له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی هه‌ر قه‌یرانێك له تابلۆی ساسی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ حزب و ریكخراوهكانمان، به‌شێكی رۆژنامه‌و رۆشنبیران، كادێرو چالاكوانی سیاسیمان، نوسه‌رو شوفێری تاكسێكانی ناو شار، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌رده‌م باره‌گاكانمان تا ده‌گه‌نه نوخبه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته له لێدوان و قسه‌كردنمان، له توڕه‌بون و نوسینی smsی نێوان هاوڕێیان تا ده‌گاته به‌یاننامه‌ی ره‌سمی، به ستونی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی ده‌كه‌نه دوو له‌ته‌وه.
له‌م پرۆسه داتراشراوه له گوتاری سیاسی، به‌شێك له‌گه‌نده‌ڵی تێوه گلاوهوه و به‌رده‌وام خه‌ڵكی فاسید به‌رهه‌مدێنێ.ئه‌وانی تریش پیلانگێڕ و مێردمناڵی سیاسی و گێره‌شێوێن.بێ گومان بێ گوێدانه هه‌ست و سۆزی ئه‌و سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌رو ئه‌ندام و لایه‌نگه‌ری هه‌ردوولا.كه به‌م شێوازه له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی، بریندار و توڕه ده‌بن.
ئه‌میان به یه‌كسانی نائومێدی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا داهبهشدهكات.ئاسۆیه‌كی روون له‌دیمه‌نی سیاسی نابینێت.ئه‌مجاره‌یان بۆ نزیكبونه‌وه له ئامانج توله ریگای تاقینه‌كراوه هه‌ڵده‌بژێرێت.به‌بازدان به‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات و به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تیش كۆتایی نایه‌ت.په‌رله‌مانێك كه هه‌ناسه‌ی له ئه‌ندامانی بڕیوه.حكومه‌تێكیش كه نانی ئه‌ندامانی ده‌بڕێت و به 25 كورسی ناو په‌رله‌مان، مودیری ناحییهكییان پێ ڕه‌وا نابینێ.
له به‌رامبه‌ریشدا گوتارێكی له‌خۆڕازی و مه‌غرور خۆی نمایش ده‌كات.گوتارێكی توڕه كه ئاماده‌یه ركابهرو نه‌یاره‌كه‌ی تا لێواری هه‌ڵدێر و ته‌خوینی سیاسی به‌رێت.
له رۆژانی رابردودا، له‌قۆناغێكی هه‌ستیاری ژیانی سیاسیمان خه‌ڵكی كوردستان جارێكی‌تر به به‌یاننامه‌ی ناواده‌و كتوپڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له لایه‌ك و گوتاری هه‌ڵچوو به‌په‌له‌ی یه‌كێتی و پارتی سلوكی ده‌سه‌ڵات و موعاره‌زه‌ی تاقیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ئاماده‌ن به ئه‌ده‌بیاتێكی سیاسی نا واقعی و گرژ شه‌قام و راگه‌یاندنه‌كان پڕكه‌نه‌وه تارمایی سه‌رده‌مێكی نه‌خوزراو له مێژوی هه‌رێمێك كه جارێ به‌شێك له خێزانه‌كانی داوای ته‌رمی كوڕه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.ئه‌و قوربانیانه گۆڕیشیان دیار نییه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكی په‌رۆشه بۆ ئایندهی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دۆخه نه‌خوزراوه سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و موعاره‌زه‌ی ئاڵوزكردوو له‌گه‌ڵیشیدا ئومێدی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوانیانی دورخسته‌وه.
هه‌ر بۆیه نێوان ئه‌و دوو گوتاره‌دا، له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبون به خه‌باتی مه‌ده‌نیانه، قوڵكردنه‌وه‌ی دیالۆگی نێوان هێزه زیندووه‌كانی كۆمه‌ڵگا، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان راگه‌یاند.
ئه‌و رێكخراوانه ره‌خنه‌یان له ئه‌دای په‌رله‌مان و حكومه‌ت گرتوه.داوای چالاككردنی په‌رله‌مان و چاكسازی له به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.چاكسازی راسته‌قینه له سیستمی سیاسی‌دا بكرێته ئه‌وله‌ویاتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.په‌رله‌مانی كوردستان ببێته نمونه‌ی زهمینهسازكهر بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان هێزه سیاسیه‌كان.هێزی جه‌ماوه‌ر به‌گه‌ڕبخرێت بۆ پێكه‌وه‌ژیان نه‌ك لێكترازان و دووبه‌ره‌كی، ئه‌دای په‌رله‌مان چالاكبكرێت نه‌ك هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له كاروباری په‌رله‌مانی و حكومی نه‌هێڵرێت.
ئه‌و رێكخراوانه گروپێكیان پێك هێنا بۆ هێنانه‌دی كه‌شێكی ئارام و دور له توندوتیژی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه دانرا بۆ سه‌ردانی هه‌موو پارته سیاسیه‌كان.
خه‌ریته‌ی كاری ئه‌م رێكخراوانه به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی گفتوگۆی ئاشتیانه‌ی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كورستانه، چهختكردنهوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسا، په‌راوێزنه‌خستنی هیچ لایه‌ك.داواكردن له هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنیه‌وه كه ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتیانه بگرنه‌به‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له جیاوازییه‌كانی نێوانیان " نه‌ك په‌راوێزخستن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا یاسایی و شه‌رعیانه‌ی كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمدا بونیان هه‌یه" وه‌ك له به‌یانامه‌ی ئه‌و رێكخراوانه ئاماژه‌ی پێكراوه‌و هه‌قه پشتیوانیشی لێبكرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
