ئێوه‌بێت قه‌ت نابێته هیچ) .ئه‌م حاله‌ته نه‌خوازراوه زۆر خه‌ڵكی قه‌له‌م به‌ده‌ستی هێنا مه‌یدان به‌ڵام چه‌ند دانه‌یه‌كیان نه‌بێت كه‌س نه‌بو قسه‌یه‌كی خێر بكات و هه‌وڵبدات چۆره ئاوێك به‌م ئاگره دا بكات و لانی كه‌م ئه‌زعه‌ف وئه‌لئیمان به‌كاربێنی و ئه‌زمونی كوردستان به چاوێكی گه‌وره‌تر له حیزبه‌ی خۆی سه‌یر بكات.ده‌كرا خه‌ڵك هانبدرێت لێك بورده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌ك زمانی دیالۆگ و ڕێگا چاره بۆ كێشه‌كه بدۆزرێته‌وه به‌لام به داخه‌وه له جیاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ته‌نیا توی ڕق و كینه‌یان چاند له هه‌ناوی تاكی كوردیدا به شێوه‌یه‌ك كه خه‌ریك بو به نوێژی نیوه‌ڕۆ ئاسمانی كوردستان‌مان لی تاریك بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم له ژماره (30) ڕۆژنامه‌ی بزاو و تاره‌كه‌ی د.ئاراس عه‌بدولكه‌ریم له ژماره (963) ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر و قسه‌كانی كاك ئارێز عه‌بدوالله لێپسراوی مه‌لبه‌ندی سۆرانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (703) بڵاوكراونه‌وه ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ربون و گه‌واهی ئه‌وه‌یاندا كه خه‌ڵكانیك هه‌ن له دڵسۆزی و هه‌ست كردن به مه‌سئولیه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وه دان پێش ئه‌وه‌ی تاریكی بێت خه‌ریكی كردنه‌وی په‌نجه‌ره‌یه‌كن بۆ ڕوناكی، نیلسۆن ماندیلای سونبولی داد و ئاشتی كاتی له ساڵی 1994 به سه‌رۆك كۆماری ئه‌فریقیای باشور هه‌لبژێردرا گوتی (وڵاتی ئێمه وه‌ك په‌لكه زێڕینه‌ێكه و گه‌لی ئێمه زۆر ڕه‌نگی هه‌یه ئێستا ده‌بی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌فریقیا ی باشور ده‌ستی یه‌ك بگرن نابی ئه‌وه‌ی ڕویدا له بیرمان بچێته‌وه.به‌لام ده‌بی ببورین) .ئه‌وه‌ی ماندیلا له وڵاته‌كه‌ی خۆی داوای كرد و پاشانیش بوه واقیع ده‌كری ئێمه‌ش داوای هه‌مان شت بكه‌ین و هه‌وڵی جدی بۆ بده‌ین چونكه پێكهاته‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆشمان ئێستا وه‌ك وڵاته‌ی ماندیلا په‌لكه زێڕینه‌یه و زۆر ڕه‌نگی جیاوازی تیایه بۆیه حه‌قه خه‌ڵك هانبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی یه‌كتر بگرن و لێك بورده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌ك چونكه له كۆتاییدا هه‌موو سه‌رنشینی پاپۆڕێكین كه پێی ده‌وتری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پاپۆڕه هه‌ر كونێكی تیاببی ئه‌وا هه‌موومان سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كانمان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بین.كه باسی گه‌نده‌ڵی و كه‌م كورتیش ئه‌كری ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش ده‌ست به‌كاربونی به ڕاشكاوی باسی كردوه و باسی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حه‌قه پڕۆسه‌ی چاكسازی له سه‌ر پشتی كیسه‌ڵ بهێنرێته خواره‌وه و گه‌رم وگوڕتر بكری هه‌رچه‌نده ڕیگاكه هه‌زاران میل دووره و به‌ربه‌ست زۆره به‌ڵام یه‌كه‌م هه‌نگاو زۆر گرنگه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
