زۆری پێنه‌چوو دوای كۆنفه‌ڕانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی دیكتاتۆریی مه‌لاكانی ئێران‌و به‌ڕێز هۆشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق كه تیایدا پژاك و رێكخراوی موجاهدینی خه‌لقی ئێران به تیرۆریست ناوزه‌د كران، لایه‌نگرانی حكومه‌تی ئێران له عێراق به پاڵه‌پشتی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له به‌غدا، هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهدین و وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی باسیان كرد، (176) كه‌س له دانیشتووانی كامپه‌كه و له‌وانه 91 ئافره‌تی بێ‌تاوان و بێدیفاعیان بریندار كرد!
سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه كه ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ئه‌م لێدوانانه ده‌درێت كه حكومه‌ته داڕزیوه‌كه‌ی مه‌لا خوێنخۆره ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران به‌ره‌و هه‌ڵدێرو رووخان‌و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. هه‌ربۆیه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت وه‌زیرێكی كوردی حكومه‌تی عێراق، هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌و به‌تایبه‌تی موجاهدینی خه‌لق وه‌ك هێزی سه‌ره‌كیی ئوپۆزیسیۆن، بكات به قۆچی قوربانی له به‌ر پێی نوێنه‌رێكی حكومه‌ته كوردكوژه‌كه‌ی تاران.
له كه‌س شاراوه نه‌بووه‌و نیه كه ناودێركردنی موجاهدین‌و پژاك له لیستی تیرۆر، به‌رهه‌می سیاسه‌تی سازشكردن و هاوڕێیه‌تیكردنی ئه‌م حكومه‌ته ره‌شه‌ی مه‌لاكانه له لایه‌ن رۆژئاواوه كه هه‌روه‌ك زوحاك ئه‌وكات، ئه‌مڕۆ به خواردنی خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌لی ئێران له سه‌ر پێ ماوه‌ته‌وه. ئه‌گینا كێیه نه‌زانێت ماكی تیرۆر‌و تاوان، حكومه‌تی ئێران خۆیه‌تی.
له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ به‌ڕێز هۆشیار زێباری و دڵنیام ئه‌وه‌ی كردویه‌تی قسه‌ی دڵی نه‌بووه، به‌ڵام به‌ڕێزی ئه‌وه‌شی له بیرنه‌چێت وه‌زیره له حكومه‌تێكدا كه ده‌ستی سووره به خوێنی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران. ئه‌وه‌تا له ته‌موزی 2009 هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق به ئه‌جیندای ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مپی ئه‌شڕه‌ف و 11 كه‌سیان لێكوشتن و 500یان لێ بریندار كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌زیره له وڵاتێكدا كه بست به بستی خاكه‌كه‌ی سووره به تاوان‌و تیرۆریزمی حكومه‌تی دیكتاتۆریی ئێران دژ به نه‌یارانی.
هێزی سه‌ره‌كیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران هه‌ر ئه‌و هێزه باڵابه‌رزه‌یه كه له نێوان به‌رداشی حكومه‌تی مه‌لاكانی ده‌سه‌ڵًاتدارو ده‌وڵه‌تانی سازشكاری رۆژئاوادا، حكومه‌تی گه‌یاندۆته دواقۆناغی خۆی‌و نه‌ك هه‌ر نه‌فه‌وتاوه، به‌ڵكو به‌سڕینه‌وه‌ی ناوی خۆی له لیستی تیرۆری یه‌كێتیی ئوروپا و به‌ده‌ستهێنانی سۆزی زیات له ملیاردێك مرۆڤ له گه‌لانی جیهان بۆ لای خۆی، ئێستا له سه‌روبه‌ندی سڕینه‌وه‌ی ناویه‌تی له لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی به‌هه‌ڵه‌داچووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه زۆر به زه‌قی ده‌ركه‌وتووه له دادگای ئه‌و وڵاته‌دا كه ناودێركردنی موجاهدین له لیستی تیرۆر بێ‌بنه‌ماو ناڕه‌وا بووه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه.
جیا له ئیددیعا و پڕوپاگه‌ندای ده‌یه‌كانی رابردووی حكومه‌تی تاران دژ به موجاهدین له ناوچه‌كه‌دا، خۆ ئێمه‌ی كورد ده‌بێ باش بزانین كه سه‌ركه‌وتنی موجاهدین به‌سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته دیكتاتۆره‌دا، به واتای سه‌ركه‌وتنی كورد‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و بگره ناوچه‌كه‌شه. ئایا به سه‌ركوتكردنی موجاهدین و لاوازكردنی، كورد له ئێران به مافه‌كانی خۆی ده‌گات؟ به بڕوای نووسه‌ر نا. با هه‌ر رخنه‌یه‌كیش هه‌بێت له سه‌ریان به‌ڵام پشتگیریكردن له موجاهدین، پشتگیریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی كورد. سه‌ركه‌وتنی كورد له رۆژهه‌ڵات بێگومان به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌ركه‌وتنی موجاهدین.
هه‌ربۆیه به بۆچوونی نووسه‌ر، پێویسته هه‌موو ئازادیخوازان‌و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌م بێده‌نگیه‌ی ساڵانی رابردوو بشكێنن و بێنه ناو گۆڕه‌پانی پشتگیریكردن له ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و به تایبه‌تی له موجاهدین و دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف. هه‌ڵوه‌سته‌نه‌كردن و بێده‌نگبوون له ئاست تاوانه‌كانی حكومه‌تی ئێران دژ به ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، مه‌سجێكی خراپ ده‌دات به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ به‌رده‌وامبوونیان له تیرۆر و تاوان‌و بێگومان نه‌وه‌كانی داهاتووش لێمان خۆش نابن!
له كۆتاییدا، پیشنیار بێت بۆ به‌رێز كاك هۆشیار زێباری ئه‌م لێدوانانه راست بكاته‌وه‌و به جۆرێك له جۆره‌كان، داوای لێبوردن له ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بكات‌و برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكات.
10ی كانونی دووهه‌می 2011
mistefazengena@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
