
بۆ رای گشتی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی...
نزیكه‌ی ساڵێك به‌ر له ئێستا‌و له‌به‌رواری 26-1-2010دا، كاتێك كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌شاری هه‌ولێر سه‌رگه‌رمی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بوو، چوار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به (پێی پیلانێكی نهێنی و پێشوه‌خت!!!) له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر كه‌له‌ناویاندا خه‌ڵكانی سه‌ربه‌لایه‌نی تری تێدابوو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری هه‌ولێر و ویستیان داگیری كه‌ن، پاشان كه پیلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو به‌ناوی (سه‌ركردایه‌تی كاتی دیموكراسیخوازان) ه‌وه كه‌وتنه بوختان و قسه‌ی ناشرین به سكرتیرو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزب. گوایه سه‌ركردایه‌تی مل بۆ به‌ستنی كۆنگره نادا، كه‌ئه‌مه‌هه‌ر زۆر دووربوو له راستیه‌وه، چونكه بۆ ته‌نها جارێكیش هیچ یه‌كێك له‌وانه داوای به‌ستنی كۆنگره‌یان نه‌كردوه‌و هه‌ر راگه‌یاندنێكیش بیه‌وی بۆ سه‌لماندنی راستی و دورستی ئه‌م قسه‌یه ده‌توانێت سه‌یری كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بكات، به پێچه‌وانه‌وه ده رۆژ به‌ر له روودانی ئه‌و كێشه‌یه هاوڕی (حاجی مه‌لا) سكرتێری حزب، داوای كرد با كار بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك بكه‌ین تاله‌به‌رخراپی باری ته‌ندورستی خۆی، ئه‌وله‌و ئه‌ركه ببه‌خشین، ئه‌وانه‌ی كه ئێستا وای راده‌گه‌ێنن كه‌داواكاری به‌ستنی كۆنگره‌بوون، ئه‌و كات به‌رله هه‌مووان ره‌تیان ده‌كرده‌وه‌كه كۆنگره ببه‌ستین و وه داوایان له‌هاوڕی حاجی مه‌لا ده‌كرد ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی ته‌ندورستی خۆشیبێت، جاری وه‌ك سكرتێر له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وامبی. دواترهه‌رئه‌وانه له دادگای به‌رایی هه‌ولێر (به‌ناوی سه‌ركردایه‌ته‌وه) شكاتیان له سه‌رهاورێی به‌رێزسكرتیری دیموكراسیخوازان تۆمار كرد، پاش ئه‌وه‌ی داواكه‌یان دۆڕاند و دادگا به‌بڕیاری ژماره (286 ب 4) له 2/3/2010و وه بڕیاری ژماره (228) له 5/4/2010 دادگای ته‌مییز، دوا بریاری له سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی داواكه له به‌رژه‌وه‌ندی سكرتیری حزب (هاوری حاجی مه‌لا) یه‌كلایی كرده‌وه كه لێره جێگه‌ی پرسیاره بۆچی وه‌زاره‌تی ناوخۆ تائێستا كار به‌و بڕیاره ناكا؟؟. پاش ئه‌وه‌ش دیسان ئه‌وانه كه‌وتنه گێرانی پلانی تازه و حه‌وت كه‌سیان هه‌ر له خۆڕاو به‌بإ هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستوری و به بێ هیچ هه‌ڵبژاردنێكیش، كرده ئه‌ندامی (سه‌ركردایه‌تیه به‌ناو كاتی) ه‌كه‌یان!!! له هه‌مووشی سه‌یرترو عاجبایه‌تی تر دوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه هیناویاننه‌ته‌وه، چه‌ند مانگێك به‌ر له كێشه‌كان و به‌ره‌سمی و به ئیمزای خۆشیان، له‌سه‌ر (خیانه‌ت كردن له‌حیزب و ده‌ركه‌وتنی بوونی په‌یوه‌ندی!) ده‌ركرابوون و هه‌روه‌هاكه‌سێكی دیكه‌ش كه به بریاری سه‌ركردایه‌تی ته‌جمید كرابووهێنرایه‌وه!!!
ئێمه‌هه‌ر له پاش دوا بریاری دادگای ته‌مییز، بریارمان دا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی درۆ‌و بوختان و نوسینه‌كانیان نه‌ده‌ینه‌وه، چونكه‌ئێمه به به‌ڵگه‌وه و به‌راستی و دروستی سه‌لماندومانه‌و ده‌یسه‌لمێنین كه له كۆی دوانزه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ته‌نها (چوار ئه‌ندام) له‌ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێمه، له دیموكراسیخوازان جیا بونه‌ته‌وه و لێره‌وله‌وإ كوێرانه‌به‌ناوی دیموكراسیخوازانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن و هه‌ررۆژه‌وجۆره راگه‌یاندنیكی سه‌یروسه‌مه‌ره بڵا و ده‌كه‌نه‌وه!، هه‌ر بۆیه‌ئێمه وه‌ك (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان) به‌هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌وانه نه ده‌توانن نوینه‌رایه‌تی دیموكراسیخوازان بكه‌ن و نه ده‌شتوانن له به‌رده‌م دادگا و یاسادا براوه بن، كاتێكیش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگاداریان كردین تا له‌گه‌لڕ ئه‌و چه‌ند كه‌سه جیابووه‌دا دابنیشین، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێمان راگه‌یاندنه‌وه كه باشترین شوێن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌وكیشه‌یه‌ی بۆدیموكراسیخوازانیان دروسكردوه، به شێوازێكی یاسایی ته‌نها هۆڵی دادگایه. هه‌ر بۆیه ئێمه جارێكی دیكه‌ش دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئاماده‌ین له‌به‌ر ده‌م دادگادا به پێی به‌ڵگه‌ودیكومێنت دیفاع بكه‌ین له و ناهه‌قیانه‌ی به‌رامبه‌ر دیموكراسیخوازان كراوه، نه‌ك به بوختان و درۆ و ده‌له‌سه، وه پابه‌ندیش ده‌بین به‌هه‌ر بڕیارێك كه له‌دادگاوه ده‌ربچێت.
له‌كۆتایداجارێكی تر سوپاسی هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه و خۆراگری سه‌رجه‌م كادیر‌و ئه‌ندامانی دیموكراسیخوازان ده‌كه‌ین كه تا ئێستا له‌به‌ر ده‌م ئه‌و كیشانه‌دا خۆراگربوون، هه‌ربۆیه ئیمه به‌ناوی سكرتیرو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان) ه‌وه، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌ق و هه‌قیقه‌تی روداوه‌كان ئه‌مرۆ یا سبه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا ده‌بێت و دیموكراسیخوازانیش درێژه به‌خه‌باتی دیموكراتی و نیشتمانی خۆی ده‌دات.
سه‌ر كه‌وتووبێت خه‌باتی دیموكراسی و شارستانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان. سه‌ربه‌رزی بۆخه‌باتگیرانی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی و مرۆدۆستی.
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان
3/ 1 /2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
