حزب رێكخراوێكی سیاسیه له هاوبیران و لایه‌نگرانی ئایدیایه‌ك كه به ره‌زامه‌ندی خۆیان كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر بیروبۆچوونی تایبه‌ت و په‌یره‌و پرۆگرام دا ده‌رێژن كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن به‌ناوی حزب یان رێكخراو. به‌ڵام ئه‌م حزبه ئه‌بێ خاوه‌نی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بن و كار بكات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی. حزب هه‌وڵ ئه‌دات كادیر پێ بگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هۆشداری بداته كۆمه‌ڵگا كه خاك و نیشتمانه‌كه‌ی خۆش بوێت نه‌هێڵێت دوژمن داگیری بكات و میلله‌ته‌كه‌ی بكاته ئامرازێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیدا. حزبی سیاسی خه‌بات ئه‌كات كه كۆمه‌ڵگا یه‌كسان بكات له رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ژیان و پێش خستنی باری ئابوری و نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه یه‌كسانی ئافره‌ت و پیاو له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام ئێمه باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر وون بوونی ئه‌م كه‌ڵه پیاوانه‌یه كه له رۆژه سه‌خته‌كانی ژیاندا خه‌باتیان كردووه له ساڵه‌كانی چل و په‌نجا و شه‌سته‌كاندا، له‌م سه‌رده‌مه حزبێكی كرێكاران و جوتیاران به‌رپا كرابوو به‌ناوی حزبی شیوعی عێراقی هاورێیان (فه‌هد و سارم و حازم) سه‌رۆكایه‌تیان ئه‌كرد ئه‌م پۆله تێكۆشه‌ره خه‌بات و چالاكیان كرد له پێناو دیموكراسی و عداله‌ت و دادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. له‌م رێبازه‌دا ملی خۆیان، خسته به‌ر په‌تی سێداره له‌سه‌ر مه‌شنه‌قه‌ی سێداره‌ش گووتیان (شیوعیه‌ت له مردن به‌هێزتره و له‌داری سێداره‌ش به‌رزتره) ئه‌م سه‌رۆك و شۆڕشگیر و نیشتمان په‌روه‌ر ئابه‌م جۆره خه‌باتیان ده‌ست پێ كرد له‌دوای خۆیان به‌هه‌زاران كادیری به‌توانایان په‌روه‌رده كرد له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی ئه‌م پۆله شه‌هیدو شۆرش گیر‌و نیشتمانه په‌روه‌ره كاریان كرد له ناو چینی كرێكار و جوتیار و رۆشنبیراندا. كادیری ئه‌و سه‌رده‌مه له هه‌ردێیه‌ك ئه‌ندامێكیان هه‌بوایه مانگانه به پایسكل سه‌ردانیان ئه‌كردو بیر‌و بۆچوونی حزبیان پێ رائه‌گه‌یاندن ئه‌م كادیره له خۆ بوردوانه به‌بێ هیچ پاداشتێك كاریان ئه‌كرد هه‌موو كاتێكیشی ژیانیان له مه‌ترسی دابوو له پێناو ئه‌م بیر‌و باوه‌ره‌ی كه هه‌ڵیان گرتبوو وه‌كو سه‌ركرده‌كانی خۆیان چاو نه‌ترسی بوون به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانی گه‌ل و نیشتمانیان ئێستاش هه‌ندێكیان له ژیاندا ماون به‌ڵام تاكو ئه‌مرۆش هه‌ر به هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ش نه‌وه‌كانیان په‌روه‌رده كردووه. ئه‌وه ی من ئه‌مه‌وێ باسی بكه‌م تێكۆشه‌رێكی ماندوو نه‌ناس بوو كه بۆ گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی ژیانی خۆی ته‌رخان كرد له پێناو هێنانه‌دی مافی میلله‌ته‌كه‌ی و بۆ چینی كرێكار‌و جوتیاران