هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناوی ئازادیی و سه‌ربه‌ستی تاكه‌كاندا هه‌میشه ده‌كۆشن، جا له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌س بن یان كۆمه‌ڵ گرنگ ئه‌وه‌یه ئیراده‌یان هێند به‌هێز بێت، كه توانای ئاڵ‌وگۆڕكردن و خاپوركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆرییان هه‌بێت به‌ته‌نها.
ر‌ووداوو جه‌نگ و تێكۆشان و به‌سه‌رهاته مێژو‌وییه‌كان له پێناوی به‌ده‌ستهاتنی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیدا زۆرن، له‌سه‌ر ئاستی گر‌ووپ و كۆمه‌ڵ و حیزبی موعاره‌زه‌و كایه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.به‌ڵام ئه‌وه‌ی به په‌نجه‌كانی ده‌ستێك ئه‌ژمێردرێن، ئه‌و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانه زه‌ق و گه‌ورانه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌ستی تاكه كه‌سێكه‌وه ر‌ووده‌ده‌ن.
ئه‌و ر‌ووداوو به‌سه‌رهاته‌ی وڵاتی تونس، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا زۆر به خێرایی به ته‌واوی جیهاندا وه‌ك هه‌واڵێكی مژده به‌خش بڵاوبووه‌وه‌و د‌وورو نزیك په‌یامی گه‌شبینی و دڵخۆشكه‌ری به گوێی هه‌موو وڵاته ژێر ده‌ست و چه‌وساوه‌كان، گیرۆده له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریدا، چرپاند.كه بێگومان نابێت هه‌رگیز قاره‌مانێتی و جه‌ربه‌زه‌یی محه‌مه‌د بوعه‌زیزمان له یادبچێت.كه ده‌كرێت وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌م ر‌ووداوه مێژوییه باس له رۆحی پاكی بكرێت و درود و ستایشی بۆ بنێردرێت.
راسته ژیانی ئینسانه‌كان خۆشه و هیچ مرۆڤێك پێی‌خۆش نییه ته‌مه‌نی كورت بكاته‌وه، به‌ڵام مردن له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌ستی وه‌كو (سه‌رده‌شت و محه‌مه‌د) زۆر كاریگه‌رتر و خۆشتره له ژیانێك له‌ژێر سایه‌ی نه‌بو‌ونیی و برسێتیی و دیكتاتۆریی، بۆیه به بڕوایی ئێمه ئه‌وان خۆشبه‌ختن.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه رو‌وناكی بخه‌ینه‌سه‌ر، ئه‌و له‌یه‌كچو‌ونه‌یه كه له نێوان قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی شه‌هید كاكه سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نو‌وس وحه‌ماسه‌ت و ئازایه‌تی و ئیراده‌ی شه‌هید محه‌مه‌د بوعه‌زیزه.كه به‌ڕای من سه‌رده‌شت له‌باتی ده‌نكی شقارته، نوكی قه‌ڵه‌می به‌كارهێناو ناڕه‌زایه‌تیی‌و بێزاریی خۆی له به‌رانبه‌ر هه‌موو ناعه‌داله‌تیی و نایه‌كسانیی و ناڕه‌وایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ مافی تاك له كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆماندا خسته‌ڕو له د‌ووتوێی زنجیره وتارێكه‌وه كه زۆر باشیش سه‌رده‌شت ده‌یزانی ئه‌و رێگایه‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر رێگای مه‌رگ و كۆتاییهێنانه به‌ژیان هه‌ر زوو ئه‌مه‌شی پێشبینیكرد و عه‌قڵیه‌تی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی خوێندبووه‌وه و نووسی (دوعا ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیایم پێببخه‌شن كه شایسته‌ی ژیانه پڕ تراژیدیاكه‌م بێت)، به‌ڵام په‌یامی ئازادیخوازی سه‌رده‌شت و ژیانی ناعه‌داله‌تی و نه‌بو‌ونی تروسكایی ئازادی رێگه‌ی نه‌دا ده‌ست له قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت.
