هه‌فته‌ی رابردوو له سنوری پارێزگای دهوَك كێشه‌یه‌كی نه‌خوازراوروویدا!به‌هوَی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ره‌وشی ئارامی كوردستان جوَرێك له نائارامی لێكه‌وته‌وه!بێكومان ناكری ئێمه ئه‌و كێشه‌یه به رووداوێكی خوَرسكانه‌وكه‌س له پشتنه‌بوولێكبده‌ینه‌وه یا وایتێبگه‌ین وهه‌رواش خه‌لك تێبگێنیین!له‌راستیدا ئه‌و رووداوه رووداویكی سیاسی بوه!بوَ مه‌رام ومه‌به‌ستێكی سیاسیش دروستكرابوو!ئه‌و رووداوه هه‌رچه‌نده كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروستكرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانی بوَ سی لایه‌نی نزیك وناوچه‌كه لێكه‌وته‌وه!ئه‌و سی لایه‌نه‌ش بریتین له: یه‌كه‌م خه‌لكی كاسب، ئه‌و خه‌لكانه‌ی كه زه‌ره‌مه‌ندی ماددیی بون، واتا خاوه‌ن هوَتێل وكَوگاكان ومه‌ساجه‌كانن. دووه‌م یه‌كگرتوی ئیسلامی، یه‌كگرتوش له دوو لایه‌نه‌وه زه‌ره‌مه‌ندی ئه‌و رووداوه‌بوولایه‌نی ماددی ولایه‌نی مه‌عنه‌وی. سێیه‌م لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند پارتی بوو!ئه‌و رووداوه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پارتیش دروست كرد و هه‌بوو .
ئه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌دا بوه مایه‌یی پێكه‌نین زه‌قكردنه‌وه‌ی مڵملانێی نێوان (ئیسلام ومه‌سیحی وئێزیدی) كانه!! هه‌موومان ده‌زانین به درێژای مێژوو كوردستان لانه‌ی پێكه‌وه ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كان بوه به بێجیاوازی وبه بێهه‌بونی هیچ كێشه‌یه‌ك. دوایش له كوردستان هه‌ر به‌ته‌نیا خه‌لكی (مه‌سیحی وئێزیدی) نین كاسبی به مادده كحولیه‌كان ده‌كه‌ن!به‌لكو خه‌لكی ئیسلامیش هه‌یه خاوه‌ن كوَگاوهوَتێل وشوێنی فروَشتنی مه‌شروباتن .
لایه‌نێكیتری سه‌یركه له‌و رووداوه‌دا به‌دیكرا، هێنانه‌وه ئارای (تاڵان) كردن بوو!! ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه هاندران بوَ هێرشكردنه سه‌ر شوێنه گشتیه‌كان وباره‌گاكانی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ندی تامه‌زروَی تاڵانكردن بوون ئه‌وه‌نده له غه‌می وتاره ناشارستانیه‌كه‌ی ئه‌و مه‌لایه‌دا نه‌بوون كه به‌هوَی ئه‌و وتاره‌وه سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
هه‌قه ئه‌و رووداوه ببێته وانه‌یه‌ك بوَ هه‌موو خه‌لكی كوردستان به گشتی وپارتی ویه‌كگرتوو به تایبه‌تی، ئه‌بی هه‌موومان بگه‌رینه‌وه بوَ ئه‌و مێژوه جوانه‌مان كه كوردستان خاك ونیشتیمانی هه‌موو پێكهاته‌كان بوه له رابردوودا. ئه‌بی ئێستاوسبه‌ینێش هه‌روابی وهه‌رواش بمێنێته‌وه. پارتی ویه‌كگرتوش پێویسته بگه‌رێنه‌وه بوَ زمانی حیوارولێگه‌یشتن وتوَبه‌كردنیان له روونه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و په‌شێویانه‌ی كه روویاندا. ئه‌بی هه‌ردوولا جارێكی‌تر ئه‌ندام وهه‌واداره‌كانی خوَیان ئاگاداربكه‌نه‌وه كه جارێكی‌تر به‌شداری ئه‌و رووداوانه نه‌كه‌ن گه‌ر خوانه‌خواستا روویاندایه‌وه. چونكه ناكری پارتی بڵی: خه‌لكی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا نه‌بوه!وه یه‌كگرتوش به هه‌مان شێوه هه‌ر وابڵی!چونكه هه‌وادارانی هه‌ردوولا بونیان له‌و رووداوه‌دا هه‌بوه، ئینجا ره‌نگه هاندرابن بوَ به‌شداری كردنیان وره‌نگه بێچرسیش به‌شدارییان كردبی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
