هێنانەوەی مەسەلە بۆ هەر باسێک دەبێت دەقاو دەق مەبەستی باسەکە بپێکێت، لەهەمان کات دا دەبێ مەسەلەکە واقیعانەبێت و لە ئەدەبی ئەو میللەتە بوون و جێگای دیار بێت، ئەو مەسەلەیەی کاک مەلا یاسین لەسەر دەروێش و هەلپەرکێ هێناویەوە دوور بوو لە واقعی تەکیەو خانەقای شێخ و دەروێشایەتی، چونکە ئەوەی شارەزای تەکیەو خانەقاو شێخ بێت دەزانی کەوا شای و هەلپەڕکێ بۆ تەکیەو دەروێشان نەدەگونجا چونکە هەلپرکێ و شایی نەفس دەبزوێنێ ئەمەش بۆ دەروێش و مەریدانی شێخ کارێکی شەیتانیە، هەروەها لەهیچ تەکیەو خانەقایێکی شێخا دەروێشەکان و بەبێ فەرمانی شێخ حاو حویان نەکردوە، چونکە بەقەولی ئیسلامان ئەو شوێنەی هەلپەرکێ و شایی لێبکرێت ئەوە حەفت سالان یەک دەنکە گیای لێ ناڕوێت
کەلتور کۆمەلێک داب و نەریتی میللەتە، هەرمیللەتەو کەلتورێکی تایبەتی هەیە جیای دەکاتەوە لەمیللەتێکی تر، شایی و هەلپەرکێ و سەما بەشێکن لە کەلتوری میللەت، کوردیش لەم بوارەدا سەرەرای بن دەستی و چەوساوەیی لەزۆر لەمیللەتانی دراوسێ ی دەولەمەند ترە زیندویی هەرمیللەتێکیش بە مەزنی کەلەتورەکەی دەپێورێت، لەزۆر قۆناغەکانی خەباتی میللەتی کورد شایی و هەلپەرکێ و گۆرانی بەشێکی کاریگەر بووینە لەو مەیدانەدا، بۆیە دوژمنان هەردەم سانسۆریان لەسەر دادەنا
لەکوردستان دا تەکیەوخانەقای شێخەکان دوو جەمسەر بوە، جەمسەرێکی ئاینیان هەبوە، کەبەهۆیەوە هەموو دەستەو پێوەندو خەلکی هەژاریان بەخۆوە بەستبۆوە، جەمسەری دووەمیش ئابوری بوو، کەهەرچی زەکات و سەرفترەو دیاری وداهاتی نوشتەو ...هتد بۆ تەکیەو خانەقا دەهات هەموو ئەو یارمەتیانەش تەنها بۆ شێخ و بنەمالەکەی بوو، دەروێش و پێوەندەکانیشی ڕازی بوون بەوەی کەوا زەوی فەرش بکەن و ئاسمان بەخۆ دابدەن و بەچەلاو و نیسکێکی شێخیش زۆر شوکور بوون تەنها شێخ ڕازی بێت
کورد بەشێوەیێکی گشتی زۆر حەزی بەشایی و هەلپەڕکێ یە، ئەمەش یەکێکە لەعادەت و تەقالیدی ئەم میللەتە، لەهیچ زەماوەندێک نەبوە شایی و هەلپەڕکێ ی تێدا نەبوبێت هەر بۆنەیێکی نیشتمانی، کۆمەلایەتی، سەیرانی بەهاران بۆنە خۆشەکان، بەبێ شایی و هەلپەڕکێ تێپەڕ نەبوە، ئەمە خۆی لەخۆدا دل تەری و ڕووخۆشی ئەو میللەتە نیشان دەدات، لەمێژوی کوردیش دا زۆر جاری واش بوە خەلکی کورد چوە شایی و هەلپەڕکێ ی بۆ غەیرە کوردو غەیرە ئیسلامیش کردوە، زۆر لەو دەڤەرانەی کە گوندی کوردی ئیسلام و فەلەکان تێکەلاون لەکاتی زەماوەندی فەلەکان کورد بەشایی و هەلپەرکێ بەشداری خۆشی فەلەکانیان کردوە، کەسێک، مەلایێک، شێخێک ڕیگر نەبوە لەە کارە، کەسێکیش بەخەیەیالی دانەدەهات کە ڕۆژێک لەڕۆژان دێت ئەو کارەمان لێ قەدەغە دەکەن و هەلپەرین و بەشداری خۆشی کەسان و میللەتانی دیکە بە فیتی دوژمن لە قەلەم دەدەن
ئاشکرایە ئەو شارستانیەتەی ئێستا بەشارستانیەتی ئەروپاو یان ڕۆژ ئاوا دەناسرێت، ئەگەر دوێنێ مرۆڤایەتی قەرزاری شارستانیەتی ڕۆژهەلات و گەلانی دیکە بێت، ئەوا ئیمڕۆ دەبێ سوپاسی شارستانیەتی ئەوڕوپی بکات لەو هەموو نازو نیعمەت و کارئاسانیەی بۆ مرۆڤایەتی کردوە ئەو هەمو پێشکەوتنەی بۆ مرۆڤایەتی بەرجەستە کردوە، بۆیە خۆدابڕان لەو شارستانیەتە مانای دواکەتن و نەزانی و نەفامی و سەرلێ شێواویە
