
بیست ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌كو هه‌زاره‌ها كوردی تری ئاواره له ئۆردوگای( خوی) بووم كه ده‌كه‌وێته‌وه ئازه‌ربایجانی غه‌ربییه‌وه.
پیره مێردێك له‌ئۆردوگاکه‌دا هه‌بوو كه هه‌ندێک جگاره و شه‌کرۆکه‌ی له‌سه‌ر ته‌به‌قێک له‌پێش خۆی داده‌نا بۆ فرۆشتن، هه‌ر له‌ته‌نیشتی ته‌به‌قه‌که‌یه‌وه ڕادیۆیه‌که‌ی ناشناڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو كه عه‌سران بۆ ده‌نگوباس ده‌یکرده‌وه‌و زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌ده‌وری کۆده‌بوونه‌وه چونکه له‌ئۆردوگاکه‌دا ڕادیۆ که‌مبوو و خه‌ڵکیش زۆر تامه‌زرۆی بیستنی هه‌واڵی باردۆخی کوردستان بوون.
ئه‌و پیره‌مێرده رادیۆكه‌ی ته‌نها ده‌خسته سه‌ر ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستان و
به‌چاکی له‌یادمه پاش نیوه‌ڕۆانێك ئیستگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌و ڕادیۆیه‌وه ڕایگه‌یاند كه پاش ساتێكی تڕ هه‌ڤاڵ مام جلال ووتارێکی گرنگ ئاراسته‌ی گه‌لی کوردستان ده‌کات و هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو له‌ده‌وری ئه‌و ڕادیۆیه كۆبووینه‌وه بۆ بیستنی ووتاره‌كه.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌و رادیۆیه‌وه مام جه‌لال فه‌رموی که‌رکوک(قودسی) کوردستانه و هه‌موو گوێ‌گران کردیان به هه‌ڵا و که‌س به‌که‌س نه‌بوو، خاوه‌نی رادیۆكه‌ش به‌ده‌نگێکی به‌رزه‌وه ووتی (بژی مامه، بژی مامه و ته‌ماشایه‌كی منی كرد‌و ووتی كه‌ركوكێكان ئیتر چیتان ئه‌وێ ئه‌وا ڕزگارتان بوو).
ئه‌وه‌ی ڕاست بێت من خۆم وه‌کو که‌رکوکییه‌ک زۆر خۆشحال بووم به‌بیستنی ئه‌و ووتاره، به‌ڵام پیره‌مێردێکی تر به ناوی(حاجی سابیر تاڵه‌بانی) كه كوردێكی ناو شاری كه‌ركوك و مرۆڤێكی فره‌زمانزان بوو واته کوردی و عه‌ره‌بی و تورکی و مه‌سیحی و ئینگلیزی و هیندی و فارسی ده‌زانی به‌توڕه‌ییه‌وه ووتی بیبڕنه‌وه، به‌سێتی، بۆ ئه‌ونده بێمێشکن له‌هیچ تێناگه‌ن، من خۆم تاڵه‌بانیم و مام جلال چاک ده‌ناسم كه چه‌ندێك زۆرزانه، مادام ناوی که‌رکوکی نا( قودسی کوردستان) ئه‌وا چۆن عه‌ره‌ب هه‌ر له دووره‌وه ته‌ماشای قودس ده‌كه‌ن، ئێمه‌ی كوردیش هه‌تا ماووین ده‌بێ هه‌ر له دووره‌وه ته‌ماشای که‌رکوک بکه‌ین.
پاش بیستنی ئه‌و ڕسته‌یه له‌ده‌می ئه‌و پیاوه ژێره‌وه زۆر غه‌مم خوارد و هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌وه پارچه‌یه‌ك هۆنراوه‌م هۆنیه‌وه له‌سه‌ر كه‌ركوكی قودسی كوردستان و ئێستاش ته‌نها ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی له‌یادم ماوه‌و به‌چاكمزانی پێشكه‌شی خوێنه‌ری به‌ڕێز و كه‌ركوكێكانی بكه‌م.
"سكاڵای كه‌ركوك"
بێ تاوانم بێ تاوانم كه‌ی من كه‌ی قودسی كوردستان‌م
بۆ گۆڕیتان ناوی جوانم خۆ من دلێ كوردسـتانم
بارزانی ئه‌و ناوه‌ی لێم ناوه به‌كه‌س ناگۆڕێت ئه‌وناوه
ڕۆڵه‌كانم نه‌وه‌ی كـاوه قوربانی زۆریان بۆم داوه
خوێنی زۆریان بۆم ڕشتووه و زۆریان له‌دووژمن كوشتووه
هه‌زار ساڵه دووژمنی كورد ویستویانه بمكه‌ن به پڕد
له ئامێزی پڕ له گڕمدا سه‌دان ڕۆڵه‌م له سه‌رما مرد
ڕه‌سه‌نێتیم هه‌ر تیا ماوه هیوای دووژمنم له چاڵ ناوه
مێژووم پاكه‌و زۆر بێگه‌رده ڕۆڵه‌كانم زۆر نه‌به‌رده
ئه‌وه‌ی پێم بڵیت كه‌ركوك قودسه پێی ئه‌ڵێم لاچۆ لێم مه‌پرسه...
تێبینی : ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه‌م له ساڵی ١٩٩٢دا له‌نامیلكه‌ی (ده‌نگی پێشمه‌رگه‌دا) كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه له شاری كه‌ره‌ج ده‌رده‌چوو بڵاوكرایه‌وه.
نجم ا‌لدین احمد شوان
نه‌رویج
٦/١/٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
