
په‌رله‌مانی ئێستای کوردستان له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و به به‌شداری هه‌موو حیزب وگروپه سیاسیه‌کانی کوردستان له 2009.7.25 له لایه‌ن هاوڵاتیانی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.هه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه‌ش متمانه‌و شه‌رعیه‌تی داوه به حکومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌م دامه‌زراوانه، حکومه‌تی هه‌رێمو په‌رله‌مانی کوردستان له رووی یاسایی و جه‌ماوه‌ریه‌وه تا ته‌واوبوونی خوله‌که‌یان و کاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی له سوید هه‌موو جۆره هه‌وڵێک بۆ تێکدانی ئه‌م سه‌قامگیریه له کوردستانی باشوور ره‌تده‌که‌ینه‌وه و داوا له هه‌موو رێکخراوو کۆمه‌ڵ گرووپه‌کانی کوردستان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین که هه‌موو هه‌وڵ توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ر دژی ئه‌م جۆره ده‌نگه نه‌شازو بانگه‌شه گێره‌شێوانه‌ی گۆڕان.
هه‌ر بارگرژیه‌ک ئه‌گه‌ر لر کوردستان دروست بێت، به‌پێ هه‌موو ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی گه‌له‌که‌مان به درێژایی چه‌ند ساڵه‌ی رابوردوو، به دڵنیاییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی و راسته‌وخۆ ئه‌وا ته‌نها هاووڵاتیانی کوردستانه.
له رووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ئه‌م ده‌ستکه‌وته ته‌نها ده‌ستکه‌وتی باشوری کوردستان نیه به‌لک و هی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستانه
ئۆپۆزیسۆن له کوردستاندا به له په‌رله‌مان له چورچیوه‌ی یاسادا به‌کار بهێنێت و سندوقه‌کانی ده‌نگدانیش بکه‌نه سه‌نگی مه‌حه‌ک، نه‌ک ئاژاوه‌نانه‌وه‌و به فیرۆدانی هه‌موو توانا و خه‌بات و خوێنی شه‌هیدانی
گه‌له‌که‌مان.
کۆمیتەی هاوکاری هێزەسیاسیەکانی کوردی وکوردستانی لە سوید
١ / ٢ / ٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