شارستانیەتی ڕۆژئاواسودی لەهەموو شارستانیەکانی پێش خۆی وەرگرتوە، هەر داب و نەریت و ئاکارێکی جوانیان لە گەلانی دیکە بەدیکردبێت ئەوە زۆر بەئەمانەتەوە گواستیتیانەوە لای خۆیان و سودیان لێ بینیوە، وە ئەوان هیچ پێیان شەرم و گوناه نیە ئەگەر سوود لەکەسێکی دیکە وەربگرن، یان بەشداری خۆشی یەکێکی دیکە بکەن
هەموو ئەو تەکنۆلۆجیایەی لەبەر دەست مرۆڤ دایە ...بەووردو درشتیەوە...تەکنۆلۆجیای ڕۆژئاوایە، هەموو کەسێکیش بەکاری دێنی، هەموو میللەت و وولاتێکیش مافی ئەوەی هەیە سودی لێ ببینێت و وولاتەکەی خۆی پێ ئاوەدان بکاتەوە، ئێمەی کوردیش لە مەلامان، قەشەمان بێ دینمان، بەدینمان، خراپمان، باشمان، هەژارمان، دەولەمەندمان بەکاری دێنین، ئەمە هیج مەسەلەیێک نیەو کەسیش نالێت بۆ بەکاری دێنی، یان ڕۆژئاوا بلێت نابی تۆ بەکاری بێنی چونکە تۆ کوردی یان ئیسلامی، ، بەلام باشە بۆ ئەگەر تەقەیێکی خۆشیمان لەگەلیان بەئاسمان وەنا بەشداری خۆشیێکمان لەگەل دا کردن، پێچە شایێکمان بۆ کردن، ئەوە کوفرو نامۆو ناواقعیە، ، باشە من لە مەلا یاسین وەرتی دەپرسم ...ئەو جل وبەرگەی لەبەرتە، ئەو ئۆتۆمۆبیلەی لەژێرتە، ئەو مۆباییلەی لەگیرفانتە، ئەو خواردنەی دەیخۆی، ئەو ئازادیەی لە سایەیەوە قسەی زلی پێ دەکەی، ئەو کەلەندەرە زاینیەی کە معاشەکەتی پێ وەدەگری، ئەو مایکەی کەسەدای قورئانەکەتی پێ بەرز دەکەیتەوە، ئەو چاپخانەیەی پەرتوکەکانتی پێ بەچاپ دەگەیێنی، ئەو تەلەفزیۆنەی جۆرەها فیلیمی پێ تەماشادەکەی، ئە چەندین و چەندینی دیکە هەمووی دەستکردو تەکنۆلۆجیای ڕۆژئاوای فەلە نینە، باشە بۆ ئەمانە بەکارهێنانیان ڕەوایە، بەلام ئاهەنگێکی خۆشی سەری سال کەئێستا بویتە مولکی هەموو مرۆڤایەتی ئەوە نامۆو کوفرە،
لە دونیای ئیمڕۆی عەولەمەدا میللەتان و حکومەتەکانیان دەبێت خٶ لەگەل ئەم ڕەوشە بگونجێنن ئەگەرن بەدوا دەکەون، ئەگەر حکومەتەکان دەرگا لەسەر میلەتەکانیان داخەن، یان لەڕێگەی نۆکەرەکانیانەوە چەواشەیان بکەن، ئەوە هەلبەت ڕۆژێک دادێت ئەو دەرگاو کۆتە دەشکێنن و یان وولات بەدەریان دەکەن یان بەبەر غەزەبی میللەت دەکەوەن، ئێمەی کورد هەتا دوێنێکی زوو بێ ئاگا بووین لە هەبون و نەبونی هەموو ئەو پێشکەوتنانەی خەلکانی دیکە پێ ی گەیشتبوون، ئەوەی هەمان بوو نەمان بوو، تەنها پەنا بردن بۆ چیاکان بوو بۆ بەرگری کردن لەبونمان لەم دونیایەدا، ڕوو لەعەرەبستان کردن بۆ دونیای دووەممان، بەلام کەسەربەخۆییان نیشان داین چاومان کرایەوە، بۆمان ڕوون بۆوە تەنها چیاو عەرەبستان لەدونیای کورد دانیە بەلکو دونیایێکی تریش هەیە مرۆڤی کورد دەبێ تەعاملی لەگەل دابکات ئەگەر نا ئەوە ...مال داری کەرێ کون لە پاشۆل...دەبین
لە کۆتایی دا حەزدەکەم مامۆستا مەلا یاسین وەرتی ئەوە بزانێت، لە ئەوڕوپای فەلە، هەمو کەسانێکی ئەوڕوپی کەپەنابەرە لەوێ بە ئیسلام و غەیرە ئیسلامەوە لەهەر بۆنەیێکی ئاینی یان نیشتمانی مافیان هەیە ئەو ڕۆژە مندالەکانیان نەچنە قوتابخانە یان گەورەکان نەچنە کار بۆ خۆیان ئاهەنگ بگێرن، کەچی لەوولاتە ئیسلامیەکان هاولاتی غەیرە ئیسلامی خۆیان سەردەبڕن و فەرمانی قەتل و عامیان بۆ دەردەکەن
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