كه ئێستاش له ژیاندا نه‌ماوه ئه‌ویش (مام ره‌حمان) ه ناسراو به (ره‌حمانه شه‌ل) مام ره‌حمان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووتیار بوو له ساڵی چله‌كان له‌به‌ر زوڵم و زۆرداری ده‌ره‌به‌گایه‌تی په‌یوه‌ندی به‌رێزه‌كانی حزبی شیوعی عێراق كرد له‌به‌ر زیره‌كی و لێهاتوویی خۆی زوو بوو به كادیری جوتیاران. زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌ناو میله‌ت و حزبه‌كه‌ی خۆیدا، له راپه‌رینی بزووتنه‌وه‌ی جوتیارانی ساڵی 1953 مام ره‌حمان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیانی ده‌ست گیركران له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌كرێ گیراوی به‌ریتانیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هانی جوتیاران ئه‌ده‌ن له‌دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك زیندانی كران له دوای به‌ر بوونیان مام ره‌حمان ماڵی خۆی هێنایه هه‌ولێر هه‌ر به‌رده‌وام بوو له خه‌بات و و تێكۆشان. چایه‌خانه‌یه‌كی دانا له به‌رامبه‌ر ئه‌سواق سیروانی ئێستا رۆژانه هه‌موو كرێكار و جووتیارانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له‌م چایخانه‌ی مام ره‌حمان كۆ ئه‌بوونه‌وه راوبۆچوونیان ئاڵ و گۆڕ ئه‌كرد حكومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه كه به‌مه‌ی زانی دووباره مام ره‌حمانیان راپێچی به‌ندیخانه كرده‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره (محكمه‌ی عسكریان) به‌سه‌ر ده‌سه‌پاند و نه‌فیان كرد بۆ شاری كه‌ربه‌لا له ساڵی 1956 تاكو شۆڕشی چوارده‌ی ته‌موزی ساڵی 1958 دوای ئه‌وه‌ی مام ره‌حمان ئازاد كرا دووباره ده‌ستی كرده‌وه به خه‌بات كردن له ناو چینی جوتیاران وه‌كو كادیرێكی لێهاتوو به توانا. بۆ یاده‌وه‌ری و مێژوو ساڵی 1959ئه‌و كاته من منداڵ بووم له بیرم دێت كرێكاران و جووتیارن رێپێوانیان ئه‌كرد مام ره‌حمان و شێخه‌شه‌ل كه ئه‌ویش به‌رپرسی كرێكاران بوو له پێشه‌وه‌ی رێپێوانه‌كه دا بوون به‌یه‌كه‌وه خه‌ڵكه‌كه هاواریان ئه‌كرد زه‌وی بۆ جوتیارانه و نان بۆ كرێكانه هه‌روه‌ها ئه‌یان ووت (بژی گه‌ل هێزی گه‌ل مام ره‌حمان و شێخه شه‌ل) ئه‌مه‌ش وای نیشان ئه‌دا كه ئه‌م كه‌ڵه پیاوانه خۆشه‌ویستی چینی كرێكاران و جووتیارن بوون. له ساڵی 1963 حزبه‌كه‌ی مام ره‌حمان به‌ر شاڵاوی درنده‌ی (حرس القومی) كه‌وت وه به‌یانی له ناوبردنی ئه‌م حزبه ده‌رچوو له لایه‌ن حزبه شۆڤێنییه قه‌ومیه‌كه‌ی عه‌ره‌به‌وه به‌م جۆره مام ره‌حمان له گه‌ڵ هاوڕێكانی روویان له چیاكانی كوردستان كردوو چوونه ناو شۆڕشی ئه‌یلول بوون به پێشمه‌رگه‌ی هه‌تاكو به‌یانی 11 ئادار ساڵی 1970 مام ره‌حمان به زیره‌كی و لێهاتووی خۆی هه‌ندێك له به‌رپرسانی ناو ئه‌م حزبه چاویان به لێهاتوویی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه هه‌ڵنه‌ده‌هات هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌چه‌ند بیانویه‌ك له حزبه‌كه‌ی دووریان خسته‌وه. به‌ڵام مێژوو ده‌ری خست ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێ ئه‌م شۆرش گیره‌یان