
لە ژێر دروشمی (نا بۆ مرۆڤ کوژی لە جیهاندا)، لە شاری بۆرتۆن-ی بەریتانیا گیانی قوربانیانی هەڵبجەی شەهید بەرز رادەگیرێت.
چەند چالاکوانێکی سەربەخۆی کورد لە وڵاتی بەریتانیا، لە ڕێگای شارەوانی ستافۆردشەر لە شاری بۆرتن- ی بەریتانیا توانیان درەختێکی بەڕو بڕوێنن و کورسییەکی حەوانەش بنیات بنێن لە پارکی بەناوبانگی ستێپن هیڵی ئەو شارە، بۆ وەبیرهێنانەوەی کارەساتی مێژوویی دڵتەزێنی هەڵەبجە .
رۆژی یەک شەممەی داهاتوو، بەرواری 13/03/2011 کاتژمێر 3-4 ی ئێوارە، لە شاری بۆرتن لە بەریتانیا، بۆ بەرزڕاگرتنی گیانی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە، بۆنەیەکی وەبیرهێنانەوە بەڕێوەدەبرێت لە بەردەم ئەو درەخت و کورسییەی کە ئەمساڵ بنیات نراوە. هاتنتان لەو رۆژە دڵتەزێنە کە برینێکی قوڵی مێژوویی نەتەوەکەمانە، نیشانەی وەفاداری و ڕێزلێنانی ئێوەیە لە تەواوی شەهیدان و قوربانیانی رێگای ڕزگاری گەلەکەمان.
3-4 ی ئێوارە، رۆژی شەممە 13/03/2011
Stapen Hill Park
Address: Stapen Hill Road
Burton-Upon-Trent
Post Code: DE15 9AF
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی 07858316022
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
