ئه‌گه‌ر نیشانه‌ت له ئه‌ستێره‌كان گرت به‌ڵام له مانگتدا هیچ كێشه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه نیشانه‌ی شتێكت گرتبێ، زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ر نیشانه‌ش ناگرن!...كۆنفۆشیوس
نكوڵی له‌وه ناكرێت كه نوخبه‌یه‌ك له ڕۆشنبیران به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و نادادی و ناشیرینیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بونه‌ته ڕچه‌شكێن و قوربانی مه‌زنیان داوه له پێناو هۆشیاری و شه‌فافیه‌ت و داواكردنی ماف له‌م هه‌رێمه‌دا، ده‌سه‌ڵاتیش حسابی بۆ ڕاڤه‌و ڕوانینی ئه‌م توێژه كردووه، بۆیه له زۆر قۆناغدا خۆی ماكیاژ كردۆته‌وه تا له به‌رچاوان نه‌كه‌وێت، هه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م توێژه‌یه وای له هه‌ندێ حزب كرد كه ڕیفۆرم له ئه‌دای كاریاندا بكه‌ن، ئه‌مه"ئه‌گه‌ر له دروشم ته‌جاوازی كردبێ" به‌رله خودی حزبه‌كه، ده‌ستكه‌وتی نوسه‌رو ڕۆشنبیرانی بوێر‌و بێ لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی حزبه،
هاوكات مامۆستایانی ئاینیش ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌و هه‌یه له پرۆسه‌ی هۆشیاریداو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌ده‌م پرس و داخوازی خه‌ڵكه‌وه‌ن، له هه‌ر (168) سه‌عاتێك، كاتژێرێكیان ته‌رخان كردووه بۆ فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هی له خراپه، بۆ باسكردنی دزیی و تاڵانی و به فیڕۆ دانی سامانی گشتی و نه‌مانی ئه‌مان و نه‌بونی كاره‌باو ئاو و سوته‌مه‌نی و به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی پڕۆژه‌كان و ده‌یان پرسی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ژیانی هاوڵاتیان، كه‌واته گوتاری مامۆستایانی مینبه‌ریش ته‌واوكه‌ری ئه‌ركی ڕۆشنبیرانی ژیرمه‌نده‌و ناشێ هه‌وڵ و ماندو بونیان نادیده بگیرێ، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه دا ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان خستیانه ڕوو بۆ خه‌فه‌كردنی سه‌دای مزگه‌وته‌كان به باینوی ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند نوسه‌رێك!جێی سه‌رسوڕمانه،
ئه‌كرا ئه‌و ڕۆشنبیرانه به‌رله‌وه‌ی هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه بنێن، به‌یان نامه‌یه‌ك یاخود وته‌یه‌كیان هه‌بوایه سه‌باره‌ت به‌و چه‌ند نوسه‌ره كه پێچه‌وانه‌ی ئیتیكی ڕۆژنامه‌نوسی و ئادابی گشتی په‌لاماری پیرۆزیی و موقه‌ده‌ساتی ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان داوه، ئه‌و مامۆستایانه‌شی كه په‌رچه‌كرداری توندیان هه‌بووه، هه‌رگیز كۆی ڕۆشنبیرانیان به هۆكاری پێشێل كردی پیرۆزیه‌كان نه‌زانیوه، به‌ڵام سه‌یره ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه هه‌ڵگری سیفاتی ڕۆشنبیرین له‌و نوسراوه‌دا بێ جیاوازی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانیان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادی وێنا كردووه،
ئه‌كرێ لێره‌دا ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی ڕابردوو بیری ئه‌و ڕوشنبرانه بخه‌ینه‌وه كه مامۆستایانی ئاینیش وه‌كو نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسان توشی گرتن و ئیهانه‌و ته‌قه لێ‌كردن و نه‌قڵ كردن و موچه بڕین و ده‌رده‌سه‌ری زۆر كراون، كه‌واته مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنفكران به جیاوازی بیر‌و ئایدۆلۆژیانه‌وه له یه‌ك به‌ره‌دان دژی گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئایدزی فیكری، ئه‌شێ پێكه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا به قه‌ڵه‌م و مینبه‌ری زیاتره‌وه به‌رگری بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به نیازی خراپی هه‌ر نوسه‌رۆچكه‌و به‌ناو ڕۆشنبیرێك بوه‌ستنه‌وه كه گه‌ره‌كیه‌تی ناكۆكی بخاته ناو ئه‌م دوو توێژه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیران بتوانن چه‌ند سه‌ت كه‌سێك بجوڵێنن ئه‌وا مامۆستایانی ئاینی ئه‌توانن دژی نادادی و گه‌نده‌ڵی ڕای گشتی یه‌ك خه‌ن و شه‌قام پڕكه‌ن له سه‌دای نا) !
كه‌واته به‌هه‌ردولا ئه‌كرێ گرێ كوێره‌كان بكرێنه‌وه‌و هاوڵاتیان له كوێره‌وه‌ری و نه‌هامه‌تی قوتار بكرێن،
له ڕابردودا مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیران كه‌مترین تێك گیران و به‌ریه‌ك كه‌وتنیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌ڵك و هه‌ردولا ئۆپۆزسیۆنی مه‌ده‌نی بون به‌رامبه‌ر هێزه ده‌سه‌ڵات داره‌كان و باجی نوسین و هه‌ق بێژیان داوه،
ئێستاش ئه‌و دۆخه قه‌یراناویه‌ی كه ڕۆشنبیران به‌رپایان كردووه پێویسته كۆتای پێ بێت، چونكه درێژه پێدانی ئه‌م ناكۆكییه، جگه له بێ ئه‌رزش كردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی یه‌كتری هیچی دیكه‌ی لی سه‌وز نابێت، ئه‌شێ به زمانی گوڵ و له كه‌وانی ئه‌قڵ و لۆژیكه‌وه هێمنانه‌تر په‌یامه‌كانمان ئاراسته بكه‌ین، گرنگ ئه‌وه‌نیه ئه‌مڕۆ له ئامانج بده‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا به هۆشیاری ڕوناك بكه‌ینه‌وه.
ئاوات ئالانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
