ئه‌مڕۆ (28) ڕۆژه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه، له سه‌ره‌تاوه خۆپیشاندانێكی ئاسایی و یاسایی بوو به‌ڵام زۆر به داخه‌وه له كۆتاییا ئاڕاسته‌كه‌ی گۆڕا و بووه ئاژاوه و شه‌ڕی به‌رد و گووله و خوێن ڕشتن و كۆمه‌ڵێك لاو بوونه قوربانی.ئیتر لێره‌وه كێشه‌كه گوَڕا به قه‌یرانێكی سیاسی و بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له لاوانی سلێمانی و ناوچه‌كانی تر.دیسان به‌داخه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ كاره‌ساتی زیاتر قه‌وما و خوێنی زیاتر ڕژا كه خه‌ڵكی زیاتر تووڕه كرد و نه ئه‌كرا به پاساوی قه‌زاوقه‌ده‌ر ناوزه‌ند بكرێ.
ئێستاش پاش ئه‌و هه‌موو ڕۆژه له هاوار و سكاڵای لاوان و خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌ركی سه‌را كێشه‌كان وه‌كو خۆی ماوه یان راستر بڵێین به جۆرێكی خراپتر گۆڕا و له هه‌موولایه‌كه‌وه خۆیان تێ قورتان و قۆستیانه‌وه بۆ ئه‌جیندا و مه‌رامی سیاسی دژی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم.ئه‌كه‌رچی زه‌مینه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ درووستكردن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر و لاوان به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بیانووی دانێ بۆ تووندكردن و درێژه پێدانی خۆپیشاندان.كه‌واته بۆ نا؟ با خه‌ڵك داخوازی هه‌بێ و خۆپیشاندان بكات مادامێك حكومه‌ت نه‌یتوانیوه پێویستیه‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌پێی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكات.
گرژیه‌كان زیادی كرد و ده‌سته‌كان كه‌وتنه ئاڵۆزتر كردنی بارودۆخه‌كه و سیما و داواكانی.داواكاریه‌كان له سه‌ره‌تاوه داواكاری شه‌قام بوون.به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی كات ئه‌جیندای ئه‌م و ئه‌وی ئاوێته كرا.هه‌تا ئێستاش زۆر به زه‌قی داواكاریه‌كان دیارن و ئه‌نلسرێنه‌وه.به‌ڵام كات ماوه بۆ به ده‌نگه‌وه چوونی ده‌نگی شه‌قام و ئاشتكردنه‌وه‌ی لاوان.له‌ڕاستیا سه‌رۆكی هه‌رێم به هۆی سروشتی كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌بوو خیراتر بێت به‌ده‌نگ كێشه‌كه‌وه و په‌رچه‌كرداری دیارتری هه‌بووایه.سه‌رۆكی حكومه‌تیش به هه‌مان شێوه ئه‌بوو به‌پێی سروشتی كاره‌كه‌ی ئیجرائاتی یاسایی بكردایه و باشتر بچوایه به ده‌نگ داوای خۆپشانده‌ران بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان.
فه‌لاحی شیخ ره‌ئووف
2011-03-16
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
