
ئێمه، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌ك بونیادێكی سه‌ربه‌خۆی نێو هه‌رێمی كوردستان له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبونمان به خه‌باتی مه‌ده‌نیانه، دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانه، ده‌سه‌ڵاتی یاسا و سه‌روه‌ربونی، په‌راوێزنه‌خستنی هیچ لایه‌ن و بیروباوه‌رێك، داواكارین له هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان كه گفتوگۆ و دانوستان له جێی لێكترازان و دابڕان بكه‌نه بنه‌مای كاركردن.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك رێكخراوی ناحكومی كوردستان كه له خواره‌وه ناومان هاتوه، داوا له هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین چ ئه‌وانه‌ی له نێو ده‌سه‌ڵاتن و چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن كه ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتیانه بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره، كاتی ئه‌وه هاتوه كه گفتوگۆ جدی له نێوان هه‌موو هێزه سیاسیه‌كاندا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له رای یه‌كتر نه‌ك په‌راوێزخستن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا یاسایی و شه‌رعیانه‌ی كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمدا بونیان هه‌یه.
ئێمه له كاتێكدا ره‌خنه‌مان له ئه‌دای په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌یه و داوای چالاككردنی په‌رله‌مان و چاكسازی له به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین به پێویستی ده‌زانین كه چاكسازی راسته‌قینه له سیستمی سیاسی‌دا بكرێته ئه‌وله‌ویاتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
داوكارین په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌زگایه‌كی باڵا و شه‌رعی له كوردستاندا ببێته نمونه‌ی زه‌مینه‌سازكه‌ر بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان هێزه سیاسیه‌كان و داكۆكیكردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان پشوی گفتوگۆیان درێژ بێت، كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببه‌ن نه‌ك به‌ره‌و ئاڵۆزی و قه‌یران، گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بێت نه‌ك شێوازی دیكه، هێزی جه‌ماوه‌ر به‌گه‌ڕبخرێت بۆ پێكه‌وه‌ژیان نه‌ك لێكترازان و دووبه‌ره‌كی، ئه‌دای په‌رله‌مان چالاكبكرێت نه‌ك هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له كاروباری په‌رله‌مانی و حكومی نه‌هێڵرێت.
رێكخراوه ناحكومیه‌كان له سلێمانی ده‌ستپێشخه‌ری دروستكردنی گروپێك ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌دی كه‌شێكی ئارام و دور له توندوتیژی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی هه‌موو پارته سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه‌ی له سه‌ره‌وه باسكراون به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنیان.
ناوی رێكخراوه‌كان:
- ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت – CDO
- رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – CSI
- په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن – KIE
- رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی كورد – KHRW
- رێكخراوی ده‌نگی پیران – VOP
- فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كان
- رێكخراوی چالاكی لاوان – YAO
- سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان – YADC
- رێكخراوی لانه‌ی مناڵانی كوردستان – KCN
- رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی – WADI
- ڕێكخراوی كه‌مپ
- رێكخراوی هه‌تاو
- سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان
