هه‌ندێک کات هه‌یه ڕوداو گه‌لێکیان تێدا رووده‌دات هه‌رگیز له‌بیرناکرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی به‌ڵێن له‌که‌سێکه‌وه وه‌رده‌گری، یان به‌ڵێنت پێده‌ده‌ن، کاتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانم زۆر باش له‌بیره، وه‌کو ناوی خۆم، هه‌رلایه‌نه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی ده‌کرد، هه‌ر یه‌که‌و به‌ئاوازێ ده‌یخویند.
له کاتی بانگه‌شه‌که‌دا، زۆر به‌ڵێنی باشم گوێ لێ‌بوو، زۆر په‌یمانم خوێنده‌وه، که له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌کان نووسرابوو و به‌خه‌ڵکیان دابوو، گوێبیستی زۆر له ووتانه بووم له ڕادیۆکان، له تیڤیه‌کان ده‌بیندران، که ئیدی ئێمه‌ش وه‌کو هوموو ده‌وڵه‌تانی دنیا، که خاوه‌ن سامانێکی زۆرین، خاوه‌ن خاک و ئاوین، خاوه‌ن هێزوبازوی خۆمانین خاوه‌ن گه‌نج ولاوی زۆرین، له‌مه‌ولا خاوه‌نی به‌رپ‌رپرسی په‌رپرسیارین، چیتر له نه‌داری و هه‌ژاری ژیان ناگوزه‌رێنین، منداڵامان له‌سه‌ر شه‌قام نابینین شت بفرۆشن، پیره‌کانمان کارناکه‌ن و له ته‌مه‌نێکی زۆردا ئاره‌قه هه‌ڵناڕێژن، پێداویستیه ساناکان نابن به‌ئه‌ژدیهایه‌کی گه‌وره و به‌سه‌رمانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، کاره‌با وه‌کو ترافیک نابێت و کێشه‌ی ئاویش چاره ده‌كریت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنیان و گه‌یشتن به‌شوێنی مه‌به‌ست، په‌یمان، به‌ڵێن، گفت، هیچ به‌هایه‌کی نه‌ما زۆریان وه‌ک بڵق سه‌رئاو که‌وتن، زۆرێکیان، خه‌ڵکیان له‌بیر چۆوه، که‌سیان له‌بیر نه‌ما ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و خۆیان نه‌بێت.
باشترین نمونه‌ی ئه‌م دوایه‌ی كه بیبنیمان، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه نه‌خێر، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌نیدی خویانه به‌ڵێ، به‌ڵێ بۆ وه‌رگرتنی چه‌نده‌ها ملیۆن دینار، بۆ کڕینی سه‌یاره‌ی ئاخر مۆدێل، نه‌خێر بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین، بۆ خۆنیشاندان، بۆ سه‌ره‌تایترین مافی گه‌ل که ئازادیه، به‌ڵێ بۆ به‌یاسییکردنی ته‌وقکردنه ملی دیموکراسی.
به‌ڵام هه‌ندێکیان داکۆکیه‌کی ته‌واویان ده‌کرد هاو خه‌مبوون هاوکێشه‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدابوون وله‌ناو ئێش و ئازاری میلله‌ته‌که‌یان ده‌ژیان، چونکه هه‌ستی به‌رپرسیاریان لا دروست بووبو، بۆیه هه‌رکاتێ هه‌رکه‌سێ هه‌ستی به لێپرسینه‌وه‌ی خۆی و ویژدانی خۆی نه‌کرد هه‌رچی کرد که‌می کردووه له‌خراپه.
ئیمه ویستمان شتی زیاتر به‌ده‌ست بێنین، دیموکراسی کارتۆنی ئازادی پوچ، هه‌ڵبژاردنی فوول ته‌زویر به‌ره‌و پێش ببه‌ین، نه‌مان زانی ئه‌گه‌ر بۆ ریش بچین سمێڵیش له‌سه‌ردانێین، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێ، له هه‌رجێگایه‌ک و له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێک و کوچه‌ی کۆڵانێکی هه‌ر شاریكبا چاوی به‌م هه‌مووه به‌ڵێنه‌ی به‌رپرسان بکه‌وتایه، وای ده‌زانی دوای هه‌ڵبژاردن کوردستان له سایه‌ی ئه‌و هه‌مووه به‌ڵێنه ده‌گاته ئه‌وپه‌ری خۆشی، یه‌کراست ده‌بێته ده‌سته خۆشکی دووبه‌ی به‌ڵام ده‌بوو زووبمان زانیبوایه( به‌ردی گه‌وره نیشانه‌ی نه هاویشتنه).
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
