حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌هه‌موولایه‌نه‌سیاسه‌كانی تروه‌ك چه‌پ و ناسیۆنالیزم وكۆمۆنیسته‌كان زووتر‌و باشترده‌ناسرێنه‌وه چوونكه ئێستا گردبوونه‌وه له‌سی لایه‌نی سیاسی ئه‌وانیش (یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) واتائیسلامی سیاسی له‌گۆره‌پانی ئاشكرای سیاسی‌دا له‌و سی لایه‌نه‌داچربوونه‌ته‌وه بی هیچ لق وپۆپێكی تر ئه‌وانیش به‌ره‌غمی جیاوازی سیاسی و حزبیان هه‌موویان له‌ژێریه‌ك سایه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن ئه‌ویش شه‌رعی ئیسلامه، به‌ڵام له‌قۆناغی ئێستادا هه‌ریه‌كه‌یان له‌فۆرمێكی جیاوازهه‌نگاو ده‌نێنن وپه‌ره به‌كاره سیاسی و حزبیه‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌له‌راستیدا سترایژو ئامانجی دوورمه‌ودای هه‌ریه‌كه‌یان بۆگرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات هاوشێوه‌ی یه‌كن وه‌ك ده‌ڵێن یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ی ئه‌و لایه‌نانه وتبووی گه‌رئێمه ی ئیسلامی چه‌ندباڵێكیش بین به‌ڵام یه‌ك ده‌نووكین، واتابه‌رونی ده‌رك به‌وه ده‌كرێت تاكتیكی هه‌موویان له‌پێناو یه‌ك ستراتیژدایه له‌وانه‌یه بۆچونێك هه‌بێت كه‌پێی وابێت قه‌تاوقه‌ت ئیسلامیه‌كان ناتوانن یه‌ك بن چوونكه له‌هه‌ناوی یه‌كترله‌دایك بوون وبه‌قۆناغی دووكه‌رت بووندا رۆیشتون له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌مانایه‌كی تر واتامێژووی رابردویان پریه‌تی له‌یه‌كترسرینه‌وه به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه‌ده‌بێت بیزانین كه‌ئیسلامیه‌كان تێخوێندنه‌وه‌یه‌كی باشیان بۆگۆرینی قۆناغی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان هه‌یه جیاله‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش هاوكێشه‌ی ده‌ره‌كی ده‌توانێت ده‌ورو كاری گه‌ری خۆی هه‌بێت له‌رێكخستن ویه‌كبوونی ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌رهێزی سیكۆلار، گه‌رتێخوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا ودوور له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره مێژوویه‌كان بۆپێج ساڵی رابردووی ئیسلامی سیاسی بكه‌ین له‌كوردستان ئه‌وه ده‌بینین ئیسلامی سیاسی گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی كردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی رابردوو، به‌پێی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردنی مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 سه‌د هه‌زارده‌نگیان زیاد كردووه به‌وپێوه‌ره بێت و هه‌ربه‌چوارساڵ سه‌دهه‌زارده‌نگ زیاد بكات واتا یه‌كگرتووی ئیسلامی له20ساڵی داهاتوو ده‌توانێت نیوه‌ی كورسی په‌رله‌مان بۆخۆی ببات ئه‌وه جگه له‌ده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هێزێكی په‌راویز خراوی پرله‌گرفت كه‌به‌هۆی ده‌ست گیركردنی مامۆستا علی باپیر روبه‌روی ئه‌و حزبه‌ببۆوه ئێستا له‌قۆناغێكی تری سیاسی و حزبی دایه و خاوه‌ن راگه‌یاندنێكی كارایه، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وێرای گیر‌و گرفته جۆراو جۆره‌كانی به‌ڵام به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه و گه‌شه‌كردنه راستیه‌كه‌ئه‌وه‌یه ئیسلامی سیاسی له‌كوردستا به‌ره‌و هه‌ڵكشان هه‌نگاو ده‌نێت، ره‌نگه‌پێویست نه‌بێت هه‌موولایه‌نه ورده‌كانی چۆنیه‌تی گه‌شه كردنی ئیسلامیه‌كان باس بكه‌ین وهه‌ڵسه‌كاندایان بۆبكه‌ین ته‌نهائه‌وه‌ی گرنگه چه‌ند پایه‌كی ئه‌ساسی هه‌یه پێویسته راوه‌ستانیان له‌سه‌ربكه‌ین، له‌پێش هه‌ر شتێك‌دا گه‌لی كورد گه‌لێكی موسڵمانه ئه‌مه‌ش وای كردووه ته‌وژمی ئیسلامی سیاسی