
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی (17/2/2011) ی شاری سلێمانی و هه‌ندی ناوچه‌ی تر پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، به‌سه‌رۆكایه‌تی (محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی) ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و زانیاری ته‌واو، به‌ڵام دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رۆژی (23/2/2011) كه بڕگه‌ی (7) ی بڕیاره‌كه‌یان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌وه، بڕیاریانداوه له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزه‌وه جێبه‌جی بكرێت.
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جی كردنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بڕیاری (2338) بڕیاریدا به وه‌ستانی كاری ئه‌م لیژنه‌یه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لای لیژنه‌كه‌یه بدرێن به لیژنه‌كه‌ی دادگای ته‌میز به زووترین كات.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه
له‌رووداوه‌كانی 17ی شوباتی شاری سلێمانی
26/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