ئه‌و ئاگره‌ی سه‌رده‌شت كردیه‌وه‌و به‌ته‌نها خۆی پێ سو‌وتاند، ئاگرێكی هێواش بو‌و.ئاگرێك بو‌و كه دوای خۆی، له دڵی هه‌موو تاكێكی خاوه‌ن ویژدان و خاوه‌ن شه‌ره‌ف و خاوه‌ن به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌خلاقییه‌كانی به‌ردا.زه‌نگێكی گه‌وره‌ی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیش بو‌و، جگه له‌وه‌ی بازێكی دێوه‌زمانه‌ی به راگه‌یاندن و میدیای خه‌وتو‌وی كوردیش لێدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی زیاتر زامه‌كه‌ی قو‌وڵتر كردینه‌وه نه‌بو‌ونی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بو‌و له به‌رانبه‌ر ئه‌و بوختانه نا مه‌نتیقیه‌یی ئه‌نجامه‌ی لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه به هه‌موو رۆژنامه‌نو‌وسان و ئازادیخوازانی دنیا هۆنیانه‌وه و ویستیان شه‌خسیات و كه‌رامه‌تی پاكترین هاوپیشه و گه‌نجی وڵاته‌كه‌یان له‌كه‌دار بكه‌ن، هه‌رچه‌نده جێگای بڕوای كه‌س نه‌بوو، به‌ڵام پێویستی به كاردانه‌وه‌یه‌ك بو‌و له بابه‌ت ئه‌و شۆڕشه‌ی تونس، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت ره‌مزێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مان.
چونكه ده‌سه‌ڵاتێك ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌یسانه بكات هه‌ڵوێستی خراپتریشی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ده‌بوایه كاردانه‌وه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كان زۆر توندتر و به‌هێزتر بو‌ونایه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی كوردی په‌یامێكی بۆ هه‌موو ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نو‌وسان نارد ئه‌ویش ئه‌وه‌بو‌و (هه‌موو شتێك لای ئێمه ئاسانه و قبوڵیش ناكه‌ین ره‌مزێك له‌ده‌ره‌روه‌ی ئێمه دروست بێت به تایبه‌ت له هه‌ولێر!)
مێژووی پێش تیرۆری سه‌رده‌شت و دوایی تیرۆری سه‌رده‌شت له كوردستان زۆر جیاوازه، هه‌روه‌كو مێژووی پێش خۆسو‌وتاندنی محه‌مه‌د له تونس، سه‌رده‌شت به مه‌رگی په‌یامی ئازادی و عه‌داله‌ت و چاونه‌ترسی و بوێری له‌نێو دڵ و ده‌روونی گه‌نجان و لاوان و پیر و په‌ككه‌وتوان روانده‌وه، سه‌رده‌شت به مه‌رگی هۆشیاری زیاتر و (نا)ی به‌خشیه كۆمه‌ڵگا، پێیوتین هیچ كه‌س له‌م كۆمه‌ڵگایه موقه‌دس نییه و هه‌موو شتێك ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، دواجاریش وه‌كو مه‌رگی محه‌مه‌د پێیوتین به‌هێزترین هێز له به‌رانبه‌ر رقی جه‌ماوه‌ر خۆی ناگرێت و فڕۆكه فریای ناكه‌وێت.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین گه‌نجه‌كه‌ی تونس خۆش به‌خت بو‌و، چونكه به گڕی جه‌سته‌ی جاڕی شۆڕش و رزگاربو‌ونی بۆ وڵاته‌كه‌یدا و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی داهاتوو ناتوانن وه‌ك ره‌مزی ئازادی نه‌یناسێنن، به‌ڵام كاكه سه‌رده‌شتی خۆمان دوایی شكاندنی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی و تیرۆر و كۆتایهێنان به ژیانی تازه به‌هاریی و كوژاندنه‌وه‌ی خه‌ون و خولیا و هیواو ئاواته‌كانی بوختانیان بۆ هۆنییه‌وه و تۆمه‌تیشیان بۆ دروستكرد!
سەرچاوە : هاوڵاتی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