ئاسان تر بتوانێت كاری گه‌ریه‌جۆراو جۆره‌كانی به‌سه‌رتاكی كۆمه‌َڵگادا جی بهێڵێت و فكر‌و ئایدیای ئیسلامی به‌تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ دۆخی ده‌رونی و دینی هه‌رتاكێك بكه‌نه ئامرازی هه‌ره به‌هێزی گه‌شه كردن و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌وری به‌رنامه‌و بۆچوونه‌كانیان، كه‌ئه‌مه‌ش له‌مه‌یدانی پراكتیكدا ده‌بینین چۆن كادر‌و سه‌ركرده‌كانیان له‌ژێرناوی جۆراوجۆردا به‌رده‌وام كۆر‌و سیمینار وكۆبونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك گرێده‌ده‌ن وله‌پاڵ به‌رنامه حزبیه‌كانی خۆیان سۆز‌و هه‌ستی ده‌رونی هه‌رتاكێك ده‌جوڵێنن به‌وه‌ی كه ته‌نهائه‌وان میراتگری دین و سه‌روه‌ری موسڵمانانن، به‌شێك له‌وهه‌نگاوه‌ی ئیسلامیه‌كان كارێكی سروشتیه چوونكه ئه‌وانیش مافی خۆیانه وه‌ك هه‌رلایه‌نێكی تری سیاسی له‌هه‌وڵی گه‌شه‌كردنی ریزه‌كانی خۆیاندابن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناسروشتییه ئه‌وه‌یه كه‌نابێت هه‌ست و سۆز و بیروباوه‌ری دینداری تاك تێكه‌ڵبكرێت له‌گه‌ڵ فۆرمی رێكخستنێكی سیاسی ئیسلامی چوونكه دواجار به‌ریه‌ككه‌وتنێكی هزری له‌بۆچونه‌كانی ئه‌وكه‌سه‌دا روده‌دات كه‌له‌وانه‌یه ببێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی تووندره‌وی، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌توانم بڵێم هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی به‌ئه‌ندازه‌ی هێزه ئیسلامیه‌كان به‌جدی كارله سه‌رپوخته‌كردن و گۆشكردنی ئۆرگانه حزبیه‌كان ناكه‌ن، له‌پلانێكی نوێی یه‌كێك له‌لایه‌نه ئیسلامیه‌كان هانی مامۆستایانی سه‌ربه‌حزبه‌كه‌ی ده‌دات برۆن بۆگونده دووره ده‌سته‌كان به‌مه‌به‌ستی وانه وتنه‌وه به‌ڵام ئه‌وان له‌پاڵ ئه‌و سیاسه‌ته مه‌رامی گۆشكردنی خوێندكارانیان هه‌یه له‌كاتێكدامامۆستای سه‌ربه‌لایه‌نه‌كانی تر واسته‌ده‌كه‌ن و ریشوه‌ت ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ندساڵه‌ی په‌روه‌رده بۆی دیاری كردوون نه‌چن بۆگونده‌كان ئه‌وان له‌ناوشاره‌كاندا وانه بڵێنه‌وه، ئیسلامیه‌كانی كوردستان به‌وپه‌ری وردی و به‌رنامه‌وه له‌پشت به‌شێكی زۆری مه‌لاكانی كوردستانه‌وه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌رێگای بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه په‌یامی خۆیان به‌گوێی خه‌ڵكدابده‌ن له‌و رێگایه‌وه به‌هاو ئینتمانه‌ته‌وه‌ییه‌كان جی گۆركی پێبكه‌ن له‌گه‌ڵ شوناسی ئیسلام گه‌رایی چوونكه گومانی تێدانییه هه‌رمامۆستایه‌كی دینی بانگخواز مانگی چوارجارله‌گه‌ڵ هه‌زاران خه‌ڵك روبه‌روده‌بێته‌وه له‌راستیشدا وتاره‌كانیان جێگای بایه‌خی خه‌ڵكه وكاری گه‌ری له‌سه‌ربزاوتی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك ده‌بێت، له‌تازه‌ترین پرۆژه‌ی ئیسلامیه‌كاندا بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی هه‌رسی لایه‌نی ئیسلامی باسی لێوه‌ده‌كرێت، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م پرۆژه‌یه‌سه‌ربگرێت ئه‌وه گومانی تێدانیه‌ئه‌وان به هێزو گوری زیاتردێنه مه‌یدان كه‌له‌وانه‌یه له‌ئاینده‌داببنه دیفاكتۆ ولایه‌نی كاری گه‌رو به‌رچاوبن له‌به‌رێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان و به‌شی زۆری حزبه‌كانی چوارده‌وریان هێزولایه‌نی عیلمانین كه‌چی تاكوئێستا پرۆژه‌یه‌كی گشتگیری په‌روه‌رده‌ییان نیه بۆبه سیكۆلاركردنی كۆمه‌ڵگا به‌ڵام ئیسلامیه‌كان ده‌یان پرۆژه‌و به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆبه‌ئیسلام كردنی كۆمه‌ڵگا به‌وئامانجه‌ی كه‌ئه‌وان ده‌یان هه‌وێت،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
