مه‌به‌ستمه به وته‌یه‌كی كلۆدیۆس ـ ی سه‌ركرده‌ی رۆمی مه‌به‌سته‌كه‌م بپێكم كه ده‌ڵی: جه‌نگه‌كان ته‌نها ئه‌و كاتانه ره‌وان كه پێویست بن ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێیان وایه ئه‌و ململانێیه‌ی ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا هه‌یه نه‌چۆنه خانه‌ی جه‌نگ، ئه‌وا بی شك به هه‌ڵه‌دا چون، چونكه هه‌ركاتێك ململانێی سیاسی كاریكرده سه‌ر قووتی خه‌ڵك و راگه‌یاندن كه‌وته وه‌ڵام دانه‌وه به ئاراسته‌یه‌ك كه نائاسوده‌یی و بێزاری به روخساری خه‌لكه‌وه بینرا ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌ره، شه‌ڕ به‌مانای ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ ده‌خاته سه‌ر بژێوی خه‌لك و ئارامی له هاونیشتیمانیان ده‌ستێنێته‌وه، جه‌نگی ده‌رونی و جه‌نگی ئابوری و جه‌نگی چه‌كداری راسته‌وخۆ ته‌واو كه‌ری یه‌كترن و هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بی
ئه‌گه‌ر ته‌نها جه‌نگێك بۆ ئێمه‌ی كورد له باشور ره‌وا بی، ئه‌و جه‌نگه‌یه له رێگه‌یه‌وه بتوانین داكۆكی پی له ئه‌و ناوچانه بكه‌ین كه تا ئێستاش له‌لایه‌ن شۆڤێنییه‌كانه‌وه به خاكی ئێمه نازانرێن، جگه له‌مه بریاری هیچ جۆره جه‌نگێك به لۆژیك نازانری؟ ده‌با بپرسین كه‌سی ماوه له كۆی سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی و یه‌كییه‌تی ددان به راستییه‌كاندا نه‌نی له بوونی گه‌نده‌ڵی و كه‌سانی هه‌لپه‌رست، راسته ئه‌گه‌ر ددان نان به كه‌موكورتی بوێری بی، ریشه‌كێشكردنی له سه‌رووی بوێرییه‌وه‌یه، به‌ڵام ئایا كێن ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌را شكاوی خۆیان وه‌ك به‌شێك له بازنه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵكاریانه نیشان بده‌ن؟
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسۆنه‌وه دانی پێدابنری حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی له‌لای حه‌ڵك نادره‌وشێته‌وه؟!
كه‌واته ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و جه‌نگه چاكسازیه، ئه‌وا هه‌رگیز به‌بی گه‌رانه‌وه بۆ ئینتیمای نیشتیمانی و كاركردن به نه‌ریتی هه‌ره‌وه‌زی نایه‌ته‌دی، هه‌ر وه‌ك چۆن كاری هه‌ره‌وه‌زیش به‌بی پابه‌ند بوون و خۆشه‌ویستی رێكناخری، كه‌واته پێویستیمان به ده‌ست و ده‌رونی سپییه، ده‌ستی سپیش ته‌نها بۆ ئاوه‌دانی به‌ردی پی هه‌ڵده‌گیری، هه‌ر وه‌ك چۆن ته‌وقه له‌گه‌ڵ ده‌ستێك ناكری به‌ردی تێدابی، ئاواش ده‌رونی سپی ئه‌و كاته ئاشكرا ده‌بی له چه‌قی خاڵه جه‌وهه‌ریه‌كه‌دا كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانه له چوارچێوه‌ی ره‌وته نیشتیمانییه‌كه‌دا كۆمانكاته‌وه.
- له مه‌بده‌ئی دیموكراسیدا رێزگرتن له ده‌نگ و ره‌نگی زۆرینه خاڵی جه‌وهه‌ریه، له‌كاتێكدا هه‌رسی لیستی ئۆپۆزسیۆن كه‌وتونه‌ته یه‌ك به‌ره و كۆكن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی متمانه‌ی خه‌لكی كوردستان، كه ئاشكرایه هیچ كام له‌و هێزانه به‌بی مه‌رج واژۆی رێككه‌وتن نامه‌یان نه‌كردووه، ده‌با بپرسین ئایا سبه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران چۆن رووبه‌رووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێته‌وه كه جه‌نابی عه‌لی باپیر سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) ی ره‌تكرده‌وه یان بۆ كاتێك له‌ناو په‌رله‌ماندا بی رێزی به سروودی نه‌توه‌یی كرد كه شعوری خه‌لكی كوردستانی برنداركرد، بۆ كاك نه‌وشیروان قسه‌یه‌كی نه‌بوو؟
مه‌گه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه هه‌ر وا به‌سانایی گوزه‌رده‌كات و به‌بی كاردانه‌وه‌ی خه‌لك تێده‌په‌ڕی؟
بێگومان نه‌خێر، بۆیه باشر وایه ئۆپۆزیسۆن ده‌ست به‌رداری نه‌ریتی خۆسه‌پاندن بی تا كۆتایی هاتنی واده‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، سود وه‌رگرتن له كه‌م و كورتی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، ده‌شی به‌ره‌و كه‌ناری مه‌به‌ستیان ببات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵی: ئه‌گه‌ر كابینه‌ی شه‌شه‌م گه‌نده‌لی هه‌بی، ئه‌وا ئۆپۆزیسۆن زۆری ماوه فێری موماره‌سه‌ی كاری ئۆپۆزیسۆن بی، هه‌ر وه‌ك چۆن نه‌یان توانی سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نی بكه‌ن، كه‌واته باشتر وایه كۆتایی به‌م جه‌نگه بێت و سه‌كۆ ئازاده‌كانیش له‌واده‌ی خۆیاندا كاریان له‌سه‌ر بكری.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