كرد خۆیان خیانه‌تیان له حزبه‌كه‌ی شه‌هید فه‌هد كرد‌و دووركه‌وتنه‌وه هه‌ر چه‌نده مام ره‌حمان وه‌كو رێكخستن له ناو حزبه‌كه‌ی نه‌مابوو به‌ڵام به‌بیرو باوه‌ر و كرده‌وه هه‌ر شیوعی بوو خه‌باتیشی ئه‌كرد بۆ هێنانه‌دی مافی چاره‌ی خۆ نووسین بۆ گه‌له‌كه‌ی رێپیشانده‌ری چینی كرێكار و جوتیاران بوو. له بیرم دێ مام رحمان له ساڵی هه‌شتاكان مام رحمان ماڵی له گه‌ركی كوردستان بوو كرێچی بوو رۆژێكیان سه‌ردانم كرد زۆر نه‌خۆش بوو منداڵه‌كانی له‌ده‌روبه‌ری دانیشتبوون هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لای سه‌ریه‌وه بوو رووی له‌هاوسه‌ركه‌ی كردوو ووتی ئه‌مه وه‌سیه‌ت بێت ئه‌م منداڵانه كه گه‌وره بوو گه‌ر بیریان له حیزبایه‌تی كرده‌وه له حزبی شیوعی زیاتر بیر له هیچ حزبێك نه‌كه‌نه‌وه هه‌وڵ بده خوێندن ته‌واو بكه‌ن زۆرم پێ خۆشه ببن به دكتۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پیشه‌یه زیاتر خزمه‌ت به میلله‌ت ئه‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر بوون به دكتۆریش عیاده‌كانیان له هه‌موو دكتۆرێك هه‌زرانتر بێت بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران، بشكنین به‌لاش بكه‌ن چونكه من ئازارم به‌ده‌ست دكتۆران دیوه له روویمادیه‌وه. له دوای وه‌فاتی مام رحمان چونكه منداڵه‌كان په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و بوون له‌سه‌ر وه‌سیه‌ته‌كه‌ی باوكیان رۆیشتن دووانیان دكتۆرایان هێنا. دكتۆر شێروان ئێستا عیاده‌ی له گه‌ره‌كی ته‌ورۆزه‌و پشكنینی بۆ نه‌خۆش له‌هه‌موو دكتۆری هه‌ولێر هه‌رزانتره بۆ چینی فه‌قیر و كه‌م ده‌رامه‌ت به‌لاش پشكنین ئه‌كات كاكه لوقمان دكتۆرای هێنایه له نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی ده‌ماغ به‌ڵام ئێستاش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاتر ئه‌خوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت خزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ به‌ڵام ئه‌لێم سه‌د مخابن بۆ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی مام رحمان كه خه‌باتی تیا كرد وه‌تاكو ئێستاش سه‌ردانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یان نه‌كردووه‌و وه‌كو وه‌فایه‌ك و رێزلێنانێك به ماندووبونی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له ژیاندا ماوه نه‌بریوه‌ته‌وه هه‌تاكو بیزانیایه ئه‌مه به‌رووبوومی خه‌باتی چه‌ند ساله‌ی پیاوه‌كه‌یه‌تی هه‌ر چه‌نده ئێستا ئه‌وانه پێویستیان به ئه‌و بره مووچه‌یه نیه به‌ڵام وه‌ك رێزلێنانێك بۆ مام رحمان پێویست بوو. خه‌باتوو ماندووبوونی له‌به‌رچاو بگیرابایه له‌یاد نه‌كه‌ین. لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی گۆره‌پانی كوردستان ئه‌كه‌م كه ئه‌وشۆرش گیرانه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیانكردووه بۆ گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌یان بنه‌ماڵه‌كانیان له‌یاد نه‌كه‌ین و ره‌نج و ماندووبوونیشیان له یاد نه‌كرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
